گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

عەتا سەراوى و كەرەستەى گۆڕان

image

November 07,2008

 هیوا :
 لەژمارە ( 144) ى ڕۆژنامەى ئاوێنەى ڕۆژى 21/10/2008بەمانشێتێكى گەورە ووتەیەكى (عەتا سەراوى ) بڵاوكراوەتەوە كە لەدیدارێكدا ووتویەتى كە ڕۆژنامەى ناوبراو لەگەڵیدا سازداوە .من قسەم لە سەر ناوبراو نى یە چونكە نایناسم و نازانم تاچەند كەرەستەیەكى شیاوە بۆ گۆڕان . بەڵام مانشێتەكە گێڕامیەوە بۆ سەردەمى شۆڕشى گەلانى ئێران بەڕابەرایەتى (ئیمام خومەینى ) و قسەیەكى ناوبراو و ئەو ووتە بەنرخەم لە ناخدا تازە بوەوە كە دەڵێت (مێژوو خۆى دووبارە دەكاتەوە لەبەرگى جیاوازدا) كاتێك ڕژێمى (محەمەد ڕەزا شاى پەهلەوى) بۆ دەیان ساڵ دەستى نابوە بینى هەموو ئازادى یە سیاسى یەكان و گەلانى ئێرانى بۆ هەموو شتێك سەربەست كردبوو تەنیاباسكردن لە سیاسەت و گۆڕان نەبێت و ئەوەى دەمى لەو مەسەلەیەبكوتایە قورسترین سزاو ئەشكەنجەى بەسەردا دەسەپا .ئەوەبوو لەو سایەیەداچەندین سیاسەتمەدارى گەورە لەو پەڕى ڕاستەوە بۆ ئەو پەڕى چەپ.ڕەهەندەى ووڵاتان بووبوون یەكێك لەوانە (ئیمام خومەینى ) بوو كەماوەیەكى درێژ لەعێراقداو لەپارێزگاى نەجەف پەناهەندەبوو بەڵام ئەوەندە سیاسەتمەدارێكى بەتوانابوو كەگەلانى (پیش خواردووى ) ئێران ساڵانە بەسەدان كاسێتى خوتبەو ووتارەكانى ناوبراویان دەبردەوە بۆ ئێران و لەوىَ كەرەستەى شۆڕش وگۆڕانیان پىَ پەروەردەو ئامادەدەكرد. تاواى لێهات ڕژێمى بەعس هەستى بەمەترسى ئەو زاتەكردوو لەووڵات دەرى كرد و ڕووى كردە (فەڕەنسا) بەڵام لەوێش لەچالاكى نەكەوت .كاتێكیش گەلانى ئێران ڕاپەڕین سوپا ڕۆژانە بەدەیان خەڵكى لىَ دەكوشتن بەڵام ئیمام لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە بەشۆڕشگێڕانى دەوت سەربازەكان براتانن گوڵ بارانیان بكەن تائەوكاتەى سوپاش چووە پاڵ شۆڕش وبەناچارى (حەمەرەزاشا) ووڵاتى بەجێهێشت و وازى لەكورسى دەسەڵات هێنا . ئیمام لەگەڕانەوەیدا لەپاریسەوە بۆ تاران كاتێك لەفڕۆكەخانەوە بەئۆتۆمبیلێكى تایبەت بۆ شوێنى حەوانەوەى بەڕىَ دەكرا لەناو ئاپۆرەى ئەو خەڵكەدا كەبۆ پێشوازى هاتبوون گەنجێكى خاوەن بازویەكى بەهێز بەسەیارەكەى ئیمامیدا ئەداو هوتافى دەكێشا پاسەوانەكان وویستیان دوورى بخەنەوە ئیمام پىَ ى ووتن لىَ ى گەڕێن بابەو زمانەى خۆى دەیەوێت تەعبیر لە خۆشى یەكانى بكات . لێرەدا منیش دەڵێم با (عەتا سەراوى ) بەو زمانەى خۆى دەیەوێت تەعبیر لە ڕقەكانى بكات و بەهیواى ئەوەین (حەمە رەزا شاكانى ) ئێمەش لەژێر گوشارى (ڕیفۆرم خوازاندا) بنەو بارگە بپێچنەوەو گۆڕ غەریب ببن و گۆڕان ڕووبدات بەڵام گۆڕانێك بە ئاراستەى بەدامەزراوەیى بوون و شەفافیەت و داد پەروەرى كۆمەڵا یەتیدا.


830 جار بینراوه‌