مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
بۆ به‌رێز وه‌زیری ته‌ندروستی

November 06,2008 خوێنکارانی کۆلیژی پزییشکی : به‌رێز جه‌نابی وه‌زیری خه‌وتوو ئێمه وه‌کو خوێنکارانی کۆلیژی پزیشکی هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ هه‌وار ئه‌که‌ین( نا بۆ دامه‌زراندن به شیوه‌ی گرێبه‌ست) به‌شکه‌م له خه‌وی قوولی ئه‌وروپا به خه‌به‌ر بێێته‌وه دڵنیام ئه‌گه‌ر لێت بپرسین ئێستا له کوێ ئه‌ژیت ده‌ڵێیت ئه‌وروپا ! ئه‌م کابرایه که پێی ده‌ڵێن وه‌زیر نه‌زانم خۆی گێله یان خۆی گێل ئه‌کا یان ئێمه به‌گێل ئه‌زانێت؟ ده‌مانه‌ێت بۆ خه‌لکی کوردستانی روون بکه‌ینه‌وه بۆ جی دامه‌زراندنی پزیشک کرا به گرێ به‌ست؟ سه‌ڵی پار که‌سێکی سه‌ر به فارمه‌نده‌ی حیزبه‌که‌ی در.زریان له کاتی ده‌وامی ره‌سمیا له پزیسکێکی دا به‌لام له‌لایان ده‌زگا گه‌نده‌لاکانی حیزبه‌که‌ی در.زریانه‌وه پزیشکه‌که گیرا له جیاتی ئه‌ندامه‌که‌ی فه‌رمانده‌ی! که شتی له‌و جۆره بڕواناکه‌م له سه‌رده‌می ڕژیمی به‌عسیشدا روی دابێ،هه‌ر بۆیه ده‌س به‌جێ پزیشکه‌کان بریاری مان گرتنیان یا،به‌ڵام در.زریان و در.شێرکۆ(در.فه‌نته‌لۆس) وه‌کو مناڵ ده‌ستیان کرد به قین گرتن له پزیشکی موقیم ئه‌وان ده‌ڵین دامه‌زراندنی پزیشک به گرێبه‌ست بۆ خۆیان بآشه ئمه‌ش ئه‌ڵێن که باشه خۆتا‌ن بۆ به گرێ به‌ست دانا مه‌زرێن؟بۆ چی هه‌موو پزیشکه‌کان ناکه‌ن به گرێ به‌ست؟بۆچی ناویرن پزیشکی پسۆپه‌ر بکه‌ن به گرێبه‌ست؟ باشه که‌سێکی وه‌ک در.زریان که ئه‌و په‌ڕی 4 سال له پۆستی وه‌زیریا ئه‌مێنیته‌وه گوناح نیه هه‌تا مناله‌کانیشی گه‌وره ئه‌بن مانگی 5ملوین وه‌ر گرن؟هه‌ر بۆیه داوه ئه‌کین له حوکمه‌ت که دامه‌زراندنی در.زریان بکات به گرێ به‌ست نه‌ک ئێمه. لێردا ره‌نگه هاوڵاتیان پرسیآریک بکه‌ن بۆچی ده‌رچووانی کۆلیژه پزیشکیکان حه‌ز ناکه‌ن به گرێبه‌ست دامه‌زرێن؟ ئێمه‌ش به‌م شێوه‌یه وه ڵام ده ده‌ینه‌وه 1-بۆ تا‌زه‌کردنه‌وه‌ی گرێ به‌سته‌که پێویسته پزیسکی سه‌ر په‌رستیارو به‌رێوبه‌ری نه خۆشخانه‌که ڕه‌زامه‌نی ده‌ر بڕن له سه‌ر تازه‌کردنه‌وه‌که! باشه من ئه‌گه‌ر پزیشکیکی خراپیش بم به‌ڵام سه‌ر به حیزب بم یان کور یا کچی به‌ر پرسێک بم که‌س ئه‌ویرێ ڕه‌زامندی ده‌ر نه‌بڕێ له سه‌ر تازه کردنه‌وه‌ی گرێ به‌سته‌که؟ ئه‌مه‌ش کاریکی وا ده‌کا پزیشکه‌کان ئه‌وه‌نه‌ی خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی واسته بن خه‌ریکی نه‌خۆشه‌کان نه‌بن 2- له هه‌موو دنیادا دامه‌زراندن به شێوه‌ی گرێبه‌ست مووجه‌که‌ی زیاتره که‌جی ئه‌م گرێ به‌سته وانیه!ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کا ببپرسینه‌وه تۆ بڵێێ در.زریان خۆی گێلبێ یان ئێمه به گێل ده‌زانێ؟ 3-له‌م ووڵاته‌ی ئێمه دا هیج شتێک جێی بڕوا نیه !له‌وانه‌یه ساڵی داهاتوو ئه‌م حوکمه‌ته بێشه‌رمه‌ی ئێمه له هه‌موو خاڵه‌کانی ناو گرێ به‌سته‌که په‌شیمان بێته‌وه‌و بمانخه‌نه سه‌ر جاده پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی خوێندن و تێکۆشان. له‌کۆتایدا هیوای خه‌به‌ر بونه‌وه ئه‌خوازین بۆ ئه‌و که‌سه‌ی پێیده‌ڵین وه‌زیری ته‌ندروستی.
399 جار بینراوه
|
|
|
|