ده‌ستپێک : وتار : دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" پێشنیارێک بۆ گفتوگۆ
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" پێشنیارێک بۆ گفتوگۆ

November 06,2008 حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا : به‌مه‌به‌ستی گوڕوتیندان به‌و حه‌ولانه‌ی بۆ نه‌هێشتنی ئاڵۆزیی، لێکنزیکبوونه‌وه‌و پێکهێنانی هاوکاریی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌درێن، له‌پووشپه‌ڕو گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ک دیدار‌و وتووێژمان له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌کان‌و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک رێکخست. ئه‌رکی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه نییه پێویستیی لێکنزیکبوونه‌وه‌و هاوکاریی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان‌و دامه‌زراندنی ئیئتیلاف یان به‌ره‌یه‌کی کوردستانی پێکهاتوو له‌حیزب‌و که‌سایه‌تییه‌کان شیبکاته‌وه. پێشتر له‌وباره‌وه زۆرمان وتووه. کێشه‌که‌ش له‌وه‌دا نییه‌و هیچ که‌س لاریی له‌و پێویستییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان نییه. ئه‌رکی ئه‌م بابه‌ته، بریتییه له‌راگه‌یاندنی ئاکامگیرییه‌کی گشتی له‌و دیدار‌و چاوپێکه‌وتنانه‌و پێشکه‌شکردنی پێشنیارێکی کۆنکرێت بۆ باس‌و گفتوگۆ. له‌و دیدار‌و وتووێژانه‌دا، هیچ لایه‌نێک نکۆڵیی له‌پێویستی‌و زه‌رووره‌تی هاوکاری له‌نێوان حیزبه سیاسییه‌کاندا نه‌کردووه. ئێمه هه‌موومان یه‌ک له‌یه‌ک گه‌رم‌و گوڕتر له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێگری هاوکاریی به‌کرده‌وه‌ی نێوان هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه‌یه، ئاکام‌و ئاسه‌واره‌کانی جیابوونه‌وه له‌ریزه‌کانی دوو هێزی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. پرسی « ناو»، سه‌ره‌کیترین له‌مپه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی هه‌مووانه له‌ده‌وری یه‌ک مێز. ئه‌رکی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌و بابه‌ته‌که‌ی ئه‌وه نییه ره‌وایی یان ناڕه‌وایی ئه‌م کێشه‌یه روون بکاته‌وه‌و لایه‌ک به‌هه‌ق‌و لایه‌ک به‌ناهه‌ق بناسێنێ. ئه‌وه بابه‌تێکی دیکه‌یه‌و له‌جێی خۆیدا قسه‌مان لێکردوه. به‌پێی قسه‌و باسه‌کانی ئه‌و دیدار‌و چاوپێکه‌وتنانه‌و کۆی بابه‌ته ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان، به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم: له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا سه‌ره‌ڕای پێویستیی هه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌موو لایه‌نه‌کان نزیکی‌و هاوکاری له‌بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌پێویست ده‌زانن، به‌ڵام کێشه‌ی نێوان حیزبه‌کان رێ نادا، هاوکاری، ئیئتیلاف یان به‌ره‌یه‌ک پێکهاتوو له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکبێ. جا به‌م حاڵه‌وه ئه‌گه‌ر رێگاچاره‌یه‌ک نه‌دۆزرێته‌وه‌و بارودۆخی پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌کان هه‌ر له‌دۆخی ئێستادا بمێنێته‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر به‌مجۆره ناوه‌ندێکی یه‌کخه‌ری سیاسیی نه‌بێ، زیانی گه‌وره به‌ئێستاو پاشه‌رۆژی کورد له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتمان ده‌گا. رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی باشوری کوردستان زیانه‌کانی ناکۆکیی‌و پڕش‌و بڵاوی‌و قازانجه‌کانی یه‌کێتی‌و یه‌کگرتووی زیاتر له‌هه‌ر کاتێکی دیکه ده‌سه‌لمێنن. بڕیار بوو له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئوکتۆبردا کۆنفرانسێکی کوردستانی له‌هه‌ولێر ببه‌سترێ. من له‌به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه هه‌رگیز دڵنیا نه‌بووم، به‌ڵام ناچار بووم چاوه‌ڕێ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێکهات، پێشنیاره‌که‌مان له‌وێ پێشکه‌ش بکه‌ین. کۆنفرانسه‌که نه‌به‌سترا. پوخته‌ی پێشنیاری ئێمه ئه‌وه‌یه که له‌دۆخێکدا که حیزبه‌کان ناتوانن وه‌ک حیزب له‌ده‌وری مێزێک له‌گه‌ڵ یه‌کدا کۆببنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئیمکانی هاوکارییه‌کی گشتگیری په‌کخستووه، با هه‌وڵی پێکه‌وه‌نانی لا‌نی که‌می هه‌ماهه‌نگیی سیاسی بده‌ین. حیزبه سیاسییه‌کان له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستاندا به‌هێزترین ئه‌کته‌ری سیاسیین، به‌ڵام تاکه ئه‌کته‌ر نین. له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاکه‌کان ده‌وری گرینگ ده‌توانن بگێڕن‌و یه‌ک له‌ئه‌کته‌ره‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسیین له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان‌و ته‌نانه‌ت له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌پرسه نێو‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا. ئێستا که حیزبه سیاسییه‌کان ناتوانن پێکه‌وه هیچ چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و رێکخستنی سیاسه‌ت‌و پراکتیکی نه‌ته‌وه‌یی له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی وڵاته‌که‌ماندا پێک‌بێنن، ده‌کرێ ئه‌م ئه‌رکه به‌کۆیه‌ک له‌تاکه دیار‌و خاوه‌ن ده‌وره‌کان، سه‌ربه‌خۆ له‌ناوو نیشانی حیزبه‌کانیان بسپێردرێ. به‌وته‌یه‌کی دیکه، ئه‌وه‌ی حیزبه‌کان بۆیان ناکرێ با که‌سایه‌تییه‌کانی حیزبه‌کان پێکه‌وه بیکه‌ن‌و ئه‌نجوومه‌نێک له‌وان پێکبێ بۆ راوێژ‌و هه‌ماهه‌نگیی سیاسی‌و لا‌نی که‌می هاوکاری. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامه‌کانی له‌حیزبه‌کانه‌وه دێنه‌ده‌ر، به‌ڵام که‌سایه‌تییه‌که‌ی جیاواز ده‌بێ له‌کۆڕی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌کان‌و دامه‌زراوه‌یه‌کی بان حیزبی ده‌بێ. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌توانێ به‌رووکاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا له‌حاست پێشهات‌و پرسه سیاسییه‌کان‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێست‌و ته‌نانه‌ت رێکار دارێژێ‌و پراکتیزه‌کردنی به‌خودی حیزبه‌کان بسپێرێ. له‌به‌ستێنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان‌و کۆڕ‌و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌رکه‌وێ‌و دانوستانی سیاسیی بکا. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵ‌و ئه‌زموونانه‌ی خواره‌وه، له‌ئوسووڵدا ده‌کرێ وه‌ها ناوه‌ندێک به‌هه‌ر ناوێکه‌وه،ئه‌نجومه‌ن بێ یان ناوێکیتر، پێکبێ: 1- گرفتی «ناو» له‌ئاستی حیزبه‌کان له‌گۆڕێدایه، به‌ڵام تا ئێستا له‌ئاستی تاکه‌کانی حیزبه‌کان له‌گۆڕێدا نه‌بووه‌و نییه. 2- له‌کۆنگره‌ی «ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست»دا، لایه‌نه کوردییه‌کان هه‌ر له‌به‌ر گرفتی ناو رێکنه‌که‌وتن پێکه‌وه وه‌ک حیزب، هه‌رکام به‌ناوو نیشانی خۆیانه‌وه ده‌رکه‌ون، به‌ڵام رێککه‌وتن به‌ناوی «حیزبه کوردییه‌کانی به‌شدار له‌کۆنگره» پێکه‌وه واژۆی نامه‌یه‌ک بکه‌ن. 3- له‌به‌ره‌به‌ری 29هه‌مین ساڵی راگه‌یاندنی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد، حه‌ولێک درا بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کان پێکه‌وه هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش رابگه‌یه‌نن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌کانیان بنووسرێ‌و له‌هه‌مان ئه‌زموونی کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست که‌ڵک وه‌ربگیرێ. به‌هۆی که‌میی کات، ئه‌و هه‌نگاوه له‌نێو رێ په‌کی که‌وت. ئێمه ده‌زانین هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆش بێ گیروگرفت‌و له‌مپه‌ر نییه. ئه‌وه‌ش روونه که هه‌نگاوێکی وا له‌چاو ئه‌رکه‌کانمان له‌بزووتنه‌وه‌داو له‌چاو پێویستییه‌کانی خه‌باتمان که‌م‌و سه‌ره‌تاییه. به‌ڵام به‌محاڵه‌شه‌وه هه‌نگاوێکی به‌ره‌وپێش‌و بنبه‌ست شکێنه. ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرێته‌وه ره‌نگه بتوانێ کاریگه‌ریش بێ له‌سه‌ر درز هه‌ڵگرتنی ئه‌و دیواره‌ی له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێکدا رۆنراوه. مێتۆدی یان هه‌موو شت یان هیچ، له‌هیچ بوارێک‌دا مێتۆدێکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. له‌م گه‌ڵاڵه پێشنیارییه‌دا، که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌کان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌بیر ناکرێن. به‌ڵکو ئه‌وان ده‌توانن ده‌وری خۆیان بگێڕن. ئێمه ئه‌م پێشنیاره پێشکه‌ش به‌حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها له‌م رێگایه‌وه رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی لێ‌ئاگادار ده‌که‌ین؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تاکێکی دڵسۆزی کورد، به‌شداری بکا له‌باس‌و تێکۆشان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بۆشایی له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان، واته: نه‌بوونی گوتار، پرۆژه‌و هه‌نگاوی هاوبه‌شی سیاسی.
103 جار بینراوه
|
|
|
|