ده‌ستپێک : وتار : کورد نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی داوێته ئه‌ستۆی کێ ؟
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
کورد نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌ی داوێته ئه‌ستۆی کێ ؟

November 06,2008 سابیر که‌ریم : مێژووی کورد ده‌وڵه‌مه‌نده به دووباره‌و چه‌ند باره بوونه‌وه‌ی،که پڕیه‌تی له کاره‌سات و تێشکان و ئاشبه‌تاڵ و ماڵوێرانی و سووتانی گوند و دێهات و ڕه‌ز و باخ و دارستانی . ئه‌مه مێژووی کورده به گشتی و تایبه‌ت نییه به‌به‌شێک له کوردستانی داگیرکراودا .کورد مێژووی خۆی ناخوێنێته‌وه ، هه‌ر گه‌لێکیش شاره‌زای ڕابردووی خۆی نه‌بێ و لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رینیه‌کانی ده‌ستنیشان نه‌کردبێ و خاڵه گه‌شه‌کانی له خاڵه تاریک و لاوازه‌کانی لای ڕۆشن نه‌بێت ، زوو له‌بیر ده‌کرێت و په‌ندی لێوهرناگێرێ بۆ ئێستای و داهاتووی . له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ( 1914 – 1918 ) و هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و داگیرکردنی پاشماوه‌که‌ی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا . پاشان جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی ژێرده‌ستی عوسمانییه‌کان و دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌یارمه‌تی و هاریکاری ئینگلیزه‌کان و فه‌ره‌نساییه‌کان . له‌و کاته‌دا فه‌رمانڕه‌وایانی تورک که ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌سته‌نبۆڵ و ده‌وروپشتی هه‌بوو ، له هه‌موو لایه‌ک گه‌مارۆ درابوون به دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانیان له ئه‌رمه‌نییه‌کان و یۆنانییه‌کان ، سه‌ره‌ڕای ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا . کورد له‌و هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌دا ، له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و دواکه‌وتوویی ئاستی ڕۆشنبیری و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چه‌ندین تایفه و تیره و هۆزدا و نه‌بوونی ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ێکی لێهاتوو بلیمه‌ت و دڵسوز له ئاستی به‌رپرسێتی سیاسی و دیپلۆماتی بێت ، بۆیه گه‌لی کورد له‌م به‌شه‌ی له‌بن ده‌ستی تورکان ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌ی له‌ده‌ست دا ! به‌پێچه‌وانه‌وه ، که‌مال ئه‌تاتورک له‌دوای ( 1918 ) دا توانی خۆی له ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆک هۆزه کورده‌کان نزیک بکاته‌وه و له ڕێگای ئه‌مانه‌وه سۆزی کورد ڕابکێشن بۆ خۆیان به‌ناوی ئیسلام و برای ئایینی و شه‌ڕی کافران و ڕزگارکردنی خاکی موسڵمانان،ڕاپێچیانکردن بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی جۆرجیا- ئه‌رمینیا و دژی یۆنانیه‌کان له ڕۆژ ئاوادا . به‌و نیازه‌ی دوای ده‌رکردنی ئه‌مانه و ڕزگارکردنی ئه‌و شوێنانه‌ی داگیریان کردووه ، گه‌لی کورد به یه‌کسانی و هاوبه‌شی ده‌ژی له‌گه‌ڵ تورک له‌و کۆماره‌ی داده‌مه‌زرێت ! هه‌ر وه‌ک مسته‌فا که‌مال به‌ڵێنی پێدابوون . که‌چی دوای ئه‌وه‌ی تورکیا مه‌ترسی ئه‌رمه‌ن و یۆنانی له‌خۆی دوورخسته‌وه و سه‌رکه‌وتنی سوپایی به‌ده‌ستهێنا له ( 1922 ) دا ، کورد خۆی دیت که ده‌ستی به‌ر بووه و هیج هێزێکی ڕێکخراوی نییه ، ئه‌وه‌ی هه‌یتی له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی کادیره‌کانی سوپای نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکه . له‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌که و له هه‌مان ساڵدا له ئه‌نجومه‌نی میللی تورکی ڕاگه‌ێنرا ( ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که ئیستا بنیاتماننا ده‌وڵه‌تێکی تورکه) که‌مالیسته‌کان که‌وتنه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئینگلیز له په‌یمانی لۆزان له ( 24 ی ته‌موزی 1923 ) گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن ، ئینگلیز وازی هێنا له یاریکردن به کارتی کورد وه‌ک فشار بۆسه‌ر تورکیا ، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ولایه‌تی موسڵ که کوردستانی باشوور ده‌کات . به‌م شێوه‌یه کورد ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینی له دروستکردن و به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی نوێی که‌مالیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان . ده‌رئه‌نجام و پاداشته‌که‌یان ئه‌وه‌بوو له ساڵی ( 1924 ) بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو قوتابخانه کوردییه‌کان ، کۆمه‌ڵه‌کان ، بڵاوکراوه‌کان ،کۆمه‌ڵه ئاینییه‌کان،قسه‌کردن به زمانی کوردی درا ، تا گه‌یشته سیاسه‌تی نکوڵیکردن له بوونی گه‌لێک به‌ناوی کورد و خاکێک به ناوی کوردستان . هه‌شتا ساڵ زیاتره کورد له‌م به‌شه‌ی بنده‌ستی که‌مالیسته فاشیسته‌کان باجی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه ده‌ده‌ن تاکو ڕۆژی ئه‌مڕۆ ، ئه‌ویش هاوبه‌شیکردن و به‌شداری کاریگه‌ریان له دروستکردن و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی تیڕۆڕستی تورکیادا . ئه‌گه‌ر ئه‌و تروسکه ڕۆناکیه نه‌بوایه که له خه‌و ڕایچڵه‌کاندن و هۆشی وه‌به‌رهێنانه‌وه و ڕایپه‌ڕاندن ، مسۆگه‌ر تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان تورکیا هه‌ر به تورکی چیایی ناوی ده‌بردن و که‌س نه‌یده‌توانی ناوی کورد بێنی و بڵێ من کوردم . ئه‌م تروسکاییه ، نه‌ک تاریکی و بێ ئومێدی لای ئه‌وان ڕه‌وانده‌وه ، به‌ڵکو هیواو گه‌شبینی به‌خشیوه به کورد به‌گشتی له هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی دی کوردستان که خۆی ده‌نوێنێ له شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی ڕزگاریخازی کورد له باکوری کوردستان به پێشه‌نگی خه‌بات پارتی کرێکارانی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو و دڵسۆزی گه‌لی کورد به‌ڕێز ( عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ) . ئه‌م ئه‌زموونه پڕ کاره‌ساته له مێژووی هاوچه‌رخی کورد ، هیچ سوود و په‌ندێکی لێوهرنهگیرایه تا جارێکی دی کورد خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داو دووباره‌ی نه‌کاته‌وه ! گه‌لی کورد له کوردستانی باشووردا هه‌مان هه‌ڵه‌ی مێژوویی دووباره ده‌کاته‌وه. له‌و کاته‌ی هه‌شتا ساڵ زیاتره ، هه‌ر له دامزراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له ( 1921 ) دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیز به لکاندنی کوردستان به ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره‌وه . باس باسی ئه‌وه‌یه که کورد به زۆری زۆرداری و زۆره‌ملێ لکێندراوه به ده‌وڵه‌تی عێراق ، به‌بێ گوێدان به ویست و ئیڕاده‌ی ئه‌وان . تاوانهکش ئینگلیز ئه‌نجامی داوه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیدا . به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ، کورد له‌م به‌شه‌دا گله‌یی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه و زۆرجار کاره‌ساتی وای لێکه‌وتیته‌وه که له مێژوودا که‌م وێنه‌یه ،له کیمیا باران و ئه‌نفال و سووتان و ته‌ختکردنی هه‌زاران گوندی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا . به‌ستنه‌وه‌ی کورد و خاکه‌که‌ی به عێراقه‌وه ، جۆره‌ها کاره‌سات و نه‌هامه‌تی که لێکه‌وتیته‌وه ، نه‌بووه هه‌وێن و هانده‌ر بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ل و زروفه مێژووییه‌ی که بۆی ڕه‌خسا ، به تایبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری ( 1991 ) . پاشان داگیرکردنی عێراق له ( 2003 ) له لایه‌ن ئه‌مریکاوه که بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی ڕژێمی به‌عس و له‌یه‌ک ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به ته‌واوی . ئا له‌م کات و ساته مێژوویه ناسکه‌دا که عه‌ره‌بی شیعه و سوننه که‌وتنه گیانی یه‌کدی و پاشماوه‌ی به‌عس و تیرۆڕستانیش له‌لایه‌کی تر کاریان ده‌کرد . هه‌ر لایه‌نێک هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای خۆی چڕتر ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی پشکی شێری به‌رکه‌وێ له‌م میراته‌دا . ته‌نیا کورد بوو له ڕێگای به‌ناو سه‌رکرده‌کانی،کاکه و مامه‌وه قۆڵیان لێهه‌ڵماڵی وه‌کو ڕیش سپی و پیاو ماقوڵی کورد بۆ ناوبژی کردن و ئاشته‌وایی له نێوان ئه‌م لایانانه‌دا و دروستکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و قوربانی دان به کورد و مافه ڕه‌واکانی و په‌لکێش کردنی کورد به‌ره و به‌غدا به‌بێ هیچ مه‌رجێک و ده‌سته‌به‌رکردنی که‌مترین مافی و به‌شداری پێکردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیسێمبری ( 2005 ) دا بۆ سه‌لماندنی به عێراقی بوونیان و یه‌کێتی خاکی ئه‌و وڵاته. ده‌نگدان بۆ ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له سایه‌یدا که‌رکوک له کوردستان دابڕا به‌ته‌واوی ! ئه‌و ده‌ستوره‌ی که ماف ده‌دات به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند جه‌خت بکات له‌سه‌ر داگیرکردن و زه‌فت کردنی ئه‌و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌می ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له کوردستان دابڕاون ! ده‌نگدان بۆ ئه‌و ده‌ستوره‌ی که له سایه‌یدا تاوانبارانی جینۆساید و کیمیا باران و ئه‌نفال له سێداره نادرێن ! هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌یه که له‌ژێر سێبه‌ریدا دیکتاتۆرییه‌تی ئیسلامی سیاسی ئاینزایی گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێ به‌ناوی عێراقی فیدڕالی، دیموکراسی ،فره حیزبی . کورد ئه‌م جاره به ویست و ئیڕاده‌ی خۆی بوویته به‌شێک له گه‌لی عێراق و خاکه‌که‌شی پارچه‌یه‌که له‌م وڵاته‌دا ، ئه‌میش به گه‌ل و خاکه‌وه به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نیشتمانی عه‌ره‌بی. ده‌بێ کورد ئه‌م که‌تن و تاوانه مه‌زنه‌ی ئه‌م جاره له ملی کێ بشهتێنێ ؟ وا چاکه چۆن شیعه هه‌موو ساڵێ له ڕۆژی کوشتنی ( حوسێن ) و بنه‌ماڵه‌که‌یدا که عه‌ره‌ب خۆی تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامداوه ، ده‌یکه‌نه شین و واوه‌یلا و سینگ کوتان و له‌خۆدان تا خوێن له جه‌سته‌یان ده‌چۆڕێ سه‌باره‌ت به‌و غه‌درو زوڵم و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به خۆیان کردوویانه ! کوردیش به‌هه‌مان شێوه ، هه‌موو ساڵێ له یادی ڕۆژی ده‌نگدانه‌که‌ی ( 2005 ) دا بیکه‌نه شین و سینگ کوتان و گریان وفیغان که به‌ده‌ستی خۆان چیان به خۆیان کردییه ! جارێکی دی نیری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و باڵاده‌ستیان خسته‌وه سه‌ر ملی خۆیان ، کۆت و زنجیری کۆیلایه‌تییان ئاڵانده‌وه له ئه‌ستۆ و ده‌ست و پێیان ! ئینجا با هه‌ر بڵێن و بڵێنه‌وه : کاکه و مامه پێیان کردین ، له بێ ئیڕادهیی و بێ هه‌ڵوێستی و ساویلکه‌یی و نه‌زانیمان هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندین و له خشته‌یان بردین . گه‌لی وشیار و سه‌رکرده‌و ڕێبه‌ری بلیمه‌ت و دڵسۆز و خاوه‌ن ڕێباز و ستڕاتیژ له‌سه‌ر هه‌ل بازناده‌ن . هه‌ر وه‌کو دیتمان له کاتی هه‌ره‌سهێنانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و یۆگسلافیا ، چه‌ندین نه‌ته‌وه لێیان جیابوونه‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان دروست کرد ، نه‌چوون هاوکاری و هاوبه‌شی بنیاتنان و دروست کردنه‌وه‌یان بکه‌ن . له‌و کاته‌ی یه‌ک له هه‌زاری ئازار و کاره‌ساته‌کانی کوردیان نه‌دیتییه . له کۆتاییدا هه‌ر گه‌لێک ئازادی لای نه‌بێته ناموس ، که‌رامه‌ت ، ئابڕو ، شه‌ره‌ف ، مێژووی هه‌مووی ده‌بێته تێهه‌ڵدان و ڕیسوایی و سووکایه‌تی پێکردن و سه‌یرکردنی به چاوی خزمه‌تکار و کۆیله ده‌بێ کورد هه‌ر خۆی ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر جاری یه‌که‌م فێڵت لێکردم خوا بتگری ، جاری دووه‌م خوا بمگری . که‌چی ئه‌وه جاری چه‌نده‌مه فریوت ده‌ده‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێرت ده‌به‌ن که کاره‌سات و نه‌هامه‌تی دی به‌دواوه‌یه و بۆ ده‌یان ساڵی دی باجه‌که‌ی ده‌ده‌ی . ئوسترالیا 2008-11-02
324 جار بینراوه
|
|
|
|