گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

مەلا بەختیار ماڵپەرێك لە دژی نەوشیروان مستەفا دروست دەكات

image

November 06,2008

 كادیرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر:
 
 هەموو ئەندامان و لایەنگران و سەكردایەتی یەكێتیش لەوە ئاگادارن كە قوڵبوونەوەی كێشەكانی نێوان باڵەكانی نێو یەكێتی لەسەر دەستی مەلا بەختیارەوە سەرچاوەی گرتووە و هەموو هەوڵێكیش دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ببێتە كەسی دووەم لە دوای تاڵەبانی بۆ گرتنە بەری دەسەڵات لەناو ئەو حیزبەدا بەهۆی هەژمونی زۆری نەوشیروان مستەفا و كۆسرەت رەسوڵ عەلیەوە ئەم مەلا بەختیارە حەشمەتی لێ بڕاوە و پەنا دەباتە بەر شت گەلێكی وا.
 دوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی لەسەر دەستی كاك نەوشیروان مستەفا و دەركەواتنی راستی یەكان بۆ ئەندامانی یەكێتی لە رێگای راگەیاندنەكانەوە بەتایبەتی كوردستان پۆست و چەند راگەیاندنێكی تر مەلا بەختیار هەڵساوە بە دروست كردنی سایتێك بەناوی دوور بین كە هێندە نزیك بینە تەنیا ئەو بابەتانە بڵاو دەكاتەوە كە دژی كاك نەوشیروان مستەفایە.
 ئەم وێب سایتە بەناونیشانی
www.wirdbin.com  و لە سەدا نەودی ئەو بابەت و هەواڵانە بڵاو دەكاتەوە كە دژی كاك نەوشیروان مستەفا دەنووسرێت.
 بە گوێرەی ئەو زانیاریانە دەست  كەتووە ئەو سایتە بنكەی سەرەكی لە بغدادە و ئەو سایتە چەند كەس كار تێدا دەكات بەتایبەتی عامر ناوێك كە بە ئەسڵ خەڵكی شاری خانەقینە و لە كوردستانیش بابەتەكان لە لایەن ستافی هەفتانەمەی چاودێرەوە دەنێردرێت بۆی تاكو پەخشی بكات.
  لەسەردانیكردنێكی مەلا بەختیار بۆ مەڵبەندەكان و كۆمیتەكانی یەكێتی لە شارەكان داوای ئەو كەسانەی كرد كە شارەزایان لەبەكارهێنانی كۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت هەیە و كادیری باوەڕپێ كراون بۆ ئەوەی ئەو ئەركەیان پێ بسپێرێت بەتایبەتیش لە رێگای ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكارانەوە كە مەلا بەختیار دەسەڵاتێكی زۆری بەسەر ئەو رێكخراوە هەیە.
 


4071 جار بینراوه‌