گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ئە م جارەش جەلال و مە سعودی ماستاوچی کوردستان بە خەڵکە کەیەوە هەڕاج ئەکە ن.

image

November 06,2008

 هاوڵاتی ژمارە 4:
 لیستی بەناو هاو پەیمانی کوردستان کە چەندین ساڵە لە بەغداد نەیان توانیوە پێداگری لە سەر بچوکرتین مافی خەڵکی  کوردستان بکەن ئە ویش لە ترسان نەبادا هە ر لە ناو پەڕلەماندا بە ر بۆکس و شەقیان بەن دواتریش  زیندانی بکرێن لە لایەن شیعە ی باڵا دەستەوە تا ئیستا چە ندین جار وەفدی کوردی بە رە و بەغداد چوون بۆچارەسەری کێشەکان بەڵام چونکە لە ئاست باڵا دەستی شیعە، کە ئیستا سوونە بەعسیەکانیشی چۆتە پاڵ. هیچیان پێ ناکرێ دەست لە (.......) بە رەژێر تر بە سەری شۆڕەوە دێنە وە بۆ کوردستان کە هاتیشنەوە لە سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەیکەن بە هاشوو هۆشێك نە بێتەوە لە دواین سەردانی جەنابی مەسعودی فس فس پاڵەوان بۆ بەغداد کە حسابێکی ئە و تۆی بۆ نەکرا کە هاتیشەوە ئەندام پەڕلەمانەکانی لیستی بەناو کوردستانی تاوانبار کرد کە خەتای ئەوانە ، ئەمە لە کاتێکدا جە لالی سەرۆك کۆمار ئەوەندەی هەوڵی بۆ ئاوادان کردنەوەی ماڵی عەرەب داوە تائێستا ئەوەندە هەوڵی بۆکورد نە داوە بەڵکوو لەبەر خاتری چاوی ڕەشی عەرەب کەرکووکیشی بە دۆڕاندن دا ، جەنابی مە سعودیش خیرا خۆی گەیاندە مەملە کەتی مێزەر چونکە کاتی خۆی کاسە لێسی ئەوێ بووە لە وێش هەندێ ماستاوی  بۆ مێزە ر بەسەرەکانی ئێران کرد  لە وێشەوە بە هەڵە داوان خۆی گە یاندە ئە مەریکا بۆ پاکانە کردن و ماستاو سارد کردنەوە و لە دوای ماستاو کردنێکی خەست بۆ جۆرج بۆش بەسەردانێکی سەرکەوتوو گە ڕایەوە خاکی هەرێمی بنە ماڵەکان ئە مە یە دیبلۆماسیەت بەڵێ جەنابی مەسعود بە بێ ئەوەی هەست بە زیان و قازانجی گەلی کورد بکات وەعدی ئەوەی بە جۆرج بۆش دا کە دەرگایان واڵایە بۆ سوپاو هێزەکانی ئەمەریکا هەر کات حوکمەتی ناوەندی رازی نەبێت بە ئیمزاکردنی ڕێکەوتن نامەی ستراتیجی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئەوا ئەوان ڕازین کە ئەمەریکا بێتە کوردستان ،، مە سعودو جەلال وادەزانن کوردستان موڵکی باوکیانە بە میراتی بۆیان ماوەتەوە، ئە وجا سەرانی دەسەڵاتی ئەم دوو بنەماڵەیە دەیانەوێت تەنها بۆ مانەوەی خۆیان و سە روەت و سامانیان و بەردەوام بوونیان لە دزینی ژێر خانی کوردستان  هێزەکانی ئەمەریکا وەك کا‌رتێك بۆ دەسەڵاتی بەغداد بە کار بێنن ،چونکە ئەمەریکا هەمومان دەزانین  تەنهاو تەنها دوای پەڕژەوەندی خۆی کە وتووە ، بۆیە سەرانی مافیا لە بەرامبەر دە سەڵاتی بەغدا هیچیان بەدەستەوە نەماوە بە کاری بێنن دەیانەوێت لە دژی مەرکە ز هێزەکانی ئەمەریکا بێننە کوردستان ئە و ئەمەریکایەی بە ناوی دیموکڕاتیەتەوە پێ بنێتە هەرشوێنێ ژیان لە وێ دا دەبێتە مەرگە سات ئەمەریکا ئەگەر داکۆکی کارە لە مافی مرۆڤ  و، ئازادی هێن و دیموکڕاتی هێنە بۆ خەڵکی ناوچە کە ئەوا کە ئێمەی لەدەستی سەدامی دیکتاتۆر ڕزگار کرد ئە ی بۆ هە ر لەدوای ئەوەوە شیعە لە خوارووی عێراق بووە دیکتاتۆرێکی دیکە سەرانی مافیای دزی کوردیشی کرد بە دیکتاتۆرلە م کوردستانە بە سە ر خەڵکە کەیەوە یەعنی ئەمەریکا ئەوە ندە گێلە بێ ئاگایە لە وەی کە سەرانی دزی  مافیای کوردی چۆن خەڵکی کوردستان دەچەوسێننەوە چۆن ڕۆژانە بیروڕای ئازادی خەڵکی ناڕازی و ڕۆژنامە نووسان کپ دەکەن لە و لاشەوە سەروەت و سامانی کوردستان  بۆ خودی بنەماڵەی جەلال و مەسعود ئە بێتە سەفتەی دۆلارو لە بانکەکانی ئە و رووپادا کەڵەکە دەبێت ئە گەر ئەمەریکا ڕزگاری خواز بوایە ئەوە دەبوا بە زوترین کات  ئەو سەرەدزو مافیایەی دەسەڵاتی کوردیشی لە سەر دەسەڵات بهێنایە  خوارەوە بەڵام نەخێر ئە مەریکاش ئە و فریاد ڕەسە  نی یە کە خۆی ئیداعای بۆدەکات  ئە مەریکا ئەگەر لە خەمی کورد دابێت کورد وەك نەتە وە لە مێژووە وە تائێستا بە بەر چاوی جیهانەوە چە وسێنراوەتەوە بەڵکوو کاتی خۆی  هە ر ئە و دەوڵەتە زل هێزانە بوون کوردستانیان کردە چوار پارچەو هە ر پارچەیان کردە دیلی ژێردەستی وڵاتێك ئەمەریکا ئەگەر دڵسۆزی کورد بوایە نایە ت دیفاع لە کوردی باشور بکات ولە هەمان کات بە بەر چاوی کوردی باشورە هاوکاری تورکیای دووژمن بە کورد بکات بۆ لێدانی کوردی باکوور. کورد هە ر کوردە لە هە ر کوێ بێت بەڵام ڕووی سەرانی مافیای جە لال و مەسعود ڕەش بێت کە ئامادەن لە سەر خوێنی براکانیان بۆ پڕکردنی گیرفانیان گە ورەترین سازش بکەن چونکە ئەوان تەنها مانەوەی خۆیان مەبەستە لە پێناو مانەوەی خۆیاندا ئامادەن هە موو نەهامەتیەك بەسەر گەلی کوردا بێنن، ئە وەش دەی سەلمێنێ کە ئەمەریکا دۆستی خەڵکی چە وسێنراوو زوڵم لێکراو نی یە بەڵکوو دۆستی سەرانی مافیا و دزوو جەردەیە ئەویش تەنها لە پێناوی بە تاڵان بردنی ژێر خانی ئابووری  وڵاتان، بۆ یە گریمان وا ئە مەریکا هێزەکانی هێنایە کوردستان هە رچەندە ئەگەر بیەوێ بێتە کوردستان سەرانی ئە م دەسڵاتە گەندەڵە ناتوانن ڕێگەی لێ بگرن ، ئەوە ئە و کات سەرانی جە لال و مەسعوود بە ر پرسیار ئەبن بە رامبەر بە سەر وو ماڵ وشەرەف و ناموسی خەڵکی کوردستان چونکە ئاشکرایە بە هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کوردستان ئەوا ڕێکخراوی تیرۆریستی القاعیدە و هە موو ڕێکخراوە تیرۆریستەکانی دەسکردی  ئێرانیش کە دوژمنن  بە ئەمەریکا مە یدانی چالاکیان دەگوێزنەوە بۆ کوردستان ئە و کات خەڵکی کوردستانیش وەك شارەکانی دیکەی عێراق دەبنە قوربانی شەڕی ناگەهان سەربازەکانی ئەمەریکاش هەموومان دەزانین کە لە ماوەی مانەوەیان لە شارەکانی باشوور خاوە ن ئە ڕشیفێکی لێوان لێون لە  دەست درێژی بۆ سە ر ژن و کچی عەرەب،، وەك چۆن هەمومان لە میدیاکانەوە بینیمان و خوێندمانەوە کە چۆن سەربازانی مارێنز بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزووە جنسی یەکانیان ڕۆژانە چۆن پە لاماری ژنان و کچانی عەرەبیان داوە و ئەتکیان کردوون  ئەوە ڕوون و ئاشکراشە کە ئە و کاتە زۆرینەی قوربانیەکان لە خەڵکی سڤیلی کورد دەبێت نەك لە سەرانی بنەماڵەی مەسعودوو جەلال ئاخر سەرۆکە گێلەکانی کورد   عە رەب   لە بەر چی لە شینی ئەوەدایە تا ڕۆژێك زووترە ئەمەریکا لە عێراق بچیتە دەرەوە کە چی جەنابیشتان سووك و ئاسان بە بێ هەست کردن بە زیانەکانی دوای هاتنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کوردستان  بە بێ پرس کردن بە خەڵکی کوردستان ،کوردستان بە خەڵکەکەیەوە هەرزان فرۆش ئەکەن یان ئێوە تازە داشۆراون لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی و ئامادەن لە پێناوی مانەوەی خۆتاندا کوردستان بە خەڵکە کەی و بە سامانەکەی و بە شەرەف و ناموسیەوە هەڕاج بکەن..؟؟.


1476 جار بینراوه‌