ده‌ستپێک : وتار : یاشێخ، به‌شاڵت قه‌سه‌م، ئاور به‌ربووه له‌جه‌سته‌م! کورته وه‌ڵامێک بۆ یاشێخ ناوێک
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
یاشێخ، به‌شاڵت قه‌سه‌م، ئاور به‌ربووه له‌جه‌سته‌م! کورته وه‌ڵامێک بۆ یاشێخ ناوێک

November 06,2008 عه‌باس شوان / فینلاند: ڕۆژی 2ی 11 به‌ڕێزێک به‌ناوی یاشێخه‌وه، له‌ژێر ناونیشانی : رۆژنامه و سایتی هاولاتی سێبه‌ری خۆیان بینیوه‌ته‌وه بۆیه... دا نووسینێکی درێژی وه‌ک به‌دواداچوون و گفتوگۆ و دیدگۆڕینه‌وه، له‌ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆستدا بڵاوکردۆته‌وه، له‌سه‌ر نوسینێکم به‌ناونیشانی : ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی چاوی له‌گیرفانی کیوه‌یه؟ رۆژی 30ی10ی 2008، که‌له‌هه‌مان ماڵپه‌ردا بڵاوکراوه‌ته‌وه. نوسینه‌که‌م بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزی له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له که وروژاندوومه، دیدی خۆی بخاته ڕوو، له‌زۆریدا له‌گه‌ڵیدام، ئه‌وه‌ی پێوستی هه‌ڵویسته‌کردنه، لێره به‌دواوه، له‌سه‌ری ده‌په‌یڤم ؛ سێ فاکتی وه‌ک نموونه له‌نووسینه‌که‌م ده‌هێنێته‌وه، به‌وه‌ی ڕه‌چاوی یه‌که‌ی بابه‌تم نه‌کردووه! کورته‌ی نووسینه‌که‌م؛ له‌سه‌ر هه‌نگاوێکی ڕۆژنامه‌یه‌ک هاتوومه‌ته قسه، به‌وه‌ی له‌م کات و ساته‌دا له‌شوێنی خۆیدا نییه، بۆ سه‌لماندنی دیده‌که‌م وه‌ک باگراوه‌ند، بۆ دواوه گه‌ڕاومه‌ته‌وه، هاوکات له‌وه تێگه‌یشتووم که ئه‌و هه‌نگاوه چییه و چیی نییه؟ له‌ژێر چ فشارێکدا په‌نای بۆ براوه. لایه‌نێکی تر، مادام باس له‌ته‌کنیکی نووسین ده‌کرێت؟ شێوه‌ی نووسینه‌که زۆر نه‌شاره‌زایانه‌یه، لایه‌نی که‌م، نووسینی مۆدێرن و ستاندار وا نابێت!؟ په‌ره‌گرافه‌کان کورت نیین، جیا نه‌کراونه‌ته‌وه! بیری ئه‌و بڵاوکراوه حیزبیانه‌ی باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگا که هیچ ئیستاتیکایه‌کی تیا ڕه‌چاو نه‌ده‌کرا، ده‌که‌وێته‌وه! ئه‌و کورته دێڕه و ده‌ربڕینه : دوای ئاشبه‌تاڵ - شکسته‌که شوومه‌که‌ی بارزانی، له‌وه‌وه هاتووه؛ له دوای ساڵی 1974 له‌ناو خه‌ڵکه ئاساییه‌که‌دا وشه‌ی ئاشبه‌تاڵ بۆ ئه‌و تێکشاکانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری به‌ڕابه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان که سه‌رۆکه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا به‌رزانی بوو، به‌کار ده‌هات و له‌سه‌رزاران بوو. مادام ژیان هه‌میشه له‌گۆڕاندایه ده‌ربرینه‌کانیش ده‌گۆڕێن، به‌تایبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌ی پارتی بۆ ناو شار و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، وای لێهات مه‌گه‌ر یه‌کێک زۆر جه‌ربه‌زه بێت بڵێ ئاشبه‌تاڵ، به‌کارهێنانی ئه‌و وشه‌یه له‌نێو خه‌ڵکیدا ئاساییه، به‌ڵام، به‌لای پارتییه‌وه، به‌سوکایه‌تیی ده‌ژمێردرا! بۆیه پێنووس به‌ده‌سته‌کانیان له‌بری، وشه‌ی شکستیان هێنایه کایه‌وه، مه‌رج نییه، هه‌موو شکستێک شووم بێت. ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا به‌رزانی ئه‌و کاته پێی ڕازی بوو، شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره بوو، بۆیه خه‌ڵک پێیان ده‌ووت شووم و جه‌رگبڕ. قسه قسه ده‌هێنێت؛ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، چه‌ند ده‌سته‌واژ و دروشمی کاتی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی 11ی ئازاری 1970 گۆڕا، یان هه‌ڵیان گێرایه‌وه، بۆ نموونه: بژی گه‌ڵ ڕۆڵه‌ی گه‌ڵ، مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی، بوو به؛ بژی گه‌ل ڕۆڵه‌ی گه‌ڵ حه‌مه‌ره‌ق و مینه‌شه‌ل. یان هه‌تاهه‌تا هه‌تایه، کورد و عه‌ره‌ب برایه، بوو به؛ هه‌تاهه‌تا هه‌تایه، تۆپێ ته‌ل به‌په‌نجایه. زۆریتر... 2008115 ــــــــــــــــــــــــ تکایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی پێشوو، بڕوانه ئه‌م لینکه: http://www.kurdistanpost.info/news/4090.html هه‌روه‌ها ده‌توانی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێز له‌م لینکه‌دا ببینیت: http://www.kurdistanpost.info/news/4149.html
921 جار بینراوه
|
|
|
|