دهستپێک : وتار : كىَ بوو ئەوەى بۆ یەكەم جار پشتى لە ریفۆرم كرد
مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
كىَ بوو ئەوەى بۆ یەكەم جار پشتى لە ریفۆرم كرد

November 05,2008 سەردەم على / هەولێر: زۆر جار لەسەر سایتى ئازیزى كوردوستان پۆست دەخوێنمەوە كە كاك كۆسرەت بوو پستنى لە ریفۆرم كرد و لە مەزبەتەكەى لەسەر مام جەلال كرابوو پەشیمان بۆوە ، بۆیە من لێرەدا زۆر بە كورتى دەمەوىَ شتێك بنووسم چونكە لەراستیدا من نە نووسەرم و نە دەستى نووسینیشم هەیە ، ئەو چەند پەیڤە ساكارەى من با وەكو روونكردنەوەك بێت بۆ ئەو خالە بەتەنها داواشم لەو سایتە خۆشەویستە هەیە كە وەكو خۆى بلاوى بكاتەوە. لەدواى پێشكەش كردنى مەزبەتەكە لەلایەن ئەو سىَ بەێزە بۆ بەرێز مام جەلال لە رێگاى كاك دلێرى سەید مەجیدەوە پاش ماوەى چەند رۆژێكەوە چوون بۆ دیدارى مام جەلال ، بەلام لەبەر ئەوەى خبرەو شارەزایى مام جەلال لە بوارى یارى كردنى سیاسى زۆر لەوان زیاتر بوو كوردیش دەلىَ نەزان بە قاچێكى بەلام نەزان بە هەردوو قاچى بەتەلەوە دەبىَ، كەچى كاك نەوشیروان بە هەردوو قاچ و هەردوو دەستى پێوە بوو، یەكەمین هەلەى كووشندەى بەرەى ریفۆرم لە كاك نەوشیروانەوە دەستى پێكرد كە لە هەمان رۆژى دیدارەكە رازى بوو لەسەر پێشنیارى مام جەلال كە داواى كرد بەتەنها چاوى بە كاك نەوشیروان بكەوىَ ئەویش رازى بوو یەكسەر بۆ ماوەى نیو كاتژمێر بەتەنها كۆبوونەوەیان ئەنجام دا ئەو دیدارە دووقۆلیەى كاكە نەوەو مامجەلال چەند بریارێكى لێكەوتەوە كە هیچیان لە بەرژەوەندى هەولێر دا نەبوو وەك دانى حەمە تۆفیقى خزمى بە لێپرسراوى مەكتەبى پەیوەندیەكانى دەرەوە، دانى كەمال فۆاد بە لێپرسراوى مەكتەبى دارایى، دانانى عیماد احمد كە ئەوكات لە كاكە نەوە زۆر نزیك بوو بە جێگرى سەرۆكى حكومەت وپاشانیش بوونى كاكە نەوە بە جێگرى سكرتێرى گشتى و هەولێریش هیچى پىَ نەبرا . بۆیە ئەو حالەتە واى لە كاك كۆسرەت گەیاند كە كاكە نەوە كارەكانى تەنها بۆ خەلكى شارە حیاتەكەیە . بۆیە كاك كۆسرەتیش دلى لەسەر كارەكە ساردبۆوە و دووبەرەكى كەوتە ناو بەرەى ریفۆرم . جا من دەپرسم توخوا برادەران خەتاى كىَبوو . ئیتر سلاو .
1251 جار بینراوه
|
|
|
|