ده‌ستپێک : وتار : له نه‌ورۆز تیڤی چی ڕوو ده‌دات ؟؟ بۆ كه‌س به هانامانه‌وه نایه‌ت!!!!!
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
له نه‌ورۆز تیڤی چی ڕوو ده‌دات ؟؟ بۆ كه‌س به هانامانه‌وه نایه‌ت!!!!!

November 05,2008 كۆمه‌ڵێك كادر‌و كارمه‌ندی نه‌ورۆز تیڤی له وه‌زاره‌تی به‌ناو ڕۆشنبیری / هه‌ولێر : له وه‌ته‌ی نه‌ورۆز تیڤی له سه‌ر ده‌ستی مامانه نهزانهكهی كه بێ ئهمرو ئیراده‌ی خوا له‌سه‌ر قووتی ئه‌و گه‌له خێر نه‌دیوه له دایك بووه، گوایه خزمه‌ت به رۆشنبیری‌و كلتوری چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات وه‌ك شاشهكی بێ مسته‌واو گاڵته‌جاڕی هه‌ر رۆژه‌و حهكیمو لۆقمانێكی پێ ده‌كه‌ن،بێ سووده پێ ناگرێوههر له كورتی ده‌دا!!ئه‌وه‌تا ده‌یبینین له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌ی نه‌ورۆزتیڤی نهكاكه فه‌له‌ك و نه قاوهچیو ماستاو چیهكانی فه‌له‌ك نازانن ساڵرۆژی نه‌ورۆز كام رۆژه ته‌نانه‌ت په‌یامنێره‌كه‌ی ئه‌وروپاشیان له به‌رنامه‌یه‌كدا كه بینیمان له خه‌ڵك پرسیاری ده‌كرد ساڵ‌و مانگ و رۆژی نه‌رۆز تیڤی ئه‌وه‌ی بیزانێت خه‌ڵات ده‌كرێت! تا ئه‌مرۆشی له گه‌ڵ دا بێت نه كاكی په‌یامنێرو نه بینهرانو نه خودی وه‌زیریش نه‌یانزانی كه‌ی ئه‌و شاشه داماوه له دایك بووه!! خه‌ڵاته‌كه‌ش هه‌روا له سه‌ر ڕهفكه دانراوه كه سێك نیه ببێته خاوه‌نی!!!خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت! له سایه‌ی ڕاوێژكارو ته‌گبیر كه‌رانی كاكه فه‌له‌ك ،نه‌ورۆزتیڤی وه‌ك ته‌سبیحه سه‌دویه‌ك قلیهكهی مام ده‌روێشی لێهاتووه هه‌ر رۆژه‌و به‌ده‌ست مریدێكهوهیه !! خسویهتیه سه‌ر ده‌ستی كێ باشتر پان كاته‌وه رێك ده‌یداته ده‌ستی! تا ئێستا پێنجدهستی كردوه‌و پێنج سه‌رپه‌رشتیارو به‌رێوه‌به‌ری بۆ دانراوهوگۆڕدراون دوای ماوه‌كی كورت لابراون هه‌ر یه‌كه‌و ده‌سته گوڵی خۆی هێناوه‌و قازمه‌ی خۆی وه‌شاندوه، به‌ڵام چ قازمهیهك!؟ئه‌وه‌ی به تاك دیناری ده‌گووت فه‌تاح پاشا ،مۆنیكایه‌كی له پێشه‌و دووانی دیكه‌ی له پاشه!! خانووی ئینگلیزی‌و گوندی ئه‌ڵمانیش له‌و لا بوه‌ستێ ئێ خۆ ناكرێت وه‌ك خۆیان گۆته‌نی ئه‌و كه‌تره ژنانه‌یان بخه‌نه ئه‌و خانوانه‌وه ئاخر دیكۆری ماڵه‌كه‌یان نه‌شاز ده بێت، بۆیه ئه‌و جوامێرانه! ناچار ده‌بن كچه دهسكهمۆ كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ته‌نها شێتی ڤێلاو دۆلارن به زه‌بری ده‌فته‌ره$ چاو سه‌وزه‌كانی عه‌رشی فه‌نته‌لۆس به دزی یاسا‌و دادگا ماره بكهنو ماڵێكی پێ ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یان ماڵی دیكه‌ی پێ وێران ده‌كه‌ن!! وه‌ك به‌ناو رۆشنبیره جه‌ربه‌زه‌كانی سه‌ر به‌و حزبه‌ی هه‌ولێری بۆ خۆی قۆرخ كردیهكه له سایه‌ی پاره‌و پولی هه‌ڵڕێژراوی ئه‌و میلله‌ته داماوهبۆ حه‌زه‌كانیان به‌كاری دێنن تا ئاگری حه‌زه گڕ گرتوه‌كانی ناو شه‌رواڵی پیسیان پێ دا دهمركێتهوه، كه كرمی فه‌سادو حه‌رام جه‌سته‌یانی ته‌نیوه به قودره‌تی قادریش دانامركێته‌وه !!ئه‌وه‌تا بۆ خوێنه‌ری ئازیزی ئه‌و بابه‌ته ویستم هه‌ر بۆ نمونه چه‌ند به‌ناو رۆشنبیرێكتان پێ ئاشنا بكهمبهڵام هێنده‌ی كردم زاده‌ی ئه‌وه‌م نه‌كرد ناوی رۆشنبیریان به باڵادا بكه‌م ،كه ئه‌وانه‌ن ژنی دووه‌م ته‌نانه‌ت تێ‌یان داهه‌یه هی سێیه‌میشی هێناوه وه‌ك:-( ئه‌سعه‌د عه‌دۆ - محمدی حاجی قادر- سه‌رۆ قادر- - به‌كر معروف - و سه‌دانی تر ئه‌وه جگه له فهنتهلۆسی ئیداره سه‌وزه‌كه‌ی ئه‌و دیو هه‌ر وێرانه بۆ خۆی !! له كاتێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌ردوو فه‌نته‌لۆس پیره كوڕه‌و هێشتا بوخچه‌ی نه‌كراوه‌یه زاتی ئه‌وه ناكات ته‌نانه‌ت گه‌وره كچێكیش له ماڵه باوانی له ته‌نیای رزگار بكات‌و بیكاته هاوسه‌ری خۆی، به‌ڵام بڕیارودهنگ بۆ ئه‌وانه ده‌دات كه دهوڵهمهندنو پاره دارن ژنی چواره‌میش بێنن!! دێمه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ت بمبوورن كه مێك له بابه‌ت لام دا !! پاش ئه‌وه‌ی كوده‌تای یه‌كه‌م له سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وسای هه‌رێم تیڤی كه به‌م دواییه ناوه‌كه‌ی كرا به نه‌ورۆزتیڤی .بهرێوهبهرهكانیهكهمكهس شێخ سدیق‌و پاشان ناسر حه‌سه‌ن ودواتر عوسمان ڕانییهیی بوو، محمدی حاجی قادرتازه له سوید گه‌ڕابۆوه له گه‌ل كاروان ئاكره‌ی له سه‌ر مه‌سائیلی دزی‌و پاره‌خواردن له كه‌ی تیڤی به ده‌ر نرابوو، ئه‌م جاره ئه‌و عه‌شایه‌ره نه‌خوێنده‌واره به بڕیارێكی قه‌ره‌قۆشی سهركیسئاغا جان كرا به ڕاقێژكاری ئیعلامی پشت ئه‌ستور به ئاغا جان شوێنی عوسمان رانیه‌ی گرته‌وه‌و سه‌یدی چوار قوڕنهیییان له جێگه‌ی دامه‌زراند وه‌ک بڵێی خه‌لكی هه‌ولێر گه‌مژه‌و نهزاننو خه‌ڵكی رۆشنبیریان تیا نه بێت وا بوو!! سه‌ید محمدیان به سه‌ردا فه‌رز كردن !! سه‌ید بۆ ئه‌وه‌ی وا خۆی نیشان بدات كابرایه‌كی سهرراستو پاكه زۆر جار به ناوی خودی نێچیروان قسه‌و لێدوانی سه‌یر سه‌یری ده‌دا له رۆژنامه‌كان ده‌یگوت وه‌زیر دزه گه‌نده‌ڵه ،تا وای لێ هات خودی فه‌له‌ك و ته‌نانه‌ت حوكمه‌ت له ته‌سریحه‌كانی ده‌ترسا هێندهه باوه‌ر به‌خۆو ده‌م گه‌رم بێه منه‌ت بوو!! كارمه‌نده هه‌ولێرییه‌كان به‌وه ناسراون خه‌لكی ساده‌و بێ وه‌ین گوێ ڕایه‌ڵی ئهوامیرهكاننحهز به كێشه‌و ئاریشه ناكه‌ن بۆیه سه‌ید هێنده بایه‌خی پێ نهدانو كه‌وته خۆ ، هه‌ڵسا به دامه‌زراندنی كوتله‌و كوتله‌كاری له ده‌زگاكه‌و پێڕیكی بۆ خۆی دامه‌زراند ،بۆ ده‌ست بازی و كاری دهلالیوهێنانی(..)ته‌كلیفی له به‌هێز رواندزیكرد،كه بۆ ئه‌و مه‌وزوعانه ئه‌هلی كار بوو له پاداشتی ئه‌و لێزانییه كردی به بهرپرسیپهیوهندییهكانو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به هێز له ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت فه‌رمانبه‌ره‌و سه‌ید ته‌فه‌روغی بۆ كرد‌و ده‌وام ناكات، نزار مامه‌و جهانگیریشی بۆ مه‌سائیلی هونهریو لیژنه‌ی مشتهریات دانا به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هه‌روتی كۆنه ژمێریار سه‌فقه‌ی یه‌كه‌می سهیدمحمد سه‌ری گرتوو دووشه‌شی هینا كه‌وته به‌ربه‌ره‌كانی سامی شۆڕش و به دزو گه‌نده‌ڵ له قه‌له‌می دا دواتر ملی له به‌ر ملی كۆنه مامۆستاكه‌ی خۆی نا كه سه‌رۆ قادر بوو چونكه تاوهرهكانیپهخشی هه‌رێمی له به‌رزاییه‌كانی كه‌ركوكی بۆ زاگروستیڤی به كار ده هێنا ،هه‌ر سه‌رۆ بوو سه‌یدی به پارتی ناساند‌و له گولان دایمه‌زراند ،كه چی هێنده بێ منهتو له خۆ ڕازی بووپاشقولی له مامۆستاكه‌شی گرت! به ماوه‌یه‌كی زۆر كورت خۆی وده‌ستو پێوه‌نده‌كانی فوول بوون ،كه‌وته دروست كردنی یه‌كه‌م خانوو له گه‌ڕه‌كی نوسه‌ران،پاشان كڕینی ڤێلاو دواتر بۆ دووه‌م جار ژن هێنان! كۆده‌تای دووه‌م خودی فه‌له‌ك به‌سه‌ر سه‌یدی هێنا ،سه‌لاح حه‌سه‌نی كۆنه نه‌سیر موتهقهدیمی له جێگه‌ی دانا ! پاش ئه‌وه‌ی ئهویشواته سه‌لاح حسن له سه‌ر هه‌ندێ مهسائیلو گه‌نده‌ڵی به‌لاوه نرا له كاره‌كه‌ی سه‌ر نه‌كه‌وت فه‌له‌ك هه‌مدیس به ناچاری هانای برده‌وه به‌ر سه‌یدو به سه‌رپه‌رشتیار دایمه‌زراندو ئه‌ویش ژیلوان تاهیری كرده به‌رێوه‌به‌رێكی كارتۆنی ته‌نها ئیمزای پێ ده‌كرد تا خۆی له مه‌سئولیه‌ت به‌ده‌ر بێت كه ژیلوان به گێله پیاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ناسراوه، چونكه سه‌ید بۆ ئه‌وه‌ی له بێ ئاگایی‌و گه‌مژه‌یی ئه‌و زاته دڵنیا بێت، هه‌ر بۆ شۆخی جارێكیان ئه‌مری گواستنه‌وه‌ی ژیلوانی بۆ پرسگه دانا بوو كه له ئه‌سڵدا لوقمانی ناوه ئه‌و بێ ئاگایه له‌و دونیا جه‌نجاڵه، نه‌قڵه‌كه‌ی خۆی ئیمزا كرد بوو بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه چی تیا نوسراوه (بڕیارماندا به گواستنه‌وه‌ی لوقمان تاهیر بۆ پرسگه )!! ، تا به‌م دوایییه بوو به نوكته له سه‌ر هه‌ولێرییه‌كان، له گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆیان چونكه زۆرمرۆڤیچاكو ساده‌و دڵ سافن،ئه‌وه بوو ئه‌و مه سه‌له به وه‌زیر گه‌یشت كه ژیلوان كارێكی وای كردوه ،! فه‌له كیش بۆ خۆی تێر پێی پێكه‌نی بوو !! ئه مه‌یه شازی وه‌زیر !! كۆده‌تای سێیه‌م ئه‌م جاره دیسان به سه‌ر سه‌ید دا كرا چونكه كارمه‌ندانی تیڤی له ده‌ست كاره نا بهجێیهكانی محمد سكاڵایان زۆر له لایه‌ن خودی وه‌زیره‌وه كرد بوو كه ده‌زگاكه له ده‌ست ئه‌و گروپه مافیایه رزگار بكات ، ناچار ئه‌و جاریش وه‌زیر بۆ ڕاگرتنی دوا تنۆكی ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێی له جه‌رگی خۆی نا دیسان سه‌یدو فه‌رهاد پیرداودی خوارزاكه‌ی خۆی لابرد‌و به‌زۆریش بێ ویستی سه‌ید محمد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك راوێژكار‌و شاره‌زای ناشاره‌زا خانه نیشی كردن‌و بۆ ماوه‌یه‌ك كارمه‌نده داماوه‌كانی نه‌ورۆز هه‌ناسه‌كی قوڵیان تێر به سنگی خۆیان هه‌لكێشا. ئه‌م جاره ئازاد ئه‌رگوشی یان كرده به‌رێوه‌به‌رو مه‌سعود ی یاساییكرا به سه‌رپه‌رشتیار ،پێویسته مرۆڤ به ویژدانه‌وه شت باس بكات ، بۆیه من پێم وایه تاكه به‌رێوه‌به‌ر كه نه دز بوو نه داوێن پیس، ئه‌و ئازاد ئه‌رگوشییه بوو ،ئیشی چاكی كرد بۆ بن بڕ كردنی دیارده‌ی دزی‌و گه‌نده‌ڵی ناو تیڤیرۆژانه مه‌سروفاتی دائیره‌كه‌ی له له‌وحه‌ی ئیعلانات هه‌ڵده‌واسی زۆر شه‌فافانه كاری ده‌كرد هه‌رچه‌ده زۆر ئیداری نه بوو كه سایهتیهكی به هێزی نه‌بوو له هه‌ڵسوڕاندنی ده‌زگاكه بۆیه نه‌ی توانی به‌رگه‌ی ئه‌و تۆڕه دزه بگرێت كه له ده‌زگاكه وه‌ك زێروو ده‌وره‌یان دا بوو ، تا به رێنمایو ئاگاداری ئه‌و تاقمه مشه‌خۆره‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییان له خه‌ته‌ر دا بوو ئه‌رگوشی كه‌وته بۆسه‌ی نامه‌ردان و هه‌رچی تێههڵدانو سوكایه‌تی هه‌بوو پێی كرا پاشان به موعجیزه له مردنهكی حه‌تمی ڕزگاری بوو!! شك‌و گومان كه‌وته سه‌ر سه‌ید محمد‌و نزار مامه‌و به‌هێز ڕواندریو فه‌رهاد كاكه‌یی‌و به‌كر معروف چونكه ئه‌وان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئازاد ئه‌رگوشی بوون كه به هاتنی ئه‌و بۆ شوێنی سه‌ید به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان لێدرا وه‌ك جاران له‌و نازو نیعمه‌ته‌دا نه‌مابوون، ئهوههبوو بۆ ماوه‌ی دوانزهه رۆژ ئه‌و پێنج كه‌سه له ئاسایشی مه‌سیف ده‌ست گیر كران دواتر له به‌ر نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به كه‌فاله‌ت ئازاد كران، ئێستاشپاراستنو ئاسایشی پارتی! په‌ی به جینایه‌تكاران نه‌بردو نه زانرا كێ بوون! دوا كۆده‌تا كهه دوایین كۆده‌تا نابێت بۆ سه‌ر ئازاد ئهرگوشیكرا راسته به ده‌ستی وه‌زیر بوو به‌ڵام به‌دڵی تاقمه كۆن‌و گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی جاران ئه‌نجام درا. چۆن!؟؟ ئه‌و وه‌ڵامه باسێكی زۆری گه‌ره‌كه به‌ڵام به‌كورتی له‌و چه‌ند دێره باسی ده‌كه‌م. به زمانی سوتاوی جارێك ئازاد له دیدارێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌ك گوتبووی من بهڕاستودروستی نازانم كه ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت بێت ده بێت ده‌زگایه‌كی سه‌ر به‌خۆ بێت ! ئیتر پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه ده‌گاته‌وه فه‌له‌ك ،ئازاد ئه‌رگوشی ره‌زای لای كاك فه‌له‌ك قورس ده‌بێت بینینی چاره‌ی ئازادی پێ هه‌رس ناكرێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر لێكدابڕانێك له نێوان ئازاد‌و وه‌زیر دروست بوو، هه‌موو نوسراوێكو داوایه‌كی ئازاد ئه‌رگوشی لای فه‌له‌ك ره‌فز ده‌كرایه‌وه تا وای لێهات ده‌رگای نوسینگه‌ی وه‌زیریشی له به‌رده‌م داخرا بۆی نه‌بوو بچێته ئه‌وێ! هه‌ركه به‌ختی ئازاد لای وه‌زیر شكستی هێنا ئه‌رگوشی كه‌وته په‌له قاژه ، ئه‌و سام و شهوكهتهی جارانی لای بهكرمعروفو ئیداره‌ی تیڤیو كارمهندانیشپێشتر هه‌یبوو نه‌ما ،چونكه كه‌س ئیمزای ئه‌وی نه‌ده‌خوێنده‌وه‌و تا ژووری چایچییه‌كه‌ی بریاره‌كانی بڕی دهكردزیاتر نا! به‌كرو فه‌رهاد ئه‌و بارگرژیییهی نێوان ئازاد‌و فهلهكیان گه‌یانده سه‌ید محمد تا هه‌رچی زووه كارێك بكات به‌ڵكو فه‌له‌ك ئه‌مجاره‌ش سه‌ید محمد بكاته‌وه به‌رپرسی تیڤی ، سه‌ید هانای برده به‌ر نیهاد بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سولحه عه‌شایه‌رییه‌كانی دیكه سولحێك له نێوان سه‌یدو وه‌زیر دروست بكاتئیتر ئه‌و سولحهشئهگهركرا ئه‌وا بێگومان بێ به‌رامبه‌ر ناكرێت ئه‌وه بۆ نێوان نیهاد بارزانی‌و سه‌ید جێ ده‌هێڵین ، ئازاد ئه‌رگوشی ئه‌گه‌ر بارزانی بوایه ده‌مێك بوو ئه‌و كه‌سانه ده‌دۆزرانه‌وه كه ئازادیان ماركوژو سوك‌و ڕسوا كرد، به‌لام له به‌ر ئه‌وه‌ی باوكیپیاوێكی ساده‌و هه‌ژارو ئه‌رگوشی بوو دایكشی هه‌ركییه، هێنده خه‌میان لێی نه‌خوارد ڕفانو تێههڵدانهكهی دیزه به ده‌رخون كرا! ئه‌و داوایه‌ی نیهادبۆ گه‌راندنه‌وه‌ی سه‌ید به‌جۆرێك له جۆره‌كان تا ئه‌مرۆ لای وه‌زیر په‌سند نه‌كرا چونكه فه‌له‌ك ماران گه‌سته بووه‌و نایه‌وێت جارێكیكه ڕیشی خۆی بخاته‌وه ده‌ست سه‌ید! له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌له‌ك نه‌ی توانی ئه‌و داوایه‌ی نیهاد قه‌بوڵ بكات نه بادا نێچیروان بارزانی لێی توڕه بێت كه بۆچی نیهاد بارزانی ته‌ده‌خول به‌كاری ده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كات! بۆ ڕاگرتنی دڵی نیهادبارزانیش فه‌له‌ك به وته بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی فه‌رمانی دا كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن داوای لێ بوردن له‌و به‌ندكراوانه بكات كه به هه‌ڵه له سه‌ر كێشه‌كه‌ی ئازاد له مهسیفزیندانی كرا بوون. بۆ لابردنی ئازادیش بڕیار بوو كه ناسر حسن بكرێت به به‌رێوه‌به‌ری نه‌ورۆز فه‌رمانه‌كه چاپیش كرا بوو ته‌نها ما بوو واژووی بكات ، له‌پڕ فه‌له‌ك له‌و بڕیاره‌شی پاش گه‌ز بۆوه‌و دواتر هه‌فته‌ی ڕابرودوو به وه‌كاله‌ت شێرزاد سه‌رسپی موزیك ژهنو به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری میللی كرد به به‌رێوه به‌ری نه‌ورۆز تیڤی. له سایه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاری‌و كوتله‌و كوتله كارییه‌ی ناو نه‌ورۆز تیڤیوبێزاری كارمه‌ندان له لایه‌ك و قۆرخ كردنی ده‌زگاكه له‌لایه‌ن كوتله‌ی ( نزار مامه - به‌كر معروف - به‌هێز رواندزی) كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌ید محمد بگه‌رێته‌وه فه‌وزاو هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه چه‌ندین كارمه‌ند داوای گواستنه‌وه‌یان كردوه (شاخه‌وان - كاوێس - ده‌رباز- هێمن- شۆڕش - فارس - سیڤه‌ری محمود زامداریش له‌سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری لادرا ، نزار مامه هاته جێگه‌ی، هه‌ر له دوو هه‌فته دا زیادتهنیا به‌ریوه‌به‌ری هونه‌ری بوو لادرا هیوا عوسمان هاته جێگه‌ی هیوا لادرا یه‌كێكی دیكه هاته شوێنی ، نهوزادله به‌شی مونتاژ لادرا سلاح هاته شوێنی پاره‌ی به‌رنامه‌كان ڕاگیرا به‌رنامه‌ی های فایف و دووره ولات و پێنج خولهكو به‌رنامه‌ی ڕیك راگیران. شه‌ڕو دهمهقالییهكی توند له‌نێوان سامی فهفیه له گه‌ڵ به‌كر معروف به‌رده‌وامه ! كاروان حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان له گه‌ڵ ئیداره‌و حیسابات له‌شه‌ردایه ، له‌و لا حه‌مكۆی داماو هاواریهتیبۆ رۆژنامه‌ی میدیا دهدوێتبهرنامهكهی راگیرا‌و پاره‌ی لێ خورایه ، مام عوسمانی كارهباچیش له سه‌ر وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی گازی موه‌لیده بوو به دهمهقاڵیو ناخۆشی یه‌كی توند له گه‌ڵ به‌كر معروف چونكه به‌كر كاغه‌زی كه‌س ناخوێنێته‌وه ، شێرزاد سه‌رسپی به‌ڕیوه‌به‌ری تازه له گه‌ڵ به‌كر بوو به ده‌نگه ده‌نگیان پێیگووت ئه‌من مدیرم یان مقه‌با نوسیومه بۆت پاره‌ی گازیموهلیده بۆ مام عوسمان سه‌رف كه‌ن بۆ سه‌رفی ناكه‌ی؟!ژماره‌یه‌كی زۆر له كار مه‌ندان داوا له فه‌له‌ك ده‌كه‌ن: یا ئه‌و وه‌زعه‌مان بۆ چاك بكات یان ئه‌و تیڤی یه دا بخات . 2/11/ 2008
2183 جار بینراوه
|
|
|
|