مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
ئه‌مه لیستی زه‌رده یان ڕه‌ش؟

November 04,2008 قادر نادر: ئێمه تائێستا شه‌رمی سیاسی و ترسمان هه‌یه ، ڕاشکاوانه بیر‌و بۆچون و ئازاره‌کانمان ده‌ربڕین ، ئه‌گه‌ر به‌شێکی له نه‌بونی بوێری و سه‌رکوتی ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه بێت ، ئه‌وا به‌شه‌که‌ی تری ، ترس بوه ،لهبهلایهنگیری کردنی (پارتی ،یه‌کێتی) . 27ی مانگی ڕابردو ، په‌ڕله‌مانی کوردستان یاسای فره ژنی به‌کۆمه‌ڵێک مه‌رج ، په‌سند کرده‌وه. ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه و چالاکی له نێوان هه‌ردو به‌ره( ئیسلامی و عیلمانی) دروست کردوه. ئه‌م یاسایه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دژ به به‌هاکانی مافی مرۆڤ ، ژنان ، قوربانیه بێ ئه‌ژمار و له‌بن نه‌هاتوه‌کانی خه‌باتی گه‌له‌که‌مانه ، هاوکات لهناوهندهسیاسیه هه‌مه جۆره‌کانی ئهوڕپیش ، له‌بری هه‌وڵدان بۆ گؤڕینی بیر‌و بۆچونیان ، وێنه‌یه‌کی قێزه‌وه‌نتریان پێ نیشان دان !؟. به‌ڵام ئه‌م یاسا و گفتۆگۆیانهش راستگۆیی به‌رنامه‌ی حزب ، که‌سایه‌تی وبهرهکان ، به‌رونی دیارده‌خات. به‌پێ ی هه‌واله‌کان ، ده‌نگده‌رانی دژ به فره ژنی 35 به‌رامبه‌ر 39 ده‌نگ بوه. که به‌پێ ی وته‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مان (سۆزانی خاله شه‌هاب) له‌و 35 ئه‌ندامه ی دژ به فره ژنی (30) له‌سه‌ر لیستی سه‌وز بونه.5 دانه‌که‌ی تر بۆ لیسته‌کانی (زه‌رد و سور و زه‌حمه‌تکێشان و سوسیالست ویه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ) ده‌مێنێته‌وه !!؟. که‌دڵنیام لیستی سوریش دژ به یاسای فره‌ژنی بوه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه و 2 یان 3 ده‌نگه‌ی ده‌مێنێته‌وه ،مولکی کام حزبی خۆ بهمۆدرن و چه‌پ و سوسیالست لیبڕاله ؟ ئه‌وه‌ی ده‌شمه‌وێت ره‌خنه‌و وشه‌کانی له‌سه‌ر چر بکه‌مه‌وه و ترس له‌ناخه‌وه دایگرتوم. هه‌لوێست و ده‌نگدانه مه‌ترسیداره‌کانی لیستی زه‌رده. که زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌ڕله‌مان وهحزبهکهشی ، ده‌زگا سیاسیه گرنگه‌کانی کوردستانی له‌به‌رده‌سته. ئه‌م لیسته له یه‌ک ساڵی رابردو دا ،ئه‌مه 3 یه‌مین بریارێتی ، دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و مافه‌کانی مرۆڤ به‌زۆرینه ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن (یاسای وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ، یاسای یه‌که‌می ڕۆژنامه‌نوسان ، فره‌ژنی ). ئه‌مه‌ش به‌ره‌و ئه‌و تێڕوانیهمان ده‌بات ، که پارتی حزبێکی خێله‌کی و دواکه‌وتوه ، که ئه‌گه‌ر به پێ ی به‌رنامه‌ی حزب و وته بریقه‌داره‌کانی به‌رپرسانی بێت ، ده‌بێت له‌سه‌نگه‌ری به‌ره‌ی دژ به‌فره‌ژنی ، داکۆکی له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بوه‌ستێته‌وه ،که‌پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات !؟ وه ئه‌گه‌ر له ئه‌ندامانی لیستی زه‌رد به‌گشتی و خانمانی به‌تایبه‌تی پرسیار بکه‌ین ،ئایا ئاماده‌ن یاساکه ، له‌سه‌ر خۆیان و خوشک و کچه‌کانیان په‌یڕه‌و بکه‌ن؟. پارتی پێویسته خۆی یه‌کلا بکاته‌وه ئایا حزبێکی لێبرال و دیموکراته یان کۆنه‌پارێز !؟ ئه‌گه‌ر لیبراله ده‌بێت چاوخشاندنه‌وه‌یه‌کی ڕیشه‌یی به‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان دابهێنێت و شیراون حهیدهریهکانی ناو لیسته‌که‌ی بکاته جه‌مال قاسمه‌کان. تاهه‌ست بکرێت هه‌لوێسته‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حزب و وته‌ی جۆته سه‌رۆکه بارزنیهکهی (مه‌سعود و نێچیرڤان ) لێک نزیکه‌و ئه‌و وێنه ناشیرن و مه‌ترسیدارانه‌ی چیتر پێمان نیشان نه‌داته‌وه. له‌کۆتایش دا ئه‌وه ده‌لێین سه‌رباری ئه‌و هه‌لویسته‌ی لیستی سه‌وز و سور ، هێشتا زۆریان ماوه مافی نوێنه‌رایه‌تی خه‌لکیان له‌یه‌خه وپێ ببه‌خشین.
1864 جار بینراوه
|
|
|
|