گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ئاگاداربن فەرهاد پیرباڵ سیمبولى شۆڕشى گەنجانە

image

November 04,2008

 "سایتى كوردستان پۆست و كاك سەباح على قارەمان " ئاگاداربن فەرهاد پیرباڵ سیمبولى شۆڕشى گەنجانە
 ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید

 
Nasehh2007@yahoo.com
 هاوڕێى خۆشەویست و هاوكارى بەڕێزم  كاك سەباح على قارەمان لە نوسینێكىدا لە سایتى كوردستان هێرشێكى ناڕەواى كردووەتە سەر لە قەڵەمە ئازاد و نوسەرە بە ویژدانەكەى هەولێر "فەرهاد بیرباڵ" كە ڕۆح و گیانى بزافى خوێنكاران و گەنجانى ئەمڕۆیە,پێش ئەوەى لە سەر تۆڕى ئینتەنێت وەڵامى كاك سەباح بدەمەوە بەتەلەفون ئاگادارم كردەوە كەوا هەڵەیەكى گەورەى كردووە كە ئەو نوسینەى بەرامبەر بە فەرهاد بیرباڵ بڵاو كردووەتەوە و داواشم لێكرد كە وتارەكەى بكشێنێتەوە و دان بنێت بەو هەڵەیەى كە كردوویەتى و داواى لیبَوردن بكات لە فەرهاد پیرباڵ ,ئەمەش پاش ئەوەى لەتەلەفونەكەدا باسى هەڵوێستى مەردانەى فەرهاد پیرباڵ لە گشت مەسەلەكان و مەسەلەى تیرۆرى سۆرانى مامە حەمەم بۆ كرد ,بەڵام وادیارە بە گوێى نەكردم,منیش پێم گووت كە وەڵامت دەدەمەوە و شایەتى بۆ فەرهاد بیرباڵ دەدەم كەوا لەسەر كوشتنى سۆرانى مامەحەمە بێدەنگ نەبووە,من لە خۆمەوە قسە ناكەم  وەك خوێنكارێكى زانكۆ لە نزیكەوە فەرهادپیرباڵ دەناسم و لەماوەى 4 ساڵ خوێندنى زانكۆم چەندین جار لە كۆڕو سیمینارەكانیدا بەشداربووم ,ئەوەى فەرهاد كردووەیەتى بۆ خزمەتى گەنج و خوێنكار هیچ مامۆستاو دكتۆرو شەهادەدارێك نەیكردووە ,نامەوێت باسى فەرهاد بكەم چونكە ئەترسم نەتوانم حەقى خۆى پێبدەم.هێندە دەڵێم هیچ كێشەو گرفتێك و پێشەلكاریەكى نەبووە فەرهاد دەنگى ناڕەزاى بەرزنەكردبێتەوەلە ئاستیدا,چ كاتێك فەرهاد بێدەنگ بووە ئێوە بیڵێن با ئێمەش بەبەڵگەى دەنگى و ڕەنگى و نوسین بیخەینە بەرچاوتان.
 
 سەبارەت بە بێدەنگى لەسەر كوشتنى هاوڕێى ئەزیزمان سۆرانى مامە حەمە,من هیچ ناڵێم كاك سەباح با سەیرى ئەم وێنانە بكات,كە چۆن فەرهاد بیرباڵ لەگەڵ ئێمە لەبەردەم نوسینگەى هەولێرى نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەبووە وتاریشى داو لەو وتارەكەشیدا نەك ئیهانەى دەستەڵاتى كوردى بەڵكو ئیدانەى كەمتەرخەمى و ئیهمالى و بێهەڵوێستى نەتەوەیەكگرتوەكانیشى كرد لەبەرامبەر كوشتنى سۆرانى مامەحەمە,لە داهێنانیەكى جوان و سەرنج ڕاكێشدا قەڵەمەكەى دەستى خۆى فڕێدا بۆ بەردەم نەتەوە یەكگرتوەكان و بەئێمەشى ووت ئێوەش قەڵمەكەتان فڕێبدەن ئەوەبوو ئێمەش هەموومان قەڵەمەكانمان فڕێدا و فەرهادیش قیڕاندى و گووتى "ئەم قەڵەمانە با لاى ئێوە دیاریبێت ئەوە ئێمە لەسەر قەڵەم و نوسین دەكوژرێین,ئەگەر كوژراین با لەلاى ئێوە بەدیارى بمێنێتەوە"لە هەولێرێكى ملیۆنان دانیشتوودا ,كە هەزاران خوێنەوارو سەدان نوسەرو ڕۆژنامەنووسى تێدایە فەرهاد پیرباڵ و نەبەز گۆران و خێڵان بەختیارى ڕۆژنامەنووس و مەریوان نەقەشبەندى و زیرەك كەمال و چەند كەسێكیتر داواى لێبوردنیان لێدەكەم كە ناوەكانیان نازانم و بە پەنجەكانى دەست دەژمێران هاتن بۆ بەردەم نەتەوە یەكگرتوەكان.ئەمەش بۆیە دەخەمە بەرچاوى كاك سەباح و خوێنەران و كوردستانپۆست بۆ ئەوەى بزانن من لە خۆمەوە دیفاع لە فەرهاد پیرباڵ ناكەم.
 
 داوا لە سایتى كوردستانپۆستى بەڕێز و خۆشەویست دەكەم كە فیلتەرى بەڵگە دابنێن بۆ نوسین لەسەر هەندێك خەڵكى بەهەڵوێست,ئەو ناحەقیەى كوردستانپۆست و كاك سەباح كردوویانە بەرامبەر بە فەرهاد پیرباڵ هەردوو زانكۆ بێ مەعریفە و حیزبیەكەى سلێمانى و سەلاحەدین و هەموو  دكتۆرو مامۆستا نۆكەرەكانى یەكێتى و پارتى لەماوەى 10 ساڵى ڕابردوودا نەیاتوانیوە هێندە زەربە بدەن لە فەرهاد پیرباڵ.بۆیە داوا لە سایتى كوردستانپۆست و كاك سەباح دەكەم كە داواى لێبوردن بكەن لە فەرهاد پیرباڵ.دان نان بە هەڵەدا گەورەیە.
 ..................................................................................................................
 تێبینى :ئەو دوو وێنەیە كە فەرهاد پیرباڵ  لە پشتەوە دیارە و قژ درێژو سپى و  وێنەكەى تریان وێنەى قەڵەمە فڕێدراوەكانە


1417 جار بینراوه‌