مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
به‌ڵێ کاک کۆسره‌ت تاوانباره.

November 03,2008 به‌هزاد بالیسانی: ده‌رباره‌ی کاک کۆسره‌ت و وه‌ڵامه‌که‌ی کاک ئاوات قادر! هه‌ر ده‌ستان خۆش بێت کوردستانپۆست،کۆمه‌ڵگای سیاسی ئێستای کوردستان ته‌نها به‌م شێوه‌یه ده‌توانین تاوانه‌کانیان بخه‌ینه پێش چاو هه‌موو کورد‌و کوردستان و گه‌لانی دنیا. به‌ڵێ زۆر ڕاسته کاک کۆسره‌ت له کاتێکدا پێشمه‌رگه بوو .وه کۆتایی پێهات. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی کورسی و مێزی که‌وته ژێر ده‌ست، هه ر‌وه‌کو گورگێکی برسی به‌ڕاست و‌به چه‌پ که‌وته ناو به‌له‌می گه‌نده‌ڵایه‌تیه‌وه،نه‌ک هه‌ر خۆی وه ئێستا کوڕه‌که‌شی ده‌ستی پێکردووه، که‌وته ئه‌وه‌ی که به سه‌دهه‌زاران دۆلار به قوماربدۆرێنی ،له‌سه‌ر ئه‌مه که کاک سه‌عدی پیره یه‌کێکه له‌گه‌ڵ ئه‌و قومارچیانه‌ی که له‌گه‌ڵیدان و کاک سه‌عدی چه‌ندین جار باسی ئه‌مه‌ی کردووه بۆ براده‌ره نزیکه‌کانی خۆی،که کاک کۆسره‌ت که به هه‌زاران دۆلار دابه‌ش ده‌کات له کاتی قومارکردندا،به پاره‌ی کێ،به پاره‌ی کاک کۆسره‌ت یا خود به پاره‌ی میلله‌تی کوردی به‌د به‌خت؟ چه‌ندین که‌سانی جاش و،مافیاچی وقاچاخچی و ده‌ست بڕی له چوارده‌وری خۆی کۆکردۆته‌وه وکه‌س ناتوانێت به‌رامبه‌ریان هیچ بکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ئێمه سه‌ر به کاک کۆسره‌تین،به تایبه‌تی هه‌ندێکیان له ئه‌روپاوه هاتونه‌ته‌وه، که پاشه‌ڵپیس و شه‌لاتی و قاچاخچی و،بێ سومعه‌ن،هه‌تا مه‌کته‌بی سیاسیش ناتوانێت هیچیان به‌رامبه‌ر بکات، چو‌نکه کوتله‌ی کاک کۆسره‌تن! به ئاره‌زووی خۆی پاره‌و ،ئۆتۆمبیلی گران دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر که‌سانی خۆیدا، لێره‌دا سه‌دامم بیت ده‌که‌وێیه‌وه. له‌وه ده‌چیت ئه‌وکه‌سانه‌ی که کاک کۆسره‌ت ده‌پارێزن و بۆی ده‌پاڕێنه‌وه، که خۆشیان له کاتێکدا مۆنیکا و ئه‌رزه‌یان وه‌رگرتبێت له کاک کۆسره‌ت و یاخود له عه‌شیره‌ته‌کانی هه‌ولێرن و نزیک ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینه‌ن. کوردستانپۆست کارێکی زۆر باش ده‌کات، که ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵستانه‌که‌ی کوردستان به ئاشکرا به‌بێ ترس ڕه‌خنه‌کانیان ده‌نوسن و به چه‌کوش. کاک ئاوات داوای به‌ڵگه ده‌کات ده‌رباره‌ی کاک کۆسره‌ت، ئایا تاوانه‌کان ڕاستن ، یاخود نا؟ براگیان کوردستان نه سویسرا‌و نه سویده تا که‌ى ده‌ڵی به دۆکومه‌نت و به‌ڵگه‌وه ئاشکرا بکرێن، له کوردستان کێ ده‌توانێت به شوێن دۆکومنه‌تدا بگه‌ڕێ، له‌سه‌ر کێش، له‌سه‌ر دێوه‌کانی کوردستان! ئه‌مه شه‌ڕ فرۆستن و قسه‌ی نا به‌جێیه. بۆ دڵنیای له‌سه‌ر کاک کۆسره‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌کانی و ده‌ست درێژیه‌کانی، فه‌رموون بپرسن له کاک سه‌عدی پیره، بپرسن له دکتۆر زریان که ئیستا وه‌زیری ته‌ندروستیه، بپرسن له به‌رێز مام جه‌لال، بپرسن له ئازاد جوندیانی.بپرسن له ئارێز عه‌بدولله که له فراکسیۆنی سه‌وزدایه، ئه‌م یه‌کانه هه‌موویان به تێر‌و ته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی کاک کۆسره‌ت ده‌توانن زانیاریه‌کان ڕونبکه‌نه‌وه،وه خۆشیان هه‌موو کلکی کاک کۆسره‌تن، به تایبه‌تی کاک سه‌عدی،ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌ترسێ،چو‌نکه کابرایه‌کی زۆر ترسنۆکه،وه هه‌موو کاتێک ده‌می داده‌خه‌ن به‌وه‌ی که خاوه‌ن مه‌له‌ف بووه.ده‌توانن بپرسن له کاک عه‌بدولباست مه‌ولود که له کاتی حوکمی جه‌عفه‌ریدا وه‌زیری بازرگانی بوو، کاک کۆسره‌ت به بوونی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه له کوردستان به مه‌لایین گرێبه‌ستی بازرگانی کردووه به واسته‌ی عه‌بدولباسته‌وه ،وه کاک کۆسره‌تی قاره‌مان و دڵسۆز‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین به مه‌لایین دۆلاری وه‌رگرتوه له عه‌بدول باست،وه ئێستا باست ئه‌فه‌ندی ماوه وه موسته‌شاره!!!، بپرسن له کاک فه‌تاح که وه‌زیری شاره‌وانی ئیداره‌ی سلێمانی بوو که چۆن به ده‌یه‌ها پارچه زه‌وی باش باشی بۆ کاک کۆسره‌ت تاپۆ کردووه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا کاک کۆسره‌ت خانویه‌کی به 100 ده‌فته‌ر بۆ کاک فه‌تاح له هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ماڵی خۆی بۆ دورستکرد... کاک کۆسره‌ت ئه‌و دۆلارانه‌ی وه‌رت گرت له به‌غداد بۆ دروست کردنی خانوو بۆ ماڵی شه‌هیدان،بۆ کۆێ چوو؟ . پاش ئه‌م پارچه زانیاریه که له سه‌ر کاک کۆسره‌ت هه‌یه وه به ئاشکرا میلله‌ت له دووره‌وه ئاگاداره ، ئایا چیتر هه‌ن شاراوه؟ ئایا چ کوردێکی به شه‌رف و نیشتمانپه‌روه‌ر پاش ئه‌م زانیریانه کاک کۆسره‌ت ده‌پاره‌ێزێ و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک؟.
3096 جار بینراوه
|
|
|
|