گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

لەسەر كیشەى مامۆستایەك بەشى زمانى ئینكلیزى دادەخریت

image

November 03,2008

 سەرۆ عەلى :
 ماوەى دوو هەفتەیە لە بەشى ئینگلیزى كۆلێژى زمانى زانكۆى سەڵاحەددین دەوام وەستاوەو سەرۆك بەشیش هەرەشەى داخستنى بەشى ناوبراو دەكات.
 بەهۆى كێشەى یكىَ لە دكتۆرەكانى بەشى زمانى ئینگلیزى بە ناوى<تارا>وە خوێندكارەكانى بەشى ناوبراویش مانگرتنى خۆیان لە چوونەژوورەوەى كلاسەكان راگەیاندووە و بریاریان داوە هەتا وەكوو ئەم مامۆستایەیەیان بۆ نەگۆرن لە وانەى مامۆستاى ناوبراو ئامادە نەبن,بەڵام مامۆستایانو سەرۆكى بەشى ئینگلیزى داواكەیان رەت دەكەنەوە و دەڵێن هەتاوەكوو خوێندكارەكان داواى لێبووردن لە مامۆستاكە نەكەن هیچ مامۆستایەك لەم بەشە ناچێتە كڵاسەوە و مامۆستا گۆرینیش نىیە.
 جاریكى دیكە خەریكە سیستەمى عەسكەرتاریەت بە رۆكى لاوەكانى ئەم نیشتمانە دەگرێت و سەرەنجامیش بەكوىَ؟نازانم.
 بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا بەرلەوەى سەرى خۆمان هەڵگرین ئەم نیشتمانە جێبهێڵین فریاى نەوەكانى ئەم شارە بكەوە كە تۆ بە هیخۆتیان دەزانى,ئەوەندە گەورەیى و خەباتى مامۆستاكانمان لەبەر چاوگرت خەریكە كوێرمان دەكات ئەوەندەش بەڵىَ مان بۆقسەكانیان كرد زمانمان نەخیًر نازانىَ.
 ئیدى كاتى ئەوەیە بجوڵێین ئەگەر چاوەروانى مامۆستاكانیش بكەین دەبىَ دوور لە سەدەى 21ەوە سەیرى زەمین بكەین,بۆیە كارى سەرەكى ئەم جووڵانەش هەرخۆمان بین گەنجەكان,سووپاس بۆخوا هاوخەباتەكانمان كەهەرچى سایت و رۆژنامە و رۆژنامەنووس و رۆشنبیرى ئازاد هەیە لەگەڵمانن.    
 s.usman@yahoo.com


1082 جار بینراوه‌