مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
لەگەڵ كوردستان پۆستدا، زمانی كاریكاتێر و زمانی شوبهاندن..

November 03,2008 ئاوات قادر.. هەولێر لە پەراوێزی بابەتێكی مندا بەناوی كێن ئەوانەی دژی كۆسرەت رەسوڵ دەنوسن،كوردستان پۆست رونكردنەوەیەكی نوسیوە و داوای گفتوگۆ دەكات سەبارەت بە كۆمەڵێك ئەرگیومێنت كە لە نوسینەكەی مندا هاتون..لەوانە تێرمی (جنێودان،موهاتەرات،كاریكاتێر). جیاواز لەوە بە بایەخەوە باس لە وتارێكی تر كراوە گوایە گومان و پرسیاری زۆر جدی تێدایە سەبارەت بە كۆسرەت رەسوڵ و جارێكی تر بڵاویدەكەنەوە. من هەوڵ ئەدەم لە پێناو گفتوگۆیەكی راشكاوانەدا سەبارەت بەو پرسانەی سەرەوە لەتەك قەڵەمی ئەو بەرێزەی كوردستان پۆست دەردەشەیەك بكەم . جنێودان وەك فەلسەفەی رەتكردنەوە هەرگیز یەك چركە ساتی لۆژیكی وەخۆ ناگرێت بەرای دەرونناسەكان لەحزەی گەورترین شكستی بەرامبەرە،جنێودان تەنها لە فۆرمە تەقلیدیەكەیدا كۆمەڵێك وشەی تایبەتە ئەگەرنا بە دیوەكەی تریدا بە مانا دیالێكتیكەكەی هەموو بوختان و قسەیەكی بێ بەڵگە دەبێتە جنێو دان ،من كە نوسیومە جنێو دان و زمانی موهاتەرات دروست بەو مانایە وتومە كە وەك چۆن جنێودان لەحزەی خاڵی بونەوەی لۆژیك و زمانی رەخنەیە،موهاتەرات ئەولاترە لە دەلالەتی شكست بە پێیەی جۆرێك لە تیرۆری فكری تێدایە ئەمەش لە شوێنەوە كە كۆمەڵێك ناراستی وەك حەقیقەت دەخەیتە روو،كۆمەڵێك نادروستی لە بەرگی سپی حەقیقەتدا دەخەیتە روو،بەرامبەر والێدەكەیت كە باوەرت پێ بكات ،موهاتەرات خاڵی نیە لە فەلسەفەی سۆفستایی و سەفسەتە كە لە دیوی دەرەوەیدا هەڵگری حەقیقەتە و لە ناوەوەیدا جگە لە رەوان بێژی و ریتۆریك هیچی تر نیە. كاریكاتیر،بەرای من ئەو قەڵەمە بەرێزە باش نەیپێكاوە،كە نوسیویەتی مەسەلەی وێنەكەی كۆسرەت رەسوڵ كاریكاتێر بوە،بەرێزان كاریكاتێر زۆرترین گوزارشتی دیارە بە كەمترین هێڵ،كاركاتێر نەشتەری دەستی پزیشكە دەبرێت بەڵام شیفای بەدواوەیە،كاركاتێر هونەری قەڵەمە بەر لەوەی تەزیفی فۆتۆشۆپ بێت ئەوە غەدرێكی گەرەیە لە هونەری كاریكاتێر، من سوپاستان ئەكەم كە وێنەكەتان گۆریوە بەڵام بیرتان نەچێت ئەو نەریتەی ئێوە سەرەتا لە سایتە روتەكانەوە دەستی پێكرد كە سەری ئەو ژنیان ئەخستە سەر وێنەی روت و واتا زیاتر كاری سایتە روت و سێكسیەكان بوو،دواتر من خۆم بە خوێنەرێكی جدی ئێوە دەزانم و بە هیچ یەكێك لە وێنانەی كە بەوشێوەیە مۆنتاژی دەكەن دڵشاد نیم،وە پێم وایە هەموو كەسێكی جدیش بەو شێوەیەیە،وە ئەمە لە قیمەی جدی بونی سایتەكەش كەم دەكاتەوە ئەمەیانم وەك دڵسۆزی لێ وەر بگرن نەك وەك رەخنە. ئەوە بەو مانایە نیە كە من دژی فەلسەفەی نوسینی كۆدستان پۆست بم،لە بەر هیچ نا لەبەر ئەوەی ئەوان كۆتاییان بە زمانی موجامەلە و شەرم هێنا،ئەوان كە چەند ناوێكی دیارن خوێنی خۆیان كردۆتە كاسەوە،نوسرەكانیان هەم وتارە فكریەكانیان و هەم بەدوا داچونەكانیان تارادەیەكی زۆر نزیكە لە حەقیقەتەوە،زمانی ئەوان هات شەرمنی زمانای گوڵ و نەرم و ئەمانەی تێپەراند،چونكە منیش وەك ئێوە پێوایە لە وڵاتێكدا هەموو شتەكان دزێو بن نابێت تەنها زمانی بەرامبە دەسەڵات گوڵ بێت،چونكە تەنها لە بێدەنگیدا دیكتاتۆر دروست دەبێت و بێدەنگی هیچ نیە جگە لە كورك بوون بۆ هەڵهێنانی جوجكی دیكتاتۆر،سەدان دیكتاتۆر..بەڵام ئایا ئەو نوسینە لەسەر كۆسرەت رەسوڵ كە من دڵنیام لوعبەیەكی دیكەی بە مەرامە،ئەوەندە قوڵە كە لە ئاستیدا بڵێین كەس ناتوانێت بە كۆسرەت رەسوڵیشەوە وەڵامیان بداتەوە، باشە منیش وەك خولقاندنی جدیەتی زیاتر لە بیرو را گۆرینەوە چەند پرسیارێك ئاراستەی ئەو نوسینەی كادیرە هەولێریەكە دەكەم با وەڵام بداتەوە خودی پرسیارەكان هەڵێنجراوی بابەتەكەی خۆیەتی: • سەروەت و سامانی یەكێتی تەنها لەلایەن كۆسرەت رەوسڵەوە بەخشراوەتەوە؟ئایا بەهەموو سلبیاتەكانیەوە بەخشینەوەی بەسەر خەڵكدا باشترە یان قایم كردنی لە بانكەكانی ئەوروپا؟ • ئایا ئەوە كۆسرەتە خوی گرتوە بە پارتیەوە یان سیاسەتی ناراستی یەكێتی و خودی تاڵەبانیە كە سەنگی كۆسرەتی لە بەرامبەر پارتی ئیحراج كردوە؟ • با بۆ بەینی نێوان عەلی قەمبور و كۆسرەت رەسوڵ یەك دۆكێۆمێنت بخاتە روو..! • مەسەلەی وازهێنانی كۆسرەت رەسوڵ لە باڵی ریفۆرم ئایا ئەوە خیانەتی كۆسرەت رەسوڵ بوو یان نا هۆشیاری و سیاسەتی چەوتی كاك نوشیروان كە بە ئاشكرا وتبوی، كە هێشتا كۆسرەت رەسول دیارترین سەركردەی ریفۆرم بوو((یەكەم ئیشمان تەسفیەی ئەوە))،ئایا نەشیروان مستەفا بە سیاسەتی ئیهمال كردن لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ كاری نەكرد؟ • مەسەلەی ناوەكانی ئاسۆ و بورهان و رێباز،من تەنها ئەوەندە ئەڵێم حیزب فارگۆن نیە هەموی وەك یەك و یەك قەبارەو یەك ئاراستە برواتە رێگە بەڵام ئایا هەموو سەركردەكان ئەوانەی لە سەریان مەحسوبن خەڵگی عەیار بیستو چوارن؟ ئەوەمان بیر نەچێت كە عەقڵیەتی حیزبی ئێمە عەقڵیەتی مێگەڵ و خێڵە لە عەقڵیەتی مێگەلیشدا تاكەكان كەینونەیان یان وجودیان لە دەست دەدەن و دواجار وەك ژمارە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت واتا تۆ ناپرسیت ئەو كێیە؟من پێم وایە لە باشترین حاڵەتدا كاك نەوشیروانیش ئێستا موحریجی هەمان عەقڵیەتە كە بارگاوی بوە بە كۆمەڵێك ناوی نەویستراو. دەبێت ئەوە بڵێم كە من ئەوەندەی مەبەستمە بگەینە حەقیقەتێكی رونتر ئەوەندە مەبەستم نیە ئاقاری ئەم گفتوگۆیە بەكوێ دەگات بۆیە بە سوپاسەوە وەڵامم دانەوە و هەمیشەش پشتیوانتانم لە پێناوی گۆراندا،گۆران لە كۆمەڵگەیەك كە ناتوانێت یەك وەتەری ژیان بلەرێنێتەوە خەریكە وەك ژورێكی تەنگی بێ هەوای لێدێت. کوردستانپۆست: لهبهر ئهوهی له ماوهی چهند ڕۆژی داهاتوودا کوردستانپۆست، لهکارکردن دهوهستێت، وهڵامی ئهم بهڕێزهمان ههڵگرت بۆ دهرفهتێکی تر، ههوڵ دهدهین به دوور و درێژی لهسهر مهسهلهی کاریکاتێر و پێناسهی (جنێو، سووکایهتیی، ... ههتاد) باس بکهین
506 جار بینراوه
|
|
|
|