دهستپێک : وتار : لەبەرئەوەى پێش ڕاپەڕین كۆسرەت ڕەسوڵ قارەمان بووە ئاساییە ئەمڕۆ گەندەڵ بىَ !!
مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
لەبەرئەوەى پێش ڕاپەڕین كۆسرەت ڕەسوڵ قارەمان بووە ئاساییە ئەمڕۆ گەندەڵ بىَ !!

November 02,2008 كوڕەشەهیدێك : كادیرێكى بەڕێزى یەكێتى نووسینێكى نووسیوە لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ كەنووسینەكەى وەك خۆى زۆر زۆر تەواوە زۆر بەوردى زۆر شتى جوانى ڕوون كردۆتەوە لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ كەبەبڕواى منیش كاك كۆسرەت بەرپرسیارى یەكەمە لەم بارۆدۆخەى ئەمڕۆ یەكێتى تێیى كەوتووە . ئەوەى من دەمەوىَ قسەى لەسەر بكەم وەڵامى ئەو بىَ ناوە نەفس نزمەیە كەبازاریانە و بىَ سەروبەرانە كەوتۆتە وەڵامى ئەو كادیرە بەڕێزەى یەكێتى . حەزمكرد وەك پاڵپشتیەك بۆ قسەى ئەو كادیرە بەڕێزە وەڵامێكى ئەو ماستاوچیە بدەمەوە كەبەئاشكرا بۆ پارە كەوتۆتە مەدح و ستایشى كۆسرەت ڕەسوڵ و بۆى دەگرى بىَ ئەوەى توانى بێتى وەڵامێكى ڕاست و دروستى بەڵگەیى ئەو كادیرە بداتەوە . لەكاتێكدا ئەو كادیرە دەیان شتى ورووژاندوە و باس كردوە . ئەو كادیرەى یەكێتى لەدەست پێكدا دەڵىَ .... من باسى خەباتى پێش ڕاپەڕینى كۆسرەت ڕەسوڵ ناكەم واتا كەس لارى لەخەباتى پێش ڕاپەڕینى ئەو پیاوە نیە ؟ كەچى ئەو بىَ ناوە بەهەموو عەقڵى خۆى دەڵىَ ئەو كادیرە خەباتى پێش ڕاپەڕینى زەربى سفر كردوە ؟ واتا هەر لەسەرتاوە بەباشى نووسینەكەى ئەو كادیرەى نەخوێندۆتەوە هەر پەلەى ئەوەى بووە حەماسیانە وەڵام بداتەوە و پارەى دەم چەو كردنەكەى وەربگرىَ چونكە ناوى خۆشى نەنووسیوە ؟ بەوتەى ئەو بىَ ناوە بىَ كۆسرەت ڕەسوڵ لەبەرئەوەى پێش ڕاپەڕین خەباتى كردوە نابىَ ئەمڕۆ كەس باسى بكات و ڕەخنەى لىَ بگرێت وەدەبىَ ئەمڕۆ هەموو شت بێ ئاسایە ئەگەر گەندەڵیش بىَ چونكە خەباتى كردوە پێش ڕاپەڕین دەبىَ ئەمڕۆ بەسەر شانى خەڵكدا سەركەوىَ ؟ خۆزگە ئەو بىَ ناوە ترسنۆكە ناوى خۆى ئاشكرا دەكرد و وەڵامى پرسیارە دیار و ئاشكراو ڕوونەكانى ئەو كادیرەى دەدایەوە كەباسى كردەوەو كەس ناتوانىَ حاشاى لىَ بكات . دیارە پێمان خۆش بێت یان ناخۆش چەند ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگر هەیە و لەبەر چاوانن و دەبىَ هەموومان دانى پێدابنێین و پێویست ناكات لەخەڵكیان بشارینەوە هەر چەند شوكور وشیارە خەڵك ڕاستیەكان بەچاوى خۆیان ئەبینن .. 1 _ كۆسرەت ڕەسوڵ پشتى ڕیفۆرمى شكاند و ڕێزى ئیمزاكەى خۆى نەگرت و پەشیمان بویەوە . 2 _ بەهەموو شێوەیەك ئەمڕۆ كۆسرەت ڕەسوڵ تەسلیمى ئیڕادەى پارتى بووە هاوشانى جەلال تاڵەبانى . 3 _ مەڵبەندەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ یەكێتیان سوك و ڕیسوا كردوە ، ئەوە مەڵبەندى چۆمان و ڕێپۆرتاژى گۆڤارى ڕێگا ژمارە چوارى بەروارى 10 ى 10 ى 2008 . ئەوە مەڵبەندى سۆران و لێپسراوە موقەباكەى و سەدان كێشە ؟ ئەوە مەڵبەندى شەقڵاوە و لێپسراو مەڵبەندەكەى كەچوار مانگە هەر ڕاى كردوە لەسەر كێشەى شنۆ هیرانى ؟ ئەوە مەڵبەندى هەولێر و هەزاران كێشە و ڕاكێشانى دەمانچە لەیەكتر ؟ . پێویست ناكات هەموو مەڵبەندەكانى تریش كەلێپرسراوەكەیان لەباڵى كۆسرەت ڕەسوڵە دەیان ململانىَ و سەدان كێشەیان هەیە . ئەوە لێپسراوى حیمایەكانى كۆسرەت ڕەسوڵ بەسەدان ناوى بن دیوار و وەهمى لەلەشكرەكەیدا هەبووە ؟ دەركەوتووە بەسەدان هەزار لیتر سوتەمەنیان بردووە .......هتد . لەگەڵ سەدان گەندەڵى و بەڕەڵایى تر كەكردویانە . بەڕاستى ئەوەى ئەو كادیرە بەڕێزە نووسیویەتى وەك خۆى بىَ كەم و زیاد تەواوە من پشتگیرى تەواوى ناوەڕۆكى نووسینەكەى دەكەم وە بەو بىَ ناوە ترسنۆكەش دەڵێم پیاو باى وەڵامى ئەو هەموو ڕاستیەت بدایەتەوە نەوەك ئاوا ڕاستیەكان لەخەڵك ئاوەژوو بكەیتەوە . وەك ئەو كادیرە بەڕێزە ووتى بۆ ئەوەى ئەو زوڕناژەن و ماستاوچیانە بەخشیشى زیاتر وەرنەگرن بە ئیجازەى هەر دوو گۆڤارى بەڕێزى لڤین ژمارە 78 ى بەروارى 1 ى 11 ى 2008 و ڕێگا ژمارە 4 ى بەروارى 10 ى 10 ى 2008 و دەقى هەردوو ڕێپۆرتاژە شیكاریەكەى ئەو دوو گۆڤارە دەكەمە دیارى بۆ خوێنەرانى ئەو سایتە بەڕێزە كەتەواو پشتگیرى ناوەڕۆكى نووسینى ئەو كادیرەن و درۆكانى ئەو بىَ ناوە ترسنۆكەش كەوەڵامى ئەو كادیرەى داوەتەوە سپى تر دەكەنەوە ، من لەوە دەترسم خوانەخواستە ئەوە ڕاوێژكارى كۆسرەت ڕەسوڵ بىَ ئەو جنێوفرۆشە ئەگەر وابێت دەڵێم حزبەكە ئەمانەى هەیە بۆیە حاڵى ئۆڕگانەكانى ئاواجوانە !! . کوردستانپۆست: داوای لێبوردن له خوینهران و برای نووسهر دهکهین که نهمانتوانی وێنهی گۆڤارهکان (لڤین و رێگا) دابنێین ، دیاره به هۆی قورسکردنی وتارهکه..داوا له برای نووسهر دهکهین ئهگهر بتوانیت لینکهکهمان بۆ بنیرێت.
1501 جار بینراوه
|
|
|
|