مهیلی بکه بۆ هاوڕێکهت |
چاپی بکه |
دەركردنى مەلا بەختیاریان لێسەندنەوەى پۆستەكانى نزیك بۆتەوە

November 02,2008
ئەكرەمى حەمە ژاژڵەیى :
مەلا بەختیار پیاوێكى قین لە دڵ ,دەروون نەخۆش و دەروون ڕەش , هەموو جارێكیش كە كێشەكان ئەگاتە لێوارى شەڕو گەرم بوون , مەلا بەختیار هۆكارى سەرەكیەتى , چ ئەمجارە و چ جارى پێشوو , جارى پێشوو بە تەمابوو شەڕیش بكات و هەندێك هێزیشى ئامادە كردبوو تەنانەت زۆربەى لێپرسراوە عەسكەرییەكانى وەكو مەحمود سەنگاوى تا درەنگانێكى شەو لە ناو مەڵبەندى سلێمانى مابونەوە ,پىَ دەچوو ئەوىَ كرابێت بە غرفەى عەمەلیات , ئەمڕۆ لە ناو یەكێتیدا كۆمەڵێك خەڵك هەن كە بەرژەوەندیان لەوە دایە باڵەكانى ناو یەكێتى بدەن بە یەكدا , چونكە تەنها سود مەند لەم ئاژاوەیە مەلا بەختیارو ئەو كۆمەڵە خەڵكەن كە وەكو مەلا بیر دەكەنەوە , نمونەى ئازاد جوندیانى , مەحمود سەنگاوى , حامى حاجى غالى , عەدنانى حەمەى مینا , حەمەى حەمە سەعید , بەرزانى ئەحە سمێڵ ,ئەرسەلان بایز و عومەر فەتاح , ئەمانە لەو كەسانەن كە پێیان باشە ئەو وەزعەى ئێستا هەیە بەرەو ئاقارى شەڕ بڕوات و هەموو باڵەكان بدەن بە یەكدا , ئەمە قسەى من نیە , ئەمە ڕەفتارو كردەوەكانى ئەمانەیە كە ئەم جارە بینیان كە هیچى نەمابوو كارێك بكەن دەست بدەینە یەخەى یەكترو ڕووى چەكەكان بكەینە یەكتر , هەندێك هەوڵیش هەبوو لەم بوارەدا بەڵام بۆیان سەرى نەگرت , من هەموو لایەك دڵنیا ئەكەمەوە ئەگەر سنورێك بۆ ئەمانە دانەنرىَ ئەوا ڕۆژێك دێت ئەمانە یەكێتى توشى گەورەترین هەڵدێر ئەكەن , نوسین و قسە و كۆبونەوەكانى ئەم جەماعەتەى ناوم هێناون لە سەرەوە بە تایبەتیتر مەلا و ئازاد و بەرزان و ئەرسەلان كێشەكانیان قوڵ كردوە , ئەمانەش ئەمڕۆ بە قسەى مەلا ئەكەن وەكو پلە حیزبیەكە بۆیە مەلا بۆ ئەوەى ستافێك بۆ خۆى پەیدا بكات , یەكەم جار ووتارێكى نوسى و دوایش كەوتە جەولە بۆ مەڵبەند و مەكتەبەكان و هەموو قینى پەنگ خواردووى ئەو دەرونە نەخۆشەى هەڵڕشت , بەڵام لە هەموو شوێنەكان خەڵك بىَ باك لەو مەلایە وەڵامى توندى مەلایان ئەدایە وە , كەسێك نەبوو سڵ لەوە بكاتەوە كە ئەم پیاوە هەڕەشە ئەكات , ئەوە لە مەڵبەندى سلێمانى , لە مەڵبەندەكانى هەولێر , ئەم ئەركەكەى بەجىَ هێشت بۆ ئازاد جوندیانى ئەویش بوە تەواو كەرى مەلا بەختیارو ئەمیش ژەهرى خۆى ڕشت , ئەوەى كە ئەبوو نەوترىَ , ئەم ئازادە ووتى , ئینجا بەرزانى ئەحە سمێڵ لەو زنجیرە كۆبونەوەیەدا كە بۆ كۆمیتەكانى كرد ئەویش كەوتە هەڵڕشتى ناخى گڵاوى , ئیتر وەزعەكان گەیشتنە لێوارى تەقینەوە ,ئەوەى لاى هەموومان ڕوون بوە ئەوەیە كە ئەمانە ئەیانەوێت یەكێتى توشى شەڕێكى نەویستراو بكەن , خەریك بوو كۆمەڵێكى زۆریش كادر دەربكەن , ئەمرى دەركردنى بەرزانى ئەحە سمێڵ دەرچوو بەڵام بە هۆى هەندێك كەسى مەكتەبى سیاسیەوە دوا خرا وە , ئەو هەواڵەى كە كوردستان پۆست بڵاوى كردوە لەسەر تڕۆ كردنى بەرزان لە سەدا سەد ڕاست بوو بەڵام نازانم بۆ جىَ بەجىَ نەكرا , ئێستاش قاعدو قەواعیدى یەكێتى تەنانەت خودى تاڵەبانى گەیشتونەتە ئەو بڕوایە مەلا و جەماعەتەكەى ئەیانەوێت ڕەوشى یەكێتى بەرەو خراپى بەرن , ئەیانەوێت وا لە تاڵەبانى بكەن كە نەوشیروان مستەفاش دەربكات بۆ ئەوەى ترسێك نەبێت لەبەر دەم ئەماندا , ئەوەى ئەوان شینیان بۆ ئەكرد خەریكە بە سەر خۆیاندا ئەشكێتەوە , هەندێك ئاماژە هەیە بۆ ئەوەى ئەمانە سزا بدرێن , وە مەلا بەختیاریش لە یەكێتى دەربكرێت , تاڵەبانى لەوە گەیشتوە یەكێتى بىَ نەوشیروان مستەفا ناتوانىَ بژى , بەڵام بىَ مەلا و ئەم جەماعە نەك ئەژى بگرە گەشەى باشیش ئەكات , هەموومان ئەو ڕاستیە باش ئەزانین ئەمانەن بونەتە هۆى ئەوەى خەڵكێكى زۆر لە یەكێتى بتەكێتەوە , بۆیە بەپێى ئەو ئاماژانەى كە هەیە دەركردنى مەلا بەختیار و هاوشێوەكانى یان سزادانیان زۆر نزیكە. بەپێى ئەو زانیاریانەى كە هەن ئەبێت مەلا بەختیار سزا بدرێت ئیتر سزاكەى یان دەركردنە یان لێسەندنەوەى پۆستەكانێتى , وەكو مەكتەبى ڕێكخراوەكان و لیژنەى ئۆلۆمپى و لابردنى عومەر فەتاح و ئەرسەلان بایز و بەرزانى ئەحە سمێڵ و ئازاد حوندیانى , ئەمانە بڕیار دراوە هەموویان پۆستەكانیان لىَ وەربگیرێتەوە , بەڵام جارىَ ئیعلان نەكراوە , ئەمەش وەكو گۆڕانكارییەكى ئاسایى نیە , ئەمە لە ئەنجامى ئەوە وە هاتوە كە ئەمانە وەزعى یەكێتیان خراپ كردوە و لە هەوڵى بەردەوامى ئەوەدان كێشەكانى ناو یەكێتىقوڵ بكەنەوە ...