مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
رۆژنامه و سایتی هاولاتی سێبه‌ری خۆیان بینیوه‌ته‌وه بۆیه...

November 02,2008
یاشیخ:
له‌م رۆژانه‌دا به‌رپرسانی رۆژنامه‌وسایتی هاوڵاتی دایان به‌گوێی خوێنه‌رانیدا که‌له داهاتوویه‌کی نزیکدا کڕینی ئه‌ندامه‌تی پێویسته تا هه‌رخوێنه‌رێک بیه‌وه‌ێت ده‌ستی به‌سایته‌که‌بگات.کاک عه‌باس شوان یش وایده‌رداخات له‌نوسراوێکیدا که‌له کوردستان پۆست‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ربیبه‌ختی هاوڵاتی هاتۆته قسه که گوایه سه‌رکه‌وتوونابێت له‌و هه‌نگاوه‌یدا یان هێشتر زوه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی:
1-ئه‌مه له‌کاتێکدایه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌گشتی، وا په‌روه‌رده کراوه، ئه‌و ڕه‌وشه‌ش مێژوویه‌ک خولقاندوویه‌تی که به‌بێ به‌رانبه‌ر شت به‌ده‌ست بهێنن!
2- له‌وانه‌یه بووترێت کوردانی ده‌ره‌وه باری داراییان باشتره، ئه‌گه‌رێکی لاوازه، چوونکه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته، هه‌ست به‌لێپرسراوێتی بکه‌ن و ئاماده نه‌بن به‌خۆرایی شتیان به‌رده‌ست بکه‌وێت، نرخ بۆ کاروماندووبوونی که‌سانی تر دابنێن، له‌به‌ری قرشێک بخه‌نه شوێنی!
3- بۆیه، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه، هه‌نگاوێکی له‌و جۆره، ئاسنی سارد کوتان نه‌بێت هیچی تر نییه، یان جاری کاتی نییه.( له‌کوردستانپۆسته‌وه‌وه‌رگیراوه‌و خه‌تی ته‌ئکید هی منن-یاشیخ).
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌نووسینه‌که‌ی کاک عه‌باس یه‌کێتی بابه‌تی له‌خۆنه‌گرتوه له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆی چوونکه ئه‌وچه‌ند کۆپله‌یه‌ی سه‌ره‌وه زۆرجیاوازه له‌وه‌ی که کۆتایی پێهێناوه ئه‌وه‌تا له‌سه‌ره‌تاوه به‌سه‌روپۆته‌ڵاکی خه‌ڵکی کورداهاتوه شه‌لم کوێرم ناپارێزم تێ‌یان که‌وتوه هه‌رهه‌موویان واده‌رده‌خات که‌هه‌ربه‌دوای مفته‌خۆرییه‌وه‌نو بۆیه هاوڵاتی نا‌توانیت سه‌رکه‌وتووبیت چوونکه کورد فێره قوروشیک نه‌دات له‌به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی به‌ری ره‌نجی که‌سانی تردا ئه‌وه‌له‌لایه‌کو هه‌رچی له‌کۆتاییه‌کییدا گوومانه له وه‌زعی ناوخۆی هاوڵاتیو پێیانده‌ڵێت:
- به‌س ئایا ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که هاوڵاتی کێشه‌ی دارایی هه‌یه؟ یان لووتبه‌رزی ده‌گه‌یه‌نێت، گوایه گه‌یشتۆته ئاستێکی وا خوێنه‌ر به‌هه‌ر نرخێک بووه، به‌دوایدا ڕاده‌کات! یان له‌به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه مونافیسه به‌هێزه‌کانی تری نێو پانتایی هه‌رێم، شکستی خواردووه، قه‌یرانی سه‌رنووسه‌ری که زوو زوو ده‌گۆڕێت، نیشانه‌ی به‌ره‌و پوکانه‌وه یان... نییه؟(له‌کوردستان پۆسته‌وه).
-
رۆژنامه‌وسایتی هاوڵاتی له‌خۆیبایی بوه یان به یانی ده‌ستبه‌رداربوونیه‌تی له‌گیانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی. ئه‌م بۆچوونه به‌ناچارو وه‌ک ئه‌مری واقیع له‌لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی سایتی هاوڵاتیه‌وه سه‌باره‌ت به‌ئیختراعکردنی پسووڵه‌ی ئه‌ندامگیری به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له‌خوێندنه‌وه‌ی سایته‌که‌یان سه‌رچاوه‌ی گرتوه له‌لای خوێنه‌ران.
دیاره هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی بزووتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسو رۆژ نامه‌نووسین به‌رێگایه‌کی سه‌ختودژوارداتێده‌په‌ڕێت به‌لام له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ورازونشێویشدابه‌رده‌وام رووی له‌سه‌رکه‌وتنووگه‌شاندنه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌رچی بۆپاراستنی سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی له‌رووی دارایی‌و خه‌تی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه زۆربه‌قورسکه‌وتۆته‌وه‌له‌سه‌ریان تائاستی گرتنووراونانووتیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسه‌بوویره‌کانیانوداخستنی ده‌رگای رۆژنامه‌کانیان وه‌یان جه‌ریمه‌کردنیان به‌پاساوی شکاندنی پره‌نسیپه‌یاساییه‌کانی رۆژنامه‌گه‌ریو رووشاندنی که‌سایه‌تی به‌رپرسی ئاینیوسیاسی. رۆژنامه‌ی هاوڵاتیش که‌م تازۆرله‌و ده‌رده‌سه‌ریه بێبه‌ش نه‌بوه. هه‌مووئه‌وانه‌راستی گه‌لێکی به‌ڵگه‌نه‌ویستن جێگای رێزوپێزانینه بۆیه کۆمه‌ککردنیشیان (دۆنه‌یشن) ئه‌گه‌رداوابکه‌ن کارێکی گونجاوه‌و ئه‌رکی هه مووکه‌سێکی دڵسۆزده‌بێت خزمه‌ت به‌به‌رده‌وامکردنی رۆژنامه‌که‌بکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ک کاروسه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیش بیت ئه‌ورۆژنامه‌یه. ته‌نانه‌ت کارێکی وه‌ها بۆ بزنسی رۆژنامه‌وانی له‌هه‌لوومه‌رجی رۆژنامه‌وانی کوردی‌دا له‌مڕۆیدا جێگای ره‌خنه‌نابێت. به‌تایبه‌ت که‌به‌ناوحکومه‌تێکیش هه‌یه‌له‌جیاتی پشتگیریوکۆمه‌ک به‌رۆژنامه‌ورۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه‌زیاتربۆته‌رێگروکۆسپ له‌به‌رامبه‌ریان که‌رێک نموونه‌یه‌که له‌ده‌سه‌ڵاتی فیئودالی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست.
بۆیه‌شتیکی چاوه‌ڕوانکراوه له‌سایه‌ی حکومه‌تێکی ئاوهادا رۆژنامه‌ورۆژنامه‌نووسان بکه‌ونه ژێرفشاری سیاسی‌و ئابورییه‌وه به‌هۆی خستنه‌رووی خواستوره‌خنه‌کانی جه‌ماوه‌ربه‌رووی داموده‌زگاکانی ده‌سه‌لات له‌هه‌رێمدا.هه‌رله‌وێشه‌وه رۆژنامه‌کان لینکێکی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا پێکده‌هێنن وده‌بنه خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر. به‌لام نابێت رۆژنامه‌یه‌کی له‌وجۆره به‌بیستنه‌وه‌ی ناوی خۆی وه‌یان بینینی سێبه‌ری گه‌وره‌بووی خۆی له‌خۆی بایی ببێت(وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌له‌میدیاکوردیه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه که ده‌زگای- - ریسێرچێکی له‌سه‌ر رۆژنامه‌کان کردبوو که گوایه به‌پێی بنه‌مای بنچینه‌یی رێسێرچه‌که‌یان ئه‌وه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی یه‌که‌م بووبوو واته به‌سه‌رتۆپی رۆژنامه‌کانی ترده‌رچووبوله‌کوردستان،هه‌رچه‌نده ئه‌وهه‌ڵسه‌نگاندنه‌ریسێرچیه بووشه ره‌خنه‌و گازنده‌یی زۆر له‌رۆژنامه‌کانی تر)که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بڵاوکرایه‌وه، وه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ک فشارێکی له‌سه‌ره له‌رووی مادیه‌وه بیه‌وه‌ێت خۆی به‌ڕیگایه‌ک ده‌ربازبکات که‌له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌وپه‌یامه‌ی که قۆڵی بۆلێهه‌ڵماڵیوه رێک نه‌یه‌ته‌وه به‌خاتری به‌رده‌وامبوونی رۆژنامه‌که. له‌راستیدا به‌رده‌وامبوونی رۆژنامه‌که به‌بێ به‌رده‌وامبوونی په‌یامه‌که‌ی ده‌بێته لاشه‌یه‌کی بیگیان دره‌نگ یانزوو بۆیه‌هیچ پاساودانێک دادی نادات به‌جیا له‌وه‌ی که‌سه‌ربه‌رزانه دان به‌وه‌دابنێت که چیتر له‌به‌رفڵان هۆ ناتوانن به‌رده‌وامببن ئه‌وه‌ش هیچ کات له هه‌ڵسورانی ده‌ورانی پێشووی که‌م ناکاته‌وه له‌لای خوێنه‌رانی به‌تایبه‌تیو جه‌ماوه‌ر به‌گشتی.
نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که ده‌یه‌ویت ته‌نانه‌ت سایته ئه‌لکترۆنیه‌که‌شیان بفرۆشن به‌نرخی جۆراوجۆر له‌ژێرناوی میمبه‌رشیپیدا وه‌ک له‌زاری لێپرسراووبه‌رپرسی ته‌کنیکیه‌وه (سه‌فین محه‌مه‌د) باسی لێکراوه که‌ئه‌وه نرخێکی گونجاوه‌و ناگاته‌نرخی کڕینی رۆژنامه‌که‌یان که‌مانگی 8ژماره‌ده‌رده‌کات گوایه خۆی ووته‌نی ئه‌وبڕه‌پاره‌یه که‌مه‌و ره‌مزیه!هه‌رچه‌نده‌ئه‌گه‌ر که‌مه‌و ره‌مزیه بۆته‌رحی ده‌که‌ن.
من لێره‌دا نامه‌ویت قسه له‌سه‌ر گونجاویو نه‌گونجاوی نرخاندنی کڕینه‌که‌ی یان روونتربڵێین پسووڵه‌ی به‌شداربوون له خوێندنه‌وه‌ی سایته‌که‌بکه‌م.ته‌نهائه‌وه‌نه‌بێت وه‌ک ووتراوه مشتیک نموونه‌ی خه‌رواریکه ئاوها منیش هه‌ڵویسته‌یه‌کی له‌سه‌رده‌که‌م و ده‌ڵێم خوینه‌ری به‌رێز سه‌یری ئه‌ومعیاره‌بکه که هاوڵاتی دایناوه بۆنرخی پسووڵه‌ی به‌شداربوون بۆخویندنه‌وه‌ی سایتی هاولاتی بۆ 6مانگ یانساڵیک بۆتاکه که‌سیک وه به‌به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵنرخی پسووڵه‌ی به‌شداربوونی رێکخراوه وده‌زگاحکومیه‌کان بۆهه‌مان تێرم که‌به‌مجۆره‌یه:
- تاکه‌که‌س بۆ6مانگ 30$و بۆساڵێکیش 50$.
- رێکخراوه‌کانو ده‌زگاحکومیه‌کان بۆ 6مانگ 60$و بۆساڵێکیش 100$.
هه‌ره‌وه‌نده‌به‌سه‌بڵێین که جیاوازی نرخی پسوڵه‌که ته‌نهابه‌رێژه‌ی نیوه‌نرخه ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که جیاوازی رێژه‌یی نێوان داهاتی تاکه‌که‌س له‌لایه‌کو رێکخراوه‌کانوده‌زگاحکومیه‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه به‌رێژه‌ی نیواونیو نیه.(ئه‌ونرخاندنانه له‌سایتی هاوڵاتیه‌وه وه‌رگیراوه).
بۆیه ئه‌و بانگه‌وازه به‌ناچار هاوڵاتی له‌به‌رامبه‌ر دوو ئه‌گه‌ردا راده‌گرێت؛ یان ئه‌وه‌تا له‌خۆی بایی بووه که‌ناوی خۆی بیسته‌وه وه‌ک سه‌رتۆپی رۆژنامه‌کان له‌وماوه‌یه‌ی پێشودا به‌پێی به‌دوداچونه ریسێرچیه‌که‌ی ده‌زگای- - واده‌زانێت سایته ئه‌لکترۆنیه‌که‌شی قابیلی ئه‌وه‌یه ببێته سه‌رچاوه‌ی داهاتێک ئه‌گه‌رچی که‌مێش بێت به‌ڵام هه‌بیت چوونکه هه‌بوون له نه‌بوون باشتره بێگومان. وه‌یان ده‌یه‌ویت ده‌ستبه‌رداری ئه‌وپه‌یامه‌ی خۆی ببێت که کاری بۆکردوه‌و ئێستا ده‌یه‌وێت حه‌ڵاڵی وازهێنانه‌که‌ی بکات. هه‌رچه‌نده ئه‌وه کار‌و ئه‌مری شه‌خسی هه‌ڵسوراوانی رۆژنامه‌که‌یه‌و بۆ که‌س نیه رۆچێته ناوه‌وه جگه‌له‌خۆیان. چوونکه هه‌روه‌ک چۆن ده‌ست به‌کاربوونیان به‌خواستو ئیراده‌ی خۆیانبوه ئه‌وه وازهێنانو راوه‌ستانیش دیسان هه‌قی بیئه‌ملاوئه‌ولای خۆیانه. به‌لام نه‌ک به‌وه‌ی که هاوڵاتی وابزانێت نووسینه‌کانو ره‌خنه‌کانی هێنده دانسقه‌ن هه‌رلای ئه‌وان به‌رده‌ست ده‌که‌وێت بۆیه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن سایتێکی ئه‌لکترۆنیش له‌خوێنه‌رانی کوردستانیش بکاته پاره وه‌رگرتن که‌له‌راستیدا من هه‌ر به‌کلیله‌که‌ی خمینی وێده‌چێنم که به‌نیازی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌یدایه شه‌رکه‌ره‌کانی وه‌یان به‌چه‌شنی پسووڵه‌ی لێبووردن که ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست له ئه‌وروپا به‌وکه‌سانه‌یان ده‌فرۆشت که‌خۆیان به‌گوناهباروخه‌تاکه‌رده‌زانی له‌به‌رده‌روازه‌ی ئه‌وخودایه‌ی بڕوایان پێ‌بوو که گوایه به‌کرینی ئه‌و پسووڵه‌یه له‌دوای مردنیان خودا ده‌یانخاته به‌هه‌شت. به‌ڵام نهێنیه‌که لێره‌دایه خۆ نه‌خه‌ڵکی کوردستان‌و نه‌خوێنه‌رانی رۆژنامه‌ی هاولاتیو سایته‌که‌یان خۆیان به‌گوناهبارده‌زانن که‌له‌راستیدا مه‌غدوریشن ،وه‌نه هێنده‌ش ئیدمان بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی هاوڵاتی تا ناچارببن ئه‌وپسووڵه‌یه‌بکڕن ئه‌گینا هه‌مووشتێک له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌نه‌کرینی .دیسان ئه‌وخه‌ڵکه ئه‌وه‌نده ناحاڵی نین وابزانن ئه‌وه پسووڵه‌ی گه‌یاندنیانه به‌ده‌روازه‌و رێگای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له ناو حکومه‌تی هه‌رێمدا. یان نووسینه‌کانی وه‌ک سه‌بعه‌معه‌له‌قات به‌ئاوی ئاڵتوون نانووسرێنه‌وه. ئه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌ی رۆژنامه جیهانیه‌کان ، سایته ئه‌لکترۆنیه‌کانیان له قورسترین حاڵه‌تدا ته‌نها داوای ئادره‌سی ئیمه‌یڵیت لێده‌کات تا خوێنه‌ر بچێته ناوه‌وه وه زۆربه‌ی سایته‌کانی نیؤرکتایمز،ایتیڤی، مۆسکۆنیوز، ب.ب.س له‌نده‌ن هیچ پسووڵه‌یه‌کی نه‌مادی وه‌نه‌مه‌عنه‌ویت لێداواناکات وه‌ک سه‌رمایه‌داری مۆدێرن. هه‌رچی سه‌رمایه‌داری کۆنه‌په‌رستی جمهوری ئیسلامی ده‌لێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌بچووکه‌که‌ی ژێر ته‌وێڵت نه‌کریبێ که‌دروستکراو له خۆڵوخاکی نه‌جه‌فوکه‌ربه‌لانه‌بێت ئه‌وه نویژت قبووڵنیه. هاوڵاتیش دیاره مه‌رجی خوێنده‌واربوونو رۆشنبیربوونی خوێنه‌رانو رێگای هه‌ڵته‌کاندنی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ته‌نهاوته‌نها له‌دووتوێی لاپه‌ره‌کانی ئه‌ودانه‌بێت نابینرێت بۆیه.هه‌رباشیشه ئؤکسجینیش به‌ده‌ست ئه‌ونیه ئه‌گینا بێ هه‌ناسه‌ی ده‌کردین ئیتر ده‌بێت ره‌حمه‌تبووی حکومه‌تی هه‌ریم بکه‌ین بۆگه‌نده‌ڵیه‌که‌ی. ئایا ئه‌وه ئیستغلالی هه‌ستووسۆزو زه‌روره‌تی جه‌ماوه‌رنیه له‌مرۆدا هه‌روه‌ک جمهوری ئیسلامی له‌ساڵی 1991دا له‌کاتی ئاواره‌بوونه‌که‌له که‌مپومه‌رزه‌کاندا داوای له‌خه‌ڵکی ئاواره‌ی کوردستان ده‌کرد که‌ژنان ده‌بیت حیجاب بکه‌ن ئه‌وسا ده‌توانن بێن به‌شه‌خواردنه‌کانیان وه‌ربگرن له‌کاتێکدا خواردن له‌لایه‌ن خه‌لکی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه کۆده‌کرایه‌وه شانبه‌شانی رێکخراوه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌مرۆییه‌کان.که‌وایه ئه‌گه‌ر ناره‌زاییو توره‌یی خه‌ڵکی کوردستان نه‌بێت ئه‌وانیش ناتوانن ئه‌وکوره‌بن وه‌ک خۆیان ناسیوه‌ته‌وه.
هاوڵاتی دیسان له ئاستی کوردستانیشدا یه‌کجار ئه‌وشۆره‌سواره‌نیه .خوێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و بۆشایه به‌خۆیه‌وه‌نه‌بینێت له‌سایه‌ی سایته‌کانی تره‌وه جگه‌له‌وه‌ش خه‌ڵکی کوردستان هێشتر وابه‌ئاسانی کۆمپیوته‌ریان له‌به‌رده‌ستدانیه‌و ئێستاش زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌چنه بنکه‌کۆمپیوته‌ریه‌کان بۆبه‌کرێ وه‌رگرتنی چه‌ند خوله‌کێک و جانه‌خوازه‌ڵاش بگه‌ڕێت به‌دوای سایتێکداو سه‌رباری دانی کرێی چه‌ند خوله‌کێکی به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ریش ئه‌وه کڕینی پسووڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی سایتیشی له‌بان بێت. بۆیه ئه‌وه‌ی سایتی هاوڵاتی خه‌وی پێوه ده‌بینێت ته‌نانه‌ت بۆگه‌شه‌دانی بزنسیش سه‌قه‌ته به‌وشێوازورێبازه‌ی که‌هه‌یه‌تی مه‌گه‌ر سه‌رتاپا ببێته سایتێکی سێکسی‌و لاوانی پێ سه‌رمه‌ستبکه‌ن که‌پێی ده‌چێت که‌سانیک پسوڵه‌ی چوونه‌ناوه‌وه‌ی بۆبکڕێت!
ده‌بێت هه‌ڵسوراوانی هاوڵاتی بنه‌ماکانی رۆژنامه‌ی په‌ڕه‌ییو رۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ نه‌که‌ن که‌دیاره‌له‌ئێمه باشتر ده‌زانن. بۆیه هاوڵاتی به‌وهه‌نگاوه‌ی ده‌شێت سه‌ره‌تا مشتێک دۆلاریان به‌شێوه‌ی ئه‌ندام وه‌رگرتن له‌هه‌ندێک خوینه‌ری ساده‌و ساکارده‌ستبکه‌وێت یان وه‌ک ئه‌وه‌ی عه‌باس شوان ده‌ڵێت توانای تێگه‌یشتنیان به‌رزبێت! به‌ڵام ئه‌وه‌نه‌ک تاسه‌رنابیت به‌ڵکوو له‌دریژه‌ی ئه‌وپرۆسه‌یه‌دا هاوڵاتی کرێدتی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات لای جه‌ماوه‌ره‌که‌یو خۆیان ده‌بێت ده‌رگای رۆژنامه په‌ره‌ییه‌که‌شیان دابخه‌ن. ئه‌مه مانای وانیه خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر به له‌میشیو مفته‌خۆری راهاتوه به‌تایبه‌ت له‌دوای شکستی 74وه که عه‌باس شوان له‌نوسینێه‌که‌یدا له‌کوردستانپۆستدا بڵاوی کردۆته‌وه. هه‌رچه‌نده کاک عه‌باس وه‌ک خۆشی باسیکردوه‌وگله‌یی له هاوڵاتیکردوه سه‌باره‌ت سه‌رنجێکی پێشوی که ده‌ڵێت من له روی ته‌کنیکی زمانه‌وه کێشه‌م نیه به‌ڵام ئه‌ی نازانین بۆ ووتویه‌تی؛
(دوای ئاشبه‌تاڵ - شکسته‌که شوومه‌که‌ی بارزانی)
شکست که شکست بوو خۆی له‌خۆیدا شوومه‌و شکست نیه شووم نه‌بێت من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم له‌کاتێکدا کاک عباس شوان تازه‌نیه له بواری نووسیندا چۆن پاشکۆی وانادروست ده‌لکێنێ به ووشه‌یه‌کی پڕماناوه.
کاک عه‌باس نازانم چۆن ئه‌وهه‌قه‌ی به‌خۆداوه واخه‌ڵکی کوردستان به‌وجۆره پێناسه‌بکات که گوایه هه‌ر به‌دوای ده‌ستکه‌وتی بی پیداندا بوون. ئه‌وه‌وه‌ک ئه‌وه‌وایه تف هه‌ڵده‌یت بۆئاسمان سه‌روچاوی خۆت ده‌گرێته‌وه. من هێنده نه‌ته‌وه په‌رست نیم به‌رچاوی خۆم نه‌بینم کۆمۆنیزمێکی کرێکاری حیکمه‌تیستیش نیم تا راستیه‌کان به‌ژێره‌وژووری ببینم به‌جۆرێک هه‌رکه‌س حیکمه‌تیست نه‌بوو ئه‌وه ناسیۆنالیسته هه‌روه‌ک چۆن جاران که‌سانی ناوریزی حیزبی شیوعی عیراقی هه‌رکه‌سێک سوێندی به‌فه‌هد نه‌خواردایه ده‌یانووت عنسوریه...هتد. من ده‌ڵێم ئه‌وه ناهه‌قییه‌که که له‌نوسراوه‌که‌یدا خستوویه‌تیه پاڵ کوردان له‌هه‌نده‌رانو خه‌ڵکی کوردستانیش. به‌بروای من نه کرینی پسووڵه‌ی چوونه‌ژوره‌وه بۆناو سایتی هاوڵاتیو نه‌توانینی سوودوه‌رگرتن لێی، هیچ مانای ناهۆشیاریو هه‌ست به‌مه‌سئولیه‌ت کردن نایه‌ت. هه‌روه‌هاش مانای به‌دوای به‌لاشه‌داگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان نیه. که‌ئه‌گه‌ر واش بێت ئه‌وه هه‌ر خه‌ڵکی کوردستان نیه به‌ڵکو خه‌لکی ئه‌ووڵاته‌ی که‌تۆی لێیتو(فنلند) به‌ریتانیاو ئه‌مریکاو کاناداو به‌ژاپۆنیشته‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌یان به‌دوای شتێکدا ده‌گه‌رێن که‌که‌مترین به‌های تێبچێت یان هیچی تێنه‌چیت. له‌کاتێکدا که خودی سه‌رمایه‌داری به‌دوای که‌مترین تێچووندا ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌ر ئه‌وه ش وایکردوه ببێته مۆرانه بۆگیانی کرێکاران. مه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ر خودی کاک عباس خۆی نه‌بوو که‌س له‌دوکانه‌که‌ی به‌مفته‌خۆری رۆژنامه‌یه‌کی هه‌ڵگرتوه به‌بێ پێدان ئه‌گه‌ر خۆی وه‌ک دۆستایه‌تی به‌براده‌رێکی خۆی نه‌دابیت، مه‌گه‌ر خۆی نیازیکی سیاسیانه‌ی له‌پشته‌وه بووبیت که نوسراوی ته‌شکیلاتێکی به‌که‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆیدابێت. من له‌بیرمه بڵاوکراوه‌کانی رێکخراوی بیکارانو یه‌کێتی بێکارانیش به‌هه‌رکه‌سێک بدرایه داوای کۆمه‌کیان له‌که‌سه‌که‌ده‌کرد له‌به‌رامبه‌ردابه‌ناوی ئاستی هۆشیاریو دڵسۆزی که‌سه‌که بۆڕێکخراوه‌که. که‌ئه‌و جۆره بڵاوکراوانه په‌یامێکی سیاسیشی له‌پشته‌وه‌بوو که ده‌بوایه خواخۆشمانبوایه وه‌ریانبگرتایه ئنجاش پاره‌یه‌کیشیان ده‌دا له‌به‌رامبه‌رداو ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ونوسینانه‌شی چه‌په‌کانو ریکخراوه‌کانی تری
نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاسه‌ری رژێمیشدا بلاوده‌کرانه‌وه.. ئیتر نازانم کاک عه‌باس شوان چۆن ئه‌وبۆچوونه‌ی وابه‌ئاسانی ده‌رپه‌ڕاندوه که که ئه‌وخه‌ڵکانه‌شی به‌حازرخۆری به‌رسێبه‌ر داناوه که به‌ر شاڵاوی راگواستنی ده‌ستی به‌عس که‌وتبوون له‌کاتێکدا هه‌موویان ده‌ستو پلیان پرله‌قڵیشی کارکردنبوو له‌جێگای پێشوی خۆیان‌و دوایش به‌ناچار هێزی بازوویان هه‌رزان فرۆشده‌کرد بۆ لوقمه‌ی ژیانیان به‌وکاته‌وه‌شو به‌ئێستاشه‌وه که‌گوایه هه‌رواماون ئه‌وه هێشتر وه‌ک ئه‌م ووڵاتانه خاوه‌نی بژێوو سه‌لامه‌تی کار‌و له‌قمه‌ی ژیان نه‌بوون. من گله‌یی یان توانجم بۆمیدیای کوردی نیه که‌گوایه بێبه‌رامبه‌ر بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه به‌ڵام نمه‌ک حه‌رامیه به رامبه‌ر‌به میلله‌تێک که به‌خاتری هۆشیاربوونه‌وه‌ی به‌که‌مترین ده‌رامه‌ته‌وه‌که‌سه‌کانی ده‌چوون رۆژنامه‌کانی هاوکاریو ئه‌لسوره‌و جمهوریو ئه‌لعیراق یان برایه‌تیو ئه‌لنورو دووایش بیری نوێ‌و فکرجدیدو...ده‌کڕین وله‌ولاشه‌وه کتێبوو نووسراویک که ده‌رده‌چوو ده‌بوایه ناونوسینت بۆبکردایه‌و پاره‌شت ده‌دا تا دانه‌یه‌کت به‌رکه‌وتایه. من نازانم کاک عه‌باس ئه‌م نوێکاریه‌ی له‌هه‌نده‌ران له‌کام لایبره‌ریدا دۆزیوه‌ته‌وه که به‌جۆرێک له‌م ووڵاتانه ده‌توانیت نووسینی به‌ناوترین نووسه‌رت ده‌ست بکه‌وێت به‌بێ به‌رامبه‌ر. ئه‌وه سه‌ره‌رای سایته ئنته‌رنیه‌تیه‌کان بۆخۆیان هه‌رباسناکریت سه‌ره‌رای بوونی چه‌نده‌ها رۆژنامه‌ی لۆکا‌ڵی سیاسی-کۆمه‌لایه‌تی ...هتد به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌ک به‌دوایدا ده‌گه‌رێیت به‌ڵکو له پاس‌و له‌سه‌رڕیگاو له‌ده‌ری ماڵ به‌رۆکت ده‌گرێت واته ده‌ستت ده‌که‌ویت. ئه‌گه‌ر کاک عه‌باس باس له‌وه‌ده‌کات زۆرله‌رۆژنامه سه‌نگینوناوداره‌کانی هه‌نده‌ران ئه‌ومۆدیرنه په‌یره‌وده‌که‌ن ئه‌وه نازانم له نیۆرک تایمزو ب.ب.س ومۆسکۆنیوزو ره‌شه‌توده‌ی و چاینه.نیوز....هتد سه‌نگینو ناودارتر کامانه‌یه که به‌یه‌ک کلیک دێنه به‌رده‌ستت. بۆنموونه ب.ب.س ناوسکی دنیات به‌ره‌شوسپی پێ ده‌ڵییت یان به‌مله‌وه‌نی پیشانده‌داتو پسوڵه‌ی کریننیشت لیداواناکه‌ن ئه‌وه که به‌تواناترین ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی جاسووسی‌و سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تیو فه‌رهه‌نگیه ساڵانه ته‌نانه‌ت هه‌زاران منداڵیش له قوتابخانه‌کانه‌وه میوانداری به‌لاشو مفت ده‌کرێن بۆئه‌وه‌ی شێوازی کار‌و فه‌نی ته‌کنیکی هه‌ڵسوران فێری نه‌وه‌ی نوی بکه‌ن به‌بێ به‌رامبه‌رو به‌بێ جیاوازی له توخم‌و ره‌گه‌ز. له‌کاتێکدا کاک عه‌باس جیاوازیه‌ک هێڵکاری ده‌کات که‌خه‌لکی کوردستان ئه‌وه‌هیچ هه‌ر له زوه‌وه په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مفته‌خۆرین بۆیه به هاوڵاتی ده‌ڵێت به‌ته‌مایان مه‌به‌و هه‌رچی کوردانی هه‌نده‌رانیشه ئاستی هۆشیاریان هێنده‌نیه تا درک به‌پێویستی ئه‌وهه‌نگاونانه‌بکه‌ن ئه‌گه‌رچی ده‌رامه‌تیان که‌مێک زیاتربیت. منیش ده‌لێم ئه‌وه‌ی قه‌دری هیلاکبوونو شێوه‌ی پاره‌په‌یداکردنی بزانێ‌و مفته‌خۆر نه‌بێت دوای ئه‌وپاره‌لێکێشانه‌وه‌یه ناکه‌وێت له‌کاتێکدا هاوڵاتی له‌سایتو رۆژنامه‌کانیتر زیاتری نه‌کردوه‌و وه‌ک کۆمه‌ڵێک هاورێو دۆست که‌وتونه‌ته‌یه‌کو به‌ئیشتهای شه‌خسی خۆیان