گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031


ڕاپرسی: جیاوازی ئیسناد و 31 -66
چ جیاوازییه‌ک ده‌بینی له‌ نێوان ئیسناد و جاشایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود له‌ 31 ئاب و ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ 66دا
جیاوازییان نییه‌
جیاوازییان هه‌یه‌
نازانم و نه‌فره‌ت له‌ هه‌موویان
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

كۆمیتەی ڕێكخستنی كەنەدا لە هەڵوەشانەوە بۆ داوەشانەوە ...

image

November 01,2008

 هەردی عەزیز:
 سەرەتا من نەنووسەرم و نەرۆژنامەنووسم , بەڵام وەك پێشمەرگەیەكی دێرین خۆم بە خەم خۆری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەزانم , سەخلەت دەبم كاتێك كەم وكورتی لە ئۆرگانێكی یەكێتی دەبینم بەتایبەتی لە كۆمیتەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەنەدا كە بە دەست كەسانی نەفام و نەزان بووەتە گاڵتەجاڕی خەڵكی .
 ناونیشانی بابەتەكەم هی خۆم نییە بەڵام بۆ كۆمیتەی كەنەدا ڕێك گونجاوە چونكە ئەو كۆمیتەیە لە پاش كۆنفرانس زۆری نەخایاند بە  هەڵوەشانەوە و دواتریش بەرەو داوەشان ملی نا . لای هەمووان ئاشكرایە رێكخستن وەكو هەموو پرۆسەیەكی تری سیاسی كۆمەڵایەتی , رۆشنبیری , بەردەوام پێویستی بە ئاڵۆگۆڕ ونوێ بوونەوە هەیە بۆ ئەوەی تەوژمێكی چالاكتر بەو رێكخستنە بدات . كەواتە   بەستنی كۆنفراس و هەڵبژاردنی دەستەیەكی نوێ پیاچوونەوەیە بە ماڵی  رێكخستن . كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەنەدا لەساڵی 2006 كە بەسەر پەرشتی برادەرانی مەڵبەندی دەرەوە هەڵبژێردرا بەڕاستی كارەسات بوو چونكە دەركەوت لە دیكور زیاتر هیچی دیكە نەبوون  , ئەوەی ووشەی رێكخستن بێت لە كۆمیتەی كەنەدا نییە , بۆیە هەر لەسەرەتاوە هەموو رێكخستنەكە كەوتە دەست دوو كەس ئەویش جەلال سەیدای لێپرسراو و  كاكە رەش دزەیی ( لێپرسراوی هەموو شتێك ) ئەم دوانە لەبەر ئەوەی لەگەڵ یەكدا ناكۆك بوون . پڕوپاگندەیان دژی یەكتر بڵاو دەكردەوە . هەریەكەی بۆ خۆی كۆمیتە بەڕێوە دەبات ! كاكەڕەش لە دوا نووسراوی بەناوی كۆمیتەوە بۆ مەڵبەندی دەرەوە لە بەرواری 27/6  ناردوویەتی ڕاستی ووتەكانی منی دەردەخات , لەو نووسراوەدا كاكە ڕەش ئاماژەی  بەوە داوە دوای كۆنفرانس لەپاش شەش مانگ هیچ پابەندبوونێكی حزبی لە نێوان كۆمیتە و ئەندامان نەماوە و بڕیاری مەڵبەندیش وابوو كۆمیتەكە  بۆ ماوەی شەش مانگ   بەردەوام بێت كەواتە وادەی شەش مانگ بەسەر وادەكە چووە بۆیە داوای كۆنفرانس دەكەین ! جەلال سەیدای لێپرسراوی كۆمیتە لە لای خەڵكی دەڵێت ئاگام لەم نووسراوە نییە و كاكەڕەش مافی بە كۆمیتە نەماوە هەموو شتیكمان لێستاندیتەوە ,  ئەم دوو برادەرە  ئاگایان لەیەكدی نییە و هەر یەكەو بەئاوازێك دەچڕێت  , كەواتە هاتنی مەڵبەند بۆ كۆنفرانس كەساڵانێك بوو چاوەڕوان دەكرا چارەسەری كێشەكانی كۆمیتەی نەكرد بەڵكو زیاتر گۆمەكەی لێڵ كرد .
 لەمانگی ئازاری 2006 نێردەی مەڵبەندی دەرەوە بەسەرۆكایەتی  شێخ شەماڵ بۆ سەر پەرشتی  كۆنفرانسی رێكخستنەكانی ئەمریكا و كەنەدا تەشریفیان هێنا , پاش ئەنجامدانی كۆنفرانسی ئەمریكا ڕوویان لەكەنەدا كرد , دوای دوو ڕۆژی كۆبونەوە و سەردانی ئەم و ئەو لەماوەیەكی بەپەلەی سێ سەعاتدا كۆنفرانسی كەنەدایان جێ بەجێ كرد و دواتر بەرەو ئەمریكا گەڕانەوە و گەشت وگوزاری خۆیان لەوێ تەواوكرد , ئەوەی  لێرەدا مەبەستە  تیشك خستنە سەر كۆنفرانسی كەنەدا یە , چونكە ئەوەی ئەمریكا هیچ پەیوەندێەكی بەباسەكەی ئێمەوە نییە هەرچەند  ئەویش پاش مانگێك وەك  كفتە هەڵوەشایەوە .
 هەڵبەتە پێش بەستنی گۆنگرە  چەند كەسێكی هەڵپەرست بێ ئەوەی كەسایەتی رۆشنبیر و سیاسی ناوكۆمەڵگا بن لەسەر شێوازی ناوچەگەری و كوتلە بازی كە ئەو كاتە سەری هەڵدابوو خۆیان ئامادە كردبوو , ئەو دەستەیە بەیەكەوە  لە م لاو ئەولا كۆبوونەوەو ئامادەكاری خۆیان سازدابوو . وادیار بوو   شاندی مەڵبەندیش  پێشتر ئاگاداركرابون .  چونكەجێگای حەوانەوەی ئەو بەڕێزانە لە سانكاترین لە ماڵی یەكێك لەو دەستەیە  بوو  .  بەهەر حاڵ گرنگ نییە كۆنفرانس بەچ شێوازێك بەڕێوە دەچێت  یا ئەو كەسانەی دەست نیشان دەكرێن بۆ بەڕێوبردنی كۆمیتە كێن , بەڵكو گرنگ ئەوەیە كەسانی شارەزا باوەرپێكراو بن لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتی یەدا بن كە پێیان دەسپێردرێت هەروەها شارەزاییان لە كاری سیاسی و رێكخستندا هەبێت , لەوانەش گرنگتر جێی ڕەزامەندی ئەندام و دۆست  ولایەنگرانی یەكێتی بن  بۆ ئەوەی لەدوا رۆژ ئەرشیفیكی پاك و خاوێن بۆ خۆیان و كۆمیتەكە بەجێ بهێلن  بەتایبەتی لە وڵاتێكی وەكو كەنەدا كەسەدان نەتەوە و چینی جیاوازی ئەم جیهانەی لەخۆ گرتووە . بەڵام بەداخەوە  كارەسات بوو  ئەوانەی هەڵبژێردران هەر ئەو دەستەیە بوون كەپێشتر ئاماژەم پێكرد . چونكە لەبەر نەبوونی ئەزموونی رێكخستنیان و كەمی ئاستی هۆشیارییان هەر زۆری نەخایاند  بوونە گاڵتەجاڕی نێو ئەندام و كۆمەڵانی خەڵك  , تا وای لێهات چەندین ناوو ناتۆریان بۆ كۆمیتە دروست كرد لەوانە تەمەڵ خانە , جەمعیەی فەلاحی , كۆمیتەی تكەوكەباب  , مرۆڤ بۆ ویژدان بێژێت گەشتی تكە وكەبابی زۆریان لەپاركەكانی هامڵتۆن و لەندەن ئۆنتاریۆ  ئەنجام داوە . . بەم شێوەیە رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەنەدا ڕەنگ و ڕووی لە ناو جەماوەردا نەما , لە هەموو بۆنە سیاسیەكانی كوردستان و عێراق  نەك هەر ووتاریان نەبووە بەڵكو وجودشیان نەبووە , بەڵام سەرەتا بۆ سنگ دەرپەڕاند  هەندێ جار لە ئاهەنگەكان خۆیان نیشانی خەڵكی داوە .  چەندین ئەندام كۆمیتە و كەرت و شانەكان خۆیان لە كۆمیتە كێشایەوە , شانە حەسەن و مام سمایل و هیمداد زوو هەستیان بەلاوازی كۆمیتەكرد خۆیان دوور خست  . بەڕێوبەرانی ئەم كۆمیتەیە  هەمیشە خۆیان لەجەماوەر دوورخستۆتەوە . نەیانتوانیوە رۆژێك لە رۆژان كۆڕو سیمینارێك یا وتارێكی سیاسی پێشكەش بە خەڵكی بكەن . سەرەتا هوكاری نەگونجانیان بەیەكەوە وەكو خۆیان باسی لێوە دەكەن دەگەڕێتەوە بۆ تاكڕەوی لێپرسراوی كۆمیتە جەلال سەیدا یا ململانەی كاكەڕەش بۆ ئەوەی جێگەی لێپرسراو بگرێتەوە , ئەم دووانە هەمیشە بەخراپە باسی یەكدییان دەكرد  , كاكەڕەش دەڵێت لێپرسراوی كۆمیتە جەلال سەیدا بە ئاستەم خوێندەواری هەیە لە ژیانیدا نازانێت ئەنتەرنێت چییە تەنانەت فاكس و سێل فۆنیشی نییە ئێستاش وائەزانێت لە شاخدا دەژێت هەردەم باسی قارەمانێتی خۆی لە شاخ دەكات ..  جەلال سەیداش دەڵێت ( كاكەڕەش ) هەمیشە لە ئاژاوە و  نانەوەی دووبەرەكی ناو كۆمیتەیە  بۆ ئەوەی خۆی ببێتە بەرپرس . هەروەكو بڵێی كاكەڕەش زۆر لە سەیدا بە توانا تر و رووناكبیرترە لە كاتێكدا خۆی لە زمان و ئەدەبی كوردیدا كۆلەوارە فڕی بەزمانی كوردی یەوە نییە تەنانەت لە كاتی خوێندنەوەی وتارشدا ئابرووی یەكێیتی دەبرد . هەمووكەسێك شارەزایە كاتێك كاكە ڕەش  بەناوی یەكێتیەوە بەشداری بۆنەی حیزبەكان دەكات   ووتارە كۆنەكانی كۆمیتەی پێشوو دەخوێنێتەوە یا لە ئەنتەرنێت ووتارێك دەدزێت و بەخۆی جانتا دبلۆماسیەكەی دەچێت و بەخوێندنەوەیەكی  شڕوپڕی ئابرۆچووانە بەشداری دەكات وەك ئەوەی لە یادی سەد ساڵەی مەلا مستەفا ئاشكرابوو لەبەردەم پارتییەكان وتارێكی خوێندەوە , ئەوان  هەستیان پێكردو دەنگیان نەكرد . جەلال سەیدا ئاگاداركرایەوەو  ئەویش دەیزانی ئاستی ئەو چەندە بۆیە ووتارەكەی لێسەندەوە لە بەر چاوی كەسانێك  كاكەرەشی ناچار كرد دان بەدزی كەیدا بنێت و داوای لێكرد چجای دیكە بەناوی كۆمیتەوە لە خۆیەوە بەشداری بۆنەسیاسیەكان نەكات .. گەندەڵی پارەش لە لایەكی ترەوە , جەلال سەیدا مانگانە 500 دۆلار وەردەگرێت .  ئەمە زیاتر كێشەی دروست كرد چونكە كاكەڕەش هەمیشە لە سۆراخی مانگانەی جلال سەیدا بووە , بۆیە سەیدا ناچار بوو لەكاتی سەردانی  مەڵبەندی دەرەوە ساڵی ڕابردوو بۆ كوردستان ئەو هەلەی قۆستەوە و لەوێ داوای یارمەتی بۆ كۆمیتەی رێكخستن بكات  گوایە ئەو 1000دۆلارەی  مانگانە مەڵبەند بەكۆمیتەی دەدات بەشی كاروچالاكیەكانی ناكات , دواتر قەناعەت بە كاك ئەرسەلان بایز كرا كە لەسەر نەسریەی خۆی مانگی 500 دۆلاری دیكە بۆیان تەرخان بكات بەڵام با دوكتور ئەرسەلان باش بزانێت لەڕاستیدا وانەبوو ئەو پارەیە تەنها بۆ گیرفان ودەمكوتكردنی ئەو كەسانەبوو كە بەرهەڵستی جەلال سەیدایان دەكرد  ئێستا ئەوەی ماوەتەوە هەریەكەیان 100 تا 200 دۆلاریان  مانگانە پێدەدرێت . لەوانە كاكە ڕەش  خۆی وێڕای ئەوەی خەریكی ئاژاوە وفیتدانی خەلكی یە. مانگی 200 دۆلار وەردەگرێت . ( هەرچەندە ئەمانە خاوەن كارن و پێویستییان بەو پارەیە نییە بەڵام لەبەر نەفەس نزمی و ئاژاوە نانەوەیە ) كاكە ڕەش كاتێك لە كوردستان گەڕایەوە 3  هەزار دۆلاری بۆ كۆمیتە هێنا و گوایە یارمەتی كەرتەكانی ڤانكۆڤەر و ئۆتاوای  پێبدرێت . ڤانكوڤەر تائێستا هێچی پێنەدراوە  . كار گەیشتە ئەو ڕادەیە ئەم دوانە ناچار بوون هەندێك ماستاوچی لە خۆیان كۆبكەنەوە , كاكەڕەش لە لایەكەوە بۆ خۆی خەریكی بەڕێوبردنی كۆمیتەیە وبانگەوازی بەستنی كۆنفراسێكی نوێ دەكات , لەولاوەش جەلال بەر پرسی كۆمیتە دەڵێت من ئاگام لەو نووسراوەی كاكە ڕەش نییە و ئەو بۆ خۆی دەڵێت وبەهێچ شێوەیەك پەیوەندی بەكۆمیتەوە نەماوە مەڵبەندیش ئاگادار كراوەتەوە . ئەگەر وابێت ئێستا لایەنی دووەم كاكەڕەش فت كراوە . بۆیە سەیدە ناچار بوو پەنا بۆ كەسانێكی وەكو نورەدین ڕەزا ببات  كە لە كۆمیتەی پێشوو لەسەر ئەوەی قسەی ناشرینی بە مامە گوتبوو لە كۆمیتە دەریان كرد  كەواتە ئێستا سەروبنی كۆمیتە هەمووی بریتی یە  لە جەلال سەیدا و شاگردەكەی نورەدین ڕەزا هەرچەندە ڕەزا ئەندام كۆمیتەش نیییە مانگانە لە كۆمیتە پارە وەردەگرێت و بۆتە دەم ڕاستی جەلال سەیدە بەكەیفی خۆیان بۆ ئەمریكا و ئۆتاوا و تۆرونتۆ هاتوچۆ دەكەن وپارەی كۆمیتە خەرج دەكەن  ... ئەمەیە كۆمیتەی رێكخستن لەكەنەدا ئەوەی لە دوورەوەیە نای زانێت . . بەڵام با مەكتەبی ڕێكخستن و مەڵبەندیش بزانن كۆمیتەی رێكخستنی كەنەدا وەكو لاشەیەكی مردوو وایە توانای هیچ شتێكی نییە ,  توانای گەشە كردنی رێكخستنی نییە ,  توانای كۆكردنەوەی جەماوەری نییە وناتوانێت ڕۆڵی بەرچاوی ی ن ك لەم وڵاتە بگێڕێت , بەڕاستی ئەمە گاڵتەجاڕییە بەخۆیان و بە یەكێتی دەكەن , ئەو یەكێتی یەی لە ماوەی ساڵەهای تێكۆشانیدا خاوەن هەزارەها شەهید و پێشڕەوی خەباتی سەختی گەلەكەمان بووە زیاتر لە 33  ساڵ بەردەوامە لە خەبات و داهێنان , نازانم تا چ ڕادەیەك مەڵبەندی دەرەوە لەم برادەرانە تێگەیشتوون .  لەناو خەڵكیدا هیچ بایەخێكی ئەوتۆیان نەماوە . لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا لەو هەموو  یادەوەریە تاڵ و خۆشیەی كوردستان و عێراق جیهاندا هیچ وتارێكی سیاسی  و چالاكی ئەوتۆیان نەبووە كە جێگای شانازی خۆیان و یەكێتی بێت یان سەرەنجی جەماوەری كورد بۆ لای رێكخستن ڕابكێشن تا هەست بكەن كۆمیتەیەك  بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەم وڵاتەدا هەیە .. سەرباری ئەوەی بۆ سەفەری ئەمریكا و ئۆتاوا و تۆرونتو پارەیەكی زۆر خەرج دەكەن  ئەگەر دەمیان بكەیتەوە دەڵێن ئەوەندە هەزار دۆلارەمان  سەرف كردووە بێ ئەوەی هیچ چالاكی سیاسی گونجاویان دیار بێت  لێپرسراوی كۆمیتە ئێستاش وا دەزانێت لە شاخ و كێوەكانی كوردستان دەژێت بێ ئەوەی هەست بەوە بكات لە وڵاتێكی پێشكەوتووی وەكو كەنەدا دەژێت كەبەسەدان نەتەوە و چینی جیاوازی ئەم جیهانەی تێدایە , كۆمیتە بەشداری و تێكەڵاو بوونی لەگەڵ سیاسەتمەدار و حكومەت وپەرلەمانی ئەم وڵاتە نییە , بەداخەوە شاندی مەڵبەند ( هەرچەندە واقیعە كە وابوو ) بەهەڵەدا چوون . ئەوانەی هەڵتان بژارد ئەو كەسانە نەبوون جێی شانازی ئێوە و ئەندامانی یەكێتی بن و ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێش بخەن .  كوا بەڵێنەكانتان كە پاش كۆنفرانس راتاگەیاند بۆ دامەزراندنی لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ چۆنێتی هەڵسەنگاندنی كاروباری ئەم كۆمیتەیە تا شەش مانگ!! لەماوەی ئەم دووساڵەدا چەند جار لەم كۆمیتەیەتان پرسیوە ! پارەیەكی زۆرتان لە خۆڕایی سەرف كرد  . هیوادارم لەگەڵ بەستنی كۆنگرەی داهاتووی یەكێتیدا ئەم هەڵەیە دووبارە نەكەنەوە و چاوێك بە رێكخستنەكانی ئەم وڵاتانەش بگێڕن و بایەخی زیاتری پێبدەن .
 بۆ زیندوو كردنەوەی لاشەی مردووی یەكێتی دووبارەی دەكەمەوە وەكو پێشنیارێك ڕێكخستنی كەنەدا پێویستی بە دەسستەیەكی دەستنیشانكراو  هەیە نەك لە رێگەی كۆنفرانس بەڵكو چەند كەسێكی رۆشنبیر وشارەزا دیاری بكرێن  بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی  كۆمیتە تاماوەیەكی دیاری كراو , ئەگینا ئەگەر بە هەڵبژاردنی رۆژی كۆنفرانس بێت ئەوا هەر قەوانەكەی ساڵانی پێشوو دووبارە دەكرێتەوە , چونكە كەسانێك هەن كۆمیتەیان بەقۆنتەران گرتووە بە درۆ دەلەسە خۆیان كردووە بە قارەمانی یەكێتی  رێگە بەخەڵكی تر نادەن , ئەوانە هەست  نزم و بێ هەڵوێستن زیان بە یەكێتی دەگەینن لە رۆژی كۆنفرانسدا كۆمەلێك خەڵكی لە كەسو كار وناسیاو و هاوڕی بۆ دەنگدان لە خۆیان كۆدەكەنەوە ئیتر تا كۆنفراسێكی تر كەس نایان بینێت . پاشان قۆنتەراتچیەكان كۆمیتەكە بەرەو هاودێر دەبەن و رێگری لە كەسێكیش دەكەن ئەگەر تۆزێك لەوان ووشیارتربێت . بۆیە لە كۆنگرەی داهاتوو بۆ پێك هێنانی كۆمیتەیەكی خاوێن و رَێكخستنێكی چالاكتر داواكارم  ئەوكەسانەی هەمیشە لە هەموو كۆنفرانسەكان خۆیان هەڵدەقورتێنن چیتر خۆیان هەڵنەبژێرن و ماوە بەگەنجانێكی رۆشنبیرو شارەزاتر بدەن  ..
 تێبینی /  ( لەم باسەدا مەبەستم كەرتەكانی ئۆتاوا و ڤانكۆڤەر نییە چونكە ئەوان لەبەر پان و بەرینی وڵاتەكە و دووری ناوچەكانیان بۆخۆیان سەربەخۆن لە ڕاپەڕاندنی كارەكانیان )  .


617 جار بینراوه‌