ده‌ستپێک : وتار : كورد كه پاره‌ی بوو، یان ژن دێنێ یان زه‌ڵام ئه‌كوژێ
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
كورد كه پاره‌ی بوو، یان ژن دێنێ یان زه‌ڵام ئه‌كوژێ

November 01,2008 باوكی یارا/سوید: ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان مادده‌ی سێیه‌می یاسای باری كه‌سێتی هه‌موار كرد؟ ئه‌وه دوو ڕۆژه په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌كه‌وه، ساییته‌كانی ئینته‌رنه‌ت و رۆژنامه‌كانی كوردستان له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌ستیان لێ هه‌ڵكردوه له سه‌ر یاسای فره ژنێتی ئه‌نوسن . وه‌كو هه‌مو بابه‌تێكیش ئه‌م بابه‌ته‌ش خاوه‌نی دوو بیر‌و ڕای جیاوازه، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه. من لێره نامه‌وێ باسی ئه‌م یاسایه بكه‌م ، وه‌كوچه‌ند نوسه‌رێك كه نوسینه‌كه‌م پالپشتی، یانیس دژی بابه‌ته‌كه بێت . به‌ڵكو ده‌مه‌وێ به ڕوانینێكی جیاواز مامه‌له ڵه‌گه‌ڵ ناخی ڕوداوه‌كه بكه‌م. كورد گۆته‌نی زۆر گۆتن قوڕان خۆشه. با بێمه ناخی مه‌وزوعه‌كه. هه‌مو لاێه‌ك باش ده‌زانێ كه ئه‌م په‌رله‌مانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌لكی كوردستان ناكه‌ن، وه هیچ كاتێكیش كاریان نه‌كردوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد . به‌ڵكو هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتاران یا نوێنه‌ری كه‌سانێك، یانیش نوێنه‌رایه‌تی پارتێك و چینێك بوونه، كه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی كوردستان فه‌رزتر بوه. ئه‌م ڕاستیه‌ش لای په‌رله‌مانتاران ئاشكراتره وه ئه‌م ڕاستیه له خه‌ڵك باشتر ده‌زانن. له سه‌ر زاری خه‌ڵك ، ووته‌یه‌ك باوه ئه‌ویش ( كورد پاره‌ی هه‌بێت یان ژن دێنێ یان زه‌لام ئه‌كوژێ ) . ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م میلله‌ته بێت وا بزانم ئه‌م میلله‌ته جارێ نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌م ووته‌یه. زۆربه‌ی زۆرینی ئه‌م میلله‌ته ڕاوه نان ئه‌كات به دوای تێر بوونی سكی ڕاده‌كات. ئه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ میلله‌ته‌كه‌ت هیچ گرفتێكی نه‌ماوه باسی لێوه نه‌كرێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ته‌نها فره ژنێتی نه‌بێت؟ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ت ئه‌مه‌نده تێره بتوانێت دوو ژن به‌ڕێوه به‌رێت؟ كاكه گیان ئه‌گه‌ر ئێوه نوێنه رایه‌تی خه‌لك بكه‌ن، باس له گیر‌و گرفته‌كانی ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری نه‌گبه‌تیه‌كانیان ده‌كه‌ن. تۆزێك ویژدان و ئابروتان هه‌بێت. ئێوه جارێ باسی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كاره‌با و ئاو بكه‌ن كه كیشوه‌ری ئه‌فریقا لێی بێ به‌ش نیه. باس له سزادانی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ناهێلن وستگه كاره‌باكه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل به كار بێت، به بڕی ٣٠ هه‌زار دینار مانگانه كاره‌با بدات به خه‌ڵك. چونكه هاوبه‌شیان ناكات له قازانجی داهاته‌كه. باس له هاتنی زستانێكی ناهه‌موار بكه‌ن، چاره‌سه‌رێكی سوته‌مه‌نی وبیرێك له له‌رزینی هه‌تیوو خه‌لكه هه‌ژاره‌كه بكه‌ن. كه سه‌رمای زستانیش به‌زه‌یی پێیانه‌وه دێت . بیرێك له‌م گه‌نجانه بكه‌ن كه له‌به‌ر خه‌راپی باری داراییان ناتوانن ژنێكیش بێنن. به‌رده ژن هێنانیان به‌ڵكو خۆیان بۆ به‌خێو ناكرێت ڕو له هانده‌ران ده‌كه‌ن . باس له‌م هه‌مو كێشه‌و گرفته بكه‌ن كه ساڵه‌های ساڵه خه‌ڵك پێیوه ده‌ناڵێ كه به نوسین ته‌واو نابێت. به‌لام بڵێم چی؟ وه‌كو له سه‌ره‌تای نوسینه‌كه ئاماژه‌م بۆ كردبوو ئێوه نوێنه‌ری چه‌ند كه‌سانێك و لایه‌نێكن بیر له گرفته‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن خه‌م خۆری ویست و هه‌وه‌سه‌كانی ئه‌وانن. كاكه با به كورتی بیبڕمه‌وه وا دیاره چه‌ند كه‌سانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یانیش بۆ دژایه‌تی كه‌سانێكی تر ئه‌م یاسایه‌یان گرته به‌ر ده‌ست. داهاتو ئه‌م راستیه ئاشكرا ده‌كات. وه‌كو ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌واڵ به پاره بێت به‌یانی به‌لاشه. ٣٠/١٠/٢٠٠
655 جار بینراوه
|
|
|
|