ده‌ستپێک : وتار : ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی برایانه له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی برایانه له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور

November 01,2008 جه‌لال چوارتایی: له وه‌ڵامی بۆچوونێکی مندا که له‌سه‌ر گوته‌کانی بابه‌کر زێباری سوپاسالاری عێراق دابووم و له‌و بۆچوونه‌دا ڕه‌خنه‌م له بابه‌کر زێباری گرتبوو ده‌رباره‌ی هه‌ندێک لێدوانی نابه‌جێ ، که هه‌موو ئه‌و لێدوانانه ده‌که‌وتنه خانه‌ی خزمه‌تکردن به تورکه فاشسته‌کان و دژ به بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون . دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور ڕه‌خنه له بۆچوونه‌کانی من ده‌گرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک ڕاستیش پێجه‌وانه ده‌کاته‌وه . بۆ بینینی لێدوانه‌کانی بابه‌کر زێباری کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه http://www.renesans.info/articles.php?id=7616 ئه‌مه‌ش بۆچوونه‌که‌ی من بووه له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی بابه‌کر زێباری :- ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌قڵیه‌تی خزم خزمێنه و خێڵهکایهتییه ده‌نا که‌سێکی وه‌کو بابه‌کر زێباری ئه‌گه‌ر به حوکمی خزمایه‌تی نه‌بێت که له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا هه‌یه‌تی ده‌بێت چ هۆکارێکی دیکه هه‌بێت که ببێته سوپاسالاری عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردیش ؟ هه‌تا سه‌رده‌می به‌عس بوو که‌سێکی وه‌کو بابه‌کر زێباری شه‌رمی ده‌کرد بڵێت من کوردم و سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌وه بوو که ده‌یگوت (نیڤ کوردی و نیڤ عه‌ره‌بی) ، ئه‌وا ئیمڕۆش به حوکمی خزمایه‌تی و بنه‌ماڵه‌په‌رستی بووه به سوپاسالاری عێراق و داوای له ناوبردنی لایه‌نێکی شۆڕشگێڕی کوردی و ناوچه‌ی ئه‌منی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌کات له کوردستاندا ، به مه‌رجێک ئه‌و سوپایه‌ی عێراق که بابه‌کر زێباری سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات هه‌موو ناوچه‌کانی مه‌نده‌لی و شاره‌بان و به‌له‌دروز و خانه‌قین و قه‌ره‌غان و خدرهباد و قهرهتهپهشی به پێشمه‌رگه چۆڵکرد هێشتا بابه‌کر ئاگادار نه‌بوو . ده‌بێت بابه‌کر و هه‌موو پاشماوه‌کانی به‌عسی گۆڕ بهگۆڕیش باش بزانن که ئه‌و چاوه ڕه‌شه‌یان له مێژه کاڵ بۆته‌وه بۆ له‌ناوبردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان که له پارتی کرێکارانی کوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وه . .................................................... ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌کانی به‌ڕێز دکتۆر جه‌عفه‌ره :- جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور؛ 2008.10.23 وڵامی کاک جه‌لال چوارتایی؛ (به‌شی یه‌که‌م) (A) بۆ کاک جه‌لال توشی نه‌دیتن بووه؟ ئهلف: کاک جه‌لال پێی وایه "ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان... له پارتی کرێکارانی کوردستان"-دا کۆبووه‌ته‌وه واتا تاقهحیزبێک که له کوردستان هه‌یه، حیزبه‌کانی دیکه بوونیان نییه! ئه‌وه هه‌ر ئهوبۆچوونهیه: حیزب هه‌ر حیزبی خودایه! یان ته‌نیا حیزبی کۆمۆنیست، حیزبه! ب: دیاره مه‌به‌ستی کاک جه‌لال له نه‌ته‌وه‌که‌مان، لایه‌نگران و ئه‌ندامانی (پ.ک.ک.)-ه. باقی کورده‌کان واتا چه‌ند ملیون کورد هیچ نین! پ: کاک جه‌لال بۆچوونێکی باوهڕکوێرانهی هه‌یه و حیزبه‌کانی دیکه و چه‌ند ملیۆن کورد "نابینێ" و نایه‌وێ بیبینێ. ت: کاک جه‌لال باوه‌ڕی به‌وه‌ش هه‌یه که "گورزی گریلا" که مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌یه، ته‌نیا گورزێکه که کورد نه‌جات ده‌دا واتا کاک جه‌لال ناسیۆنالیستێکی ڕادیکاڵه. (B) ئه‌گه‌ر کاک جه‌لال دیتبای چی ده‌کرد؟ ئهلف: کاک جه‌لال، نووری چاوم! له (1992)-ی عیسایی‌ڕا له خوارووی کوردستان (عێراق) ده‌وڵه‌ت و پاڕله‌مان و له‌شکری هه‌رێم هه‌یه. واتا (16) ساڵ. له‌و شازدهساڵهدا ئه‌تۆ حیزبهخۆشهویستهکهت چتان کرد؟ ب: له خوارووی کوردستان (عێراق) له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی عێراق و هه‌رێم کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌فه‌رمی ناسراوه. ئازادی تێکۆشانی سیاسی هه‌یه. له‌و ماوه‌دا حیزبهخۆشهویستهکهت چی کرد بۆ به‌هێزکردنی دیموکراتی؟ چه‌نده پڕۆژه‌ی پێشکه‌ش کرد و جه‌ماوه‌ری بۆ کۆکرده‌وه؟ بۆ خه‌ڵکی خوراووی کوردستان (عێراق) جندۆکه‌ن؟ بۆ باوه‌ڕیان به‌تۆ حیزبهخۆشهویستهکهت بێ؟ ئه‌وانه‌ی بۆچوون ده‌نووسن، زۆرتریان لایه‌نگری حیزبهخۆشهویستهکهی تۆن، شه‌ووڕۆژ کاریان ئه‌وه‌یه بهحیزبهکوردییهکان له هه‌رێم و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بڵێن خه‌یانه‌ت کار، ئاوا بیروڕای خه‌ڵکی کوردستان بۆلای خۆت و حیزبه‌که‌ت ده‌کێشی؟ پ: قانونی بنه‌ڕه‌تی عێراق و هه‌رێم که‌موکوڕییان زۆره. بۆوینه باسی ئه‌وه‌ی تێدانییه که کورد له‌سێ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش مافی خوراوه. کاک جه‌لالی خوشه‌ویست؛ ئه‌تۆ و حیزبه‌که‌ت لهوشازدهساڵهدا چتان کرد که وه‌ک حیزبی نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌شخوراو به‌فه‌رمی بناسرێن و له‌شکری عێراق و هه‌رێم بتانپارێزێ؟ ت: ئه‌تۆ و حیزبهخۆشهویستهکهت پێتان وایه، ئه‌گه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه ته‌قه‌یان کرد، ئهوهسهرکهوتوون؟ ئه‌تۆ بۆشه‌ڕکردن پێویستت به له‌شکره، پێویستت به پاڕله‌مانه. خۆ تۆ وحیزبه‌که‌ت هیچ حیزبێکتان قبوڵ نییه نه‌له سه‌روو نه لهڕۆژههلات نه له‌ڕۆژئاوا، نه‌له خوارووی کوردستان. ئێوه چۆن له ڕووتان هه‌ڵدێ باسی ڕزگاری کوردستان ده‌که‌ن؟ ج: ته‌نیا کارێک که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (ئێران) و له‌سه‌رووی کوردستان (تورکیا) کردتان ئه‌وه بوو که چه‌ند ته‌قه بکه‌ن و ماشێنی گه‌وره‌ی شه‌ڕ و کوشتاری دوو دوژمن وه‌کار خه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆ ئاماده‌که‌ین. له‌کوێ پێداویستییه‌کانی شه‌ڕه‌که دابین ده‌کرێ. خه‌ڵک چه‌نده پشتیوانی لێده‌که‌ن و... چ:دیاره حیزبه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک دیموکرات و کۆمه‌ڵه... له‌و شازدهساڵهدا هیچیان نه‌کرد، بۆیه‌ش ئێستا هێندێک که‌س پێیان وایه شه‌ڕ (تهقهتهقێک) له بێ‌کاری باشتره. ح: بۆ باسێکی به‌پێز سه‌باره‌ت به خه‌باتی چه‌کداری بڕوانه: "ئایا خه‌باتی چه‌کداریی خزمه‌تی داگیرکه‌ر ده‌کا؟"، نووسه‌ر: مه‌حمود شێرزاد، http://www.renesans.info/articles.php?id=7451 ................................................................ وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور جه‌لال چوارتایی زۆر به‌ڕێز د.جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور ، پاش سڵاوێکی برایانه . به‌ر له هه‌ر شتێک من وه‌کو که‌سێکی ناحیزبی بۆچوون ده‌ده‌م و بابهتهکانیشم هه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی غه‌یره حیزبییه‌وه و هه‌ر هه‌ڵه و کهموکوڕییهکیشیان تێدا بێت ئه‌وا من خۆم لێیان به‌رپرسیارم و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به حیزبی سیاسی و که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه نییه . وه‌ڵامی پرسیاره‌کان به کورتی:- (A) آ-من وه‌کو خودی خۆم پارتی کرێکارانی کوردستان به پارتێکی خاوه‌ن ئیراده ده‌زانم که توانیویه‌تی سوود له ناکۆکی نێوان داگیرکه‌ران وه‌ربگرێت و به‌رامبه‌ر به هه‌ر پیلانگێڕییه‌کی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیش بوه‌ستێته‌وه . نه‌ته‌وه‌ی کوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌کی ته‌واو خاوه‌ن ئیراده بووه که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ئاشبهتهڵه شوومانه‌ی لایه‌نه به‌ناو کوردیه‌کاندا و ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه ناوخۆییانه‌ی که له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆک حیزبه‌کاندا(سه‌رۆک خێڵ) به‌سه‌ریدا هاتووه که‌چی هێشتا داگیرکاریش قبووڵ ناکات و ئاماده‌ی هه‌ر گیانفیداییهکه له پێناوی ئازادی‌دا ، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له پککهدا ده‌بینم ، واته گه‌لێکی خاوه‌ن ئیراده و حیزبێکی به ئیراده . به‌ڵام حیزبگه‌لێک که سه‌رتاپای ژیانیان له هه‌ڵهاتن و ئاشبه‌تاڵ و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی داگیرکه‌ران و ئیمپریالیزمدا به‌سه‌ر به‌رن ده‌بێت چ ئیراده‌یه‌کیان تێدا ببینم؟ ب- به‌ڕێز د. جه‌عفه‌ر ، به‌ڕێزتان له دڵی مندا ناژین تاوه‌کو بزانن که نه‌ته‌وه‌که‌م ته‌نها به ئه‌ندامانی حیزبێک ده‌زانم !!! نه‌خێر، هه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه و هه‌م ئه‌ندامی لایه‌نه‌کانی دیکه و هه‌م که‌سانی سڤیل و هه‌م ئه‌و کوردانه‌ی که له خزمه‌تی داگیرکه‌راندان و ته‌نانه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی که داگیرکه‌ری نوێی عێراقیش دروستده‌که‌نه‌وه هه‌ر به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌که‌مانی ده‌زانم . به‌ڵام له ڕوانگه‌ی منه‌وه کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و کێشه‌ی کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌کیش په‌یوه‌سته به هه‌موو کوردانه‌وه و پێویسته کوردی هه‌موو پارچه‌کانیش لێی به‌خاوه‌ن ده‌ربکه‌ون ، واته هه‌ر حیزبێکی نیشتمانپه‌روه‌ر مافی هه‌یه خاوه‌نداری له کوردی هه‌موو پارچه‌کان بکات و کار و چالاکیشیان له نێودا ئه‌نجام بدات . بۆچی بۆ داگیرکه‌ر ڕه‌وایه لاوه‌کانمان بخاته خزمه‌تی داگیرکاری و چاوچنۆکی خۆیانه‌وه به‌ڵام بۆ لایه‌نێکی کوردی ڕه‌وا نه‌بێت که جه‌ماوه‌ر له یه‌کتری نزیک بکاته‌وه ؟ پ- من هه‌موو حیزبه‌کان ده‌بینم ، چ ئه‌وانه‌ی به‌رخۆدان ده‌که‌ن و چ ئه‌وانه‌ی ئۆردوگانشینن و چ ئه‌وانه‌ی به سواری تانکی دوژمنان ڕاوه کورد ده‌که‌ن و چ ئه‌وانه‌ی داگیرکه‌ر دروستده‌که‌نه‌وه و چ ئه‌وانه‌ش که پاداشتی فایلداره‌کان ده‌ده‌نه‌وه به چه‌پڵه‌ڕێزان و به‌رپرسیاریه‌تییان زیاد ده‌که‌ن . تێڕوانینیشم له‌سه‌ر هه‌ر حیزبێکیان جیاوازه . ت- من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه که هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌بات پێکه‌وه گرێبدرێت و یه‌کێک له‌و شێوازانه‌ش به‌رخۆدانی چه‌کدارییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی داگیرکه‌ره‌کانمان جگه له زمانی چه‌ک هیچ زمانێکی دیکه‌یان بۆ قبووڵ ناکرێت . وه هه‌تا هه‌موو شێوازه‌کانیش پێکه‌وه گرێ نه‌درێت مه‌حاڵه به ئامانجه‌کانمان بگه‌ین . ئه‌گه‌ر که‌سانێکی وه‌کو تاڵه‌بانی و بارزانی ئاماده‌بن خوێنی زیاتر له یه‌ک ملیۆن کورد بکه‌نه قوربانی که‌مینه‌ی تورکمان ، ئه‌وا باوه‌ڕ ناکه‌م که‌سانی وه‌کو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردۆغان ئیمبراتۆریهکانی سه‌فه‌وی و عوسمانی بکه‌نه قوربانی کوردان . (ب)- ڕاستکردنه‌وه بۆ برای به‌ڕێزم دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور :- آ- ماوه‌ی 16 ساڵه له باشووری کوردستان په‌ڕله‌مان و ده‌وڵه‌ت و له‌شکر هه‌یه ، کاتێک که ئه‌م ده‌زگایانه دروست بوون ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی ئێران 12 ساڵ بوو ، ئێستا ئێران ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهاندا ده‌کات ، ئه‌ی ئه‌م حیزبه بنه‌ماڵه‌ییانه‌ی باشوور چ پێشکه‌وتنێکیان به‌رهه‌م هێنا ؟ ب- له عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا کورد وه‌کو نه‌ته‌وه ناسرابوو ، له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی به‌عسیه‌کاندا نووسرابوو [له عێراقدا دوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و کورد هه‌یه ، کورد له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی ده‌ژین و عه‌ره‌بیش له شوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا . کورده‌کان دوو مافیان هه‌یه-یه‌که‌م وه‌کو ئه‌وه‌ی که عێراقین و دووه‌م وه‌کو ئه‌وه‌ی که حوکمی زاتییان هه‌یه] ، به‌ڵام له سه‌رده‌می حکومه‌تی هه‌رێمدا هه‌ر درێژهدهرهوهی قانوونه‌کانی سه‌رده‌می به‌عسن و ئه‌وه‌ی لایه‌نگری بنه‌ماڵه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی نه‌بێت یاخود نه‌بووبێته پاشکۆیان ئه‌وا مافی هیچ تێکۆشانێکی سیاسی نییه و به پۆل ئه‌ندامه‌کانیان تیرۆر ده‌که‌ن و بنکه‌و باره‌گاکانیشیان به سه‌ریاندا ده‌سوتێنن ، نموونه‌ش قه‌تڵوعامی بزوتنه‌وه‌ی جوتیارانی کوردستان و پارتی کاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و تێکۆشانی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان(مه‌به‌ست له حیزبه‌که‌ی یه‌زدانپه‌نا نیه) و پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان و شه‌ڕی بێ ئامانی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌کتری و له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان و له‌گه‌ڵ سۆسیالیست و تیرۆری به‌رده‌وامی ئه‌مدامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و ته‌فروتونا کردنی ڕه‌وتی کۆمۆنیست و ده‌ربه‌ده‌رکردنی سه‌دان هه‌زار ئازادیخوازی باشووری بۆ وڵاتانی بێگانه و کردنی باشووری کوردستان به ئیتڵاعاتئاوا و میتئاوا بۆ کوشتنی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و هه‌زاران کاری ناشایسته‌ی دیکه . ئایا یه‌کێتی و پارتی چیان کرد بۆ به‌هێزکردنی دیموکراتی؟ چه‌ند پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان پێشکه‌ش کرد و جه‌ماوه‌ریان بۆ کۆکرده‌وه؟ بۆ خه‌ڵکی باشووری کوردستان جنۆکه‌ن باوه‌ڕیان به‌م حیزبانه بمێنێت؟ شه‌و و ڕۆژ کاری ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌یه به هاوکاری داگیرکه‌رانی دیکه پیلان دابڕێژن دژ به کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و داگیرکه‌ران به جیرانی باش و دۆستی کورد و هاوپه‌یمانی له مێژینه پێناسه بکه‌ن . پ- قانونی بنه‌ڕه‌تی عێراق و هه‌رێم که‌موکوڕییان زۆره. بۆوینه باسی ئه‌وه‌ی تێدانییه که کورد له‌سێ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش مافی خوراوه . ته‌نانه‌ت له‌و 16 ساڵه‌دا ئه‌م حیزبانه‌ی باشوور چیان کردووه بۆ کوردی فه‌یلی و ئێزدی و شه‌به‌ک و گه‌رگه‌ر و ته‌واوی کورده ئه‌نفالکراوه‌کانیش تاوه‌کو به حیزبی نه‌ته‌وه‌یی و پێشکه‌وتنخواز بناسرێن و دڵی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ش بۆلای خۆیان ڕابکێشن و له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌کی بیانپارێزن ؟ ت- یه‌کێتی و پارتی پێیان وایه به پاڕانه‌وه له داگیرکه‌ران و په‌لکێشکردنیان بۆ قوڵایی باشووری کوردستان و داگیرکه‌ر دروستکردنه‌وه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن؟ بۆ سه‌رکه‌وتن پێویستیت به ده‌نگی گه‌ل و پشتیوانی کوردی پارچه‌کانی دیکه هه‌یه نه‌ک سه‌رکوتکردن و بێده‌نگ کردنیان . خۆ ئه‌م دوو حیزبه جگه له بنه‌ماڵه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌د هیچ که‌سێکی دیککهیان قبووڵ نییه ، ئیتر چۆن ڕوویان دێت باسی کورد و کوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن؟ ج- پ‌ک‌ک و پژاک توانیان جوڵه بخه‌نه باکوور و ڕۆژهه‌ڵات و هیوایه‌ک بخه‌نه‌وه دڵی گه‌ل و به‌م هه‌نگاوه‌شیان توانیان کاریگه‌ری له‌سه‌ر حیزبه ئۆردوگانشینه‌کان دروست بکه‌ن و هه‌ندێک له یه‌کتری نزیک ببنه‌وه و باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو جه‌ماوه‌ر و خۆ دهربازکردن له کۆت و که‌له‌پچه‌ی یه‌کێتی و پارتی بکه‌ن . چونکه ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک و پژاک نه‌بوویان ئه‌وا ئێستا له باکووردا هیچ که‌سێک خۆی به کورد نه‌ده‌زانی و ڕۆژهه‌ڵاتیش ته‌واو دهخهسێنرا . چ- دیاره حیزبه‌کانی دیکه‌ش وه‌ک دیموکرات و کۆمه‌ڵه... له‌و شازدهساڵهدا هیچیان نه‌کرد، بۆیه‌ش ئێستا هێندێک له‌و حیزبانه پێیان وایه دانیشتن له ئۆردوگادا ته‌نها مردنی حیزبه‌کان و سه‌رگه‌ردانی میلله‌تی به دوادا دێت و ناچار ده‌بن بیر له ڕێگه‌چاره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ نێو جه‌ماوه‌ر بکه‌نه‌وه . ح- برای هێجگار به‌ڕێز کاک مه‌حمود شێرزادیش به هیوای خه‌باتی چه‌کداری و گوڕدانه‌وه به حدکا ڕۆژهه‌ڵاتی به‌جێهێشت و ڕووی کرده باشووری کوردستان ، به‌ڵام کاتێک زانی یه‌کێتی و پارتی له ئۆردوگادا ده‌یڕزێنن، ناچار بوو بۆ دڵدانه‌وه‌ی لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان بڵێت :- ئایا خه‌باتی چه‌کداریی خزمه‌تی داگیرکه‌ر ده‌کا؟"، نووسه‌ر: مه‌حمود شێرزاد، http://www.renesans.info/articles.php?id=7451 جارێکی دیکه‌ش سوپاسی بێپاتانم بۆ برای هێجگار به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم دکتۆر جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور .
224 جار بینراوه
|
|
|
|