مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
کاک مه‌سعود ئه‌و پێشنیاره‌م لێوه‌رگره

October 30,2008 سه‌ردار پشده‌ری : کاک مه‌سعود بارزانی، بێ‌شک له من باشتر ئاگاداری که ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا زۆر دڵگرانن له هه‌ڵوێستی مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرو تێکڕای ئه‌و گروپه عه‌ره‌به‌ی که ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌رێوه ده‌به‌ن، له سه‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یمانی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا مۆر ناکه‌ن. خۆشت باش ده‌زانی که عه‌ره‌ب قه‌رزداری خوێنی هه‌زاران ساڵه‌ی کورده‌و تۆش وه‌ک پێشڕه‌وێک وه‌ک پێویست هیچ تۆڵه‌یه‌کت نه‌کردۆته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌رمی نواندنه‌شته‌وه هیچ حسابێکت بۆ ناکه‌ن، وا ده‌وڵه‌ته‌که‌ی مالیکی خه‌ریکی به عه‌ره‌ب کردنی نیوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه‌و ده‌ڵێن به‌پێی یاسا ده‌بێ کورد بڕواته‌وه ئه‌و دیو هێڵی 36. ئه‌گه‌ر من له شوێنی تۆبایه‌م و خاوه‌نی ئه‌و هێزه زۆره‌بایه‌م، کوده‌تایه‌کم به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقی دا ده‌کردو ده‌وڵه‌تی عێراقم ده‌خسته ژێر ده‌ستی کورده‌وه‌و یه‌کسه‌ر په‌یمانی مانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانیم مۆر ده‌کردو وه‌ک کورد حوکمی عێراقم ده‌کردو نه‌م ده‌هێشت هیچ عه‌ره‌بێک به‌شدار بێت له‌و حوکمه کوردیه‌دا. کاک مه‌سعود، ره‌نگه ئه‌مه‌ریکا راسته‌وخۆ داوای ئه‌و کوده‌تایه‌ت لێنه‌کات، به‌ڵام دڵنیات ده‌که‌مه‌وه که پێیان ناخۆش نابێت، پێم خۆش ده‌بێ له دڵه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌م وه‌رگری و له‌روی سیاسیه‌وه کاتی کوده‌تا هاتوه‌و با ئه‌مجاره کورد حوکم بکات، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و پێشنیاره‌م لێ وه‌ر بگری هه‌زاره‌های وه‌ک من بۆ ستاندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئه‌نفال و کیمیا خواردوه‌کان ئاماده‌ن له خه‌تی پێشه‌وه‌ی کوده‌تاکه بن. له‌نده‌ن 30 – 10 - 2008
1408 جار بینراوه
|
|
|
|