ده‌ستپێک : وتار : ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی چاوی له‌گیرفانی کێوه‌یه؟
مه‌یلی بکه بۆ هاوڕێکه‌ت |
چاپی بکه |
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی چاوی له‌گیرفانی کێوه‌یه؟

October 30,2008 عه‌باس شوان / فینلاند : له‌ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، له‌ئاگادارییه‌کیدا ئه‌وه به‌خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که له‌مه‌به‌دوا؛ ڕێکه‌وتی 1ی 11ی 2008، گه‌ر به‌شداری نه‌که‌ن و پاره نه‌ده‌ن، ناتوانن سوود وه‌ربگرن. ئه‌م هه‌نگاوه، ده‌ستپێشکه‌رییه‌کی نوێیه، ده‌ستبردنه بۆ ته‌کنیکی مۆدێرنی ڕۆژئاوایی، که زۆر له‌ڕۆژنامه سه‌نگین و به‌نێوبانگه‌کانی جیهان په‌یره‌وی ده‌که‌ن. هاوکات موفاجه‌ئه‌یه‌که به‌رووی ڕۆژنامه موافیسه‌کانیدا، جێی په‌سه‌ند و هه‌قی خۆیانه، به‌م کاره رێ له‌خوێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێتی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێت! ئه‌مه له‌کاتێکدایه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌گشتی، وا په‌روه‌رده کراوه، ئه‌و ڕه‌وشه‌ش مێژوویه‌ک خولقاندوویه‌تی که به‌بێ به‌رانبه‌ر شت به‌ده‌ست بهێنن! به‌گه‌رانه‌وه‌یه‌کی خێرا ده‌توانرێت ئاوا باس بکرێت دوای ئاشبه‌تاڵ - شکسته‌که شوومه‌که‌ی بارزانی مسته‌فای حه‌فتاو چواری سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی عه‌ره‌بی، به‌پانی پێنج کیلۆمه‌تر ناوچه‌سنوورییه‌کانی چۆڵ کرد، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌ی هێنایه نزیک شاره‌کان! له‌قۆناغه‌کانی دواتریشدا له‌سه‌دا نه‌وه‌دی دێهاتیان چۆڵ و خاپور کرد. هه‌موو ڕژانه ناوشار و ئۆردوگازۆره‌ملێکان! له‌به‌رامبه‌ر ته‌له‌فیزۆنی عه‌ره‌بی داده‌نیشتن و ده‌یانخوارد ده‌خه‌وتن، مانگانه خۆراک و موچه‌یان وه‌رده‌گرت! ورده وه‌رده که‌سی بێبه‌رهه‌م، حازرخۆری به‌رسێبه‌ر، چێ ده‌بوو، هاوکات زمانی کوردی به‌وشه‌ی عه‌ره‌بیش پیس ده‌بوو، شاره‌کان بوون به‌لادێیه‌کی گه‌وره و هزری سۆکۆلاریستی تازه‌گه‌شه‌کردووی ناو شاره‌کان لاوازتر بوو. له‌زه‌مینه‌یه‌کی وادا هاوڵاتی گه‌ره‌کییه‌تی پاره له‌خوێنه‌رانی ئه‌لکترۆنی ڕۆژنامه‌که‌ی بچنێته‌وه! له‌وانه‌یه بووترێت کوردانی ده‌ره‌وه باری داراییان باشتره، ئه‌گه‌رێکی لاوازه، چوونکه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته، هه‌ست به‌لێپرسراوێتی بکه‌ن و ئاماده نه‌بن به‌خۆرایی شتیان به‌رده‌ست بکه‌وێت، نرخ بۆ کاروماندووبوونی که‌سانی تر دابنێن، له‌به‌ری قرشێک بخه‌نه شوێنی! بۆیه، له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه، هه‌نگاوێکی له‌و جۆره، ئاسنی سارد کوتان نه‌بێت هیچی تر نییه، یان جاری کاتی نییه، خوێنه‌ریش له‌خۆ کردنه! به‌س ئایا ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که هاوڵاتی کێشه‌ی دارایی هه‌یه؟ یان لووتبه‌رزی ده‌گه‌یه‌نێت، گوایه گه‌یشتۆته ئاستێکی وا خوێنه‌ر به‌هه‌ر نرخێک بووه، به‌دوایدا ڕاده‌کات! یان له‌به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه مونافیسه به‌هێزه‌کانی تری نێو پانتایی هه‌رێم، شکستی خواردووه، قه‌یرانی سه‌رنووسه‌ری که زوو زوو ده‌گۆڕێت، نیشانه‌ی به‌ره‌و پوکانه‌وه یان... نییه؟ به‌هیوام ئه‌ز هه‌ڵه بم، ئاوات به‌داخستن و نه‌مانی هیچ کام له‌و داموده‌زگایانه ناخوازم، ئه‌مه‌یشی لێره‌دا ده‌ربراوه، دایلۆگێکه له‌پێناو چاکتر و باشتر بوون.... 20081028 abasshiwan@yahoo.com پاشکۆ ـــــــــ وه‌ک له‌و چه‌ند په‌ره‌گرافه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که به‌باشم زانی به‌بێ وه‌ڵامه‌کانی هاوڕیی له‌مێژینه‌م کاک که‌ماڵ ڕه‌ئووفی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ده‌قی ئه‌و نامانه‌ی به‌مایل بۆ ئه‌وم ناردووه بخه‌مه‌ڕوو، زیاده‌یه‌ک ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی باسه‌که. سڵاوی گه‌رم کاک که‌مال، ئه‌م مایله دوو نیشانه ده‌پێکێت، یه‌که‌م: هه‌رچه‌نده دواکه‌وت، به‌داوای لێبووردنه‌وه، ده‌بوایه هه‌ر زوو، پیرۆزباییم لێبکردیتایه به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته نوێیه‌وه، هاوکات گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ کوردستان، خۆزگه‌م به‌خۆت و کارێکی باشت کرد که گه‌ڕایته‌وه، له‌وانه‌یه به‌نده‌ش ماوه‌یه‌کی دی بگه‌ڕێته‌وه. دووه‌م: ئه‌م به‌دواداچوونه‌م له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی نووسیوه، بۆ بڵاوبوونه‌وه، گه‌ر ناره‌خسێت، تکایه زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه، تا بینێرم بۆ شوێنێکی دی، دیاره تا ئه‌و کاته‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌شوێنی دی بڵاوی ناکه‌مه‌وه، تایبه‌ته به‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه. ڕۆژ: 2008.10.28 کات: 8:13 سڵاوی دووباره چاوه‌که‌م کاک که‌مال، منیش سوپاسی تۆ ده‌که‌م که زوو وه‌ڵامت دامه‌وه، بێگومان گه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی من نه‌بوایه، ئه‌وا ئاگاداری و ڕوونکردنه‌وه‌ی دووهه‌مت دانه‌ده‌به‌زاند، ئەو وه‌ڵامه‌ی بۆ منت ناردووه، هەمان ئەو دەقەیە! ( http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=3926&LinkID=78 ) تۆ باسی چاککردنی نووسینه‌که ده‌که‌یت! ئاخر چی چاکه‌م خۆ من لەباری هونەری نووسینەوە، کێشەم نییە! ده‌کرا ده‌قی نووسینه‌که دابه‌زێنی و له‌په‌راوێزدا ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ت دابنایه. بەڵام، گەر بەهەڵەدا نەچووبم، تۆ ئامادە نیت ئەو نووسینە بڵاوبکەیتەوە، سوپاس، بۆ جارێکی دی. تۆ لەو وەڵامەی بۆ منت ناردووە و ڕوونکردنەوەکەدا، سڕێک و شتێکی مه‌ترسیدارت درکاندووه، به‌وه‌ی ده‌ڵێی وەرگرتنی ئابوونە لەبەشداربوون ده‌ستی حیزب و دەسەڵاتمان لێ دوور دەخاتەوە، ئه‌م ده‌ربڕینه وا ده‌گه‌یه‌نێت که تا ئێستا به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی و ئەهلی بوونەوە کارکراوه، کەچی وا نه‌بووه، کەواتە، قسه‌ی نه‌یاری ڕۆژنامه‌که به‌ڕاست ده‌رچوو! گەر بەو شێوەیە بڵاوی دەکەیتەوە، پێم باشە. ڕۆژ: 2008.10.28 کات: 18:37 سڵاو و ڕێز وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ئێوه له‌ژێر فشاری نووسینه‌که‌ی مندا، ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌تان نه‌داوه، پێ قبووڵه، به‌ڵام هه‌ڵه‌که‌ی من له‌وه‌دا بوو، ئێوه دوێنێ 28ی مانگ له‌ماڵپه‌ره‌که‌دا داتانبه‌زاندووه، به‌په‌له‌پروزێ داتانبه‌زاندبوو! هه‌ڵه‌ی دووه‌م: له‌باره‌ی گومان له‌وه‌رگرتنی یارمه‌تی دارایی له‌ده‌سه‌ڵات حیزب و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی، ئه‌وه‌ی تۆ ڕاسته و ئه‌وه‌ی منیش! ده‌زانی بۆ؟ خودی باس کردنی مه‌سه‌له‌یه‌کی وا، جۆرێکه، گه‌ر تا ئێستا نه‌کرابێت ئه‌وا ڕێخۆشکردنه، بۆ ئه‌و کاره. دیاره ئه‌وه‌ی که کومپانیایه‌کی بازرگانی بێت و له‌سه‌رداهاتی به‌رهه‌می خۆی بژی، به‌کارێکی باشی ده‌زانم، ده‌ستی ئه‌وانه‌ی لێ دوور ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌ویش زۆر نا. زۆرن ئه‌وانه‌ی لافی سه‌ربه‌خۆیی لێده‌ده‌ن، پێیان شه‌رمه له‌ده‌سه‌ڵات وه‌ک حکومه‌ت به‌مانای وشه، به‌داخه‌وه له‌کوردستان شتی وا نییه، وه‌ربگرن، که‌چی شه‌رم نییه بۆ نموونه له‌پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، سۆسیالست، زه‌حمه‌تکێشان، پارته‌کانی پارچه‌کانی تر و پارته عه‌ره‌بییه عێڕڕاقییه‌کان به شیعی و سونییانه‌وه، وه‌ربگرن. ئه‌گه‌ر ڕاستیت ده‌وێت هه‌ر کارێک به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌پله‌ی یه‌که‌م ده‌بێت بزنس بێت، ده‌بێت به‌به‌رهه‌مه‌کانی له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێت، هه‌ر کاتێک ئه‌و کومپانییایه نه‌یتوانی له‌سه‌رپێی خۆی ڕاوه‌ستێت، کۆنکۆرس - ئیفلاس ڕابگه‌یه‌نێت باشتره وه‌ک له‌وه‌ی په‌نابه‌رێت ئه‌ملاوئه‌ولا. قابیله هاوڵاتی له‌فڵان و فیسار بانکی جیهانی که سه‌رمایه‌یه‌کانیان ملیۆنه‌ها دۆلاره بووه، ئیفلاسیان ڕاگه‌یاندووه، گرنگ تر بێت؟! ئه‌مه ده‌ڵێم هه‌رگیز خۆزگه به‌وه ناخوازم نه‌ک ڕۆژنامه، به‌ڵکوو هیچ که‌سێک تووشی شکست و کۆنکۆرس ببێت به‌هه‌ر حاڵ سه‌رمهێشاندی، ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت نه‌دابووه، تۆ ئه‌وه‌ت نه‌نووسیوه، نووسینه‌که بڵاوده‌که‌یته‌وه یان نا؟ بۆ ئه‌وه‌ی من بینێرم بۆ کوردستانپۆست و دواتریش بۆ یه‌کێ له‌ڕۆژنامه‌کانی کوردستان؟ ڕۆژ: 2008.10.29 کات: 11:28 sllaw! Sayrm ledet, basi chakkrdn dakayt, to naweri lalay xotan bllawi bkaytawa. ba har hall, supas pem gaysht, bo careki di kateki xosh ڕۆژ: 2008.10.29 کات: 14:28
1001 جار بینراوه
|
|
|
|