گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

كورد لە قەندیلەوە بۆ ئەنقەرە

له‌لایه‌ن kurdistanpost on March 04,2008

image

 د.جەزا چنگیانی
 سەركەوتنی پیشمەرگە تویڵەبەرزەكانی پارتی كریكارانی كوردستان .سەركەوتن و دۆزینەوەی سینارۆیەكی نۆیە بۆ كیشەی نەتەوەی كورد بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست و پارسەنگی هیزە ناوچەی و نیودەوڵەتێكان بەگشتی. توركیا لەجیهانی سەرمایەداریدا  بە ووڵاتێكی بێئارام و بێ ئایندەی و بێ ڕێز پیناسە دەكرێت. بۆچوونەكانی سەرۆكی فرنسی وساركۆزین و سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانی ئەنجیلا مایكل و پاپا سەرۆكی فاتیكان و دوورخستنەوەی توركیا لە داخوازی بوون بە ئەندامی كۆمەڵگای ئەوروپی بەڵگەی تەواوی بێئایندەی توركیا لە جیهاندایە. قەیرانی توركیا دەكرێت بە دوو لقەوە :
 1: قەیرانی ناوە
 2: قەیرانی دەركی
 
 1:قەیرانی ناوەوە: كێشەی ئابوریی و كۆمەڵایەتی سیاسی. توركەكان بۆ بەختیاری هەمیشە چاویان بڕیوەتە ئابوری دەرەوە. ئابوری هەرووڵاتێك چمكێكی كاریەگەرە (لەئاسایشی وڵات) كمال ئەتاتورك لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەكەیەوە ووتی (ئەگەر بمانەویت بەختیاری بۆ گەلەكەمان مسۆگەر بكەین پیویستە لە كەمترین ماوەدا سەرمایەكی زۆر لە دەرەوە مسۆگەربكەین) ڕاستە دوای جەنگی جیهانی دووهەم ئابوری ئەڵمانیا لەسەر ئابوری دەرەكی و (مارشاڵ پلان)+ دروست بووە, بەڵام ئەڵمانیەكان گەشەیان بەئابوری نەتەوەیاندا. توركەكان بەسەرماییەی بیان سوپاكەی بەهیزیان پیكهانی كە ئەو سوپای ڕیكخراوێیك بخۆر نەك بەرهەمهێنەر. ئەمە هەڵەیەكی میژووی بوو. بۆیە تا ئیستا هەموو منداڵێكی تورك پیش لەدایك بوونی3000 هەزار دۆلار قەرزاری بانكی قەرزی نیو دەوڵەتیە. ووڵاتێكیش سەقامگیر ئابوری نەبوو. ناتوانی ئاسایش بۆ هاووڵاتیەكانی مسۆگەر بكات. ئەگەر توركیا باكوری كوردستانیشی داگیر نەكردایە بە تەنیا بوونایە ئەوە بەو سیستەمە هزریە سەربازیە توركەكان ناتوانن ژیانیكی ئاسودە مسۆگەر بكەن. ئەم دۆزە فاكتەریكی گرنگی پەسەندنەكردنی توركیا لە ئەوروپا. دووهەم خاڵی قەیرانی نەبوونی دەستور و یاسایەكە كە مافی هاوووڵاتیانی بپارێزی, لە دەستوری كۆمەڵگای دیموكراسدا.پاراستنی ماف و موڵكی هاووڵاتیان پاریزراوە. دەستورەی ئیستای توركیا دەستوریكی فاشیانەی سەربازیانەیە. ساڵی 1980سەرۆكی توركیا (سلیمان دیمیریل) جەنەراڵەكانی لە دەسەڵات دورخستەوە بەڵام لە ڕێگی دەستوری ساڵی1982جاریكی تر فاشی توركی سوپای توركیا دەسەڵاتی وەرگرتەوە. بۆیە قسەكردن لەمەر دیموكراسی لە توركیادا هیچ مانایەكی نیە ئەگەر دەستوریك پاڵپشتی تاكی كۆمەڵ و مافەكانی نەبێت. بێگومان ئەو وڵاتە سەقامگیر نابێت كورد و گەلەكانی تری توركیا هیچ جۆرە مافیكیان نیە. ئەمەش پیچەوانەی پڕینسیبی ژیانە. داخوازیگەلانی ناوتوركیایە داخوازی ئەم سەردەمەیە..
 لە قەندیلەوە بۆ ئەنقەرە: گەر بەدیدێكی سیاسی ئێمڕوە سەرنج بدەینە سترۆكتوری پارتی كریكارانی كریكارانی كوردستان بێ هەڵە نین. ئەمش دیاردەیەكی لۆژیكە. ئەوەی گرنگ بێت ڕۆڵی ئەم پارتەیە گۆڕەپانی سیاسی و ڕووداوەكانی كوردستان و ناوچەكەدایە. ئەو خاڵەی ڕووی ئەم پارتەی جوانكردوە. لە تەك ئەوەشدا خەباتی چەكداری دەكەن هاوزمانی خەباتی سیاسی ئەم سەردەمەن. هەمیشە داوای دیالۆگیان بۆ چارەسەری كێشەكان كردووە. ئەمە تەواو لە تەك داخوازی ئەوروپی و دنیای مۆیدرندایە. سەركەوتنی ئەم جارەی قەندیل سەركەوتنێكی سەربازی و دبلۆماسی پارتی كریكارانی كوردستانە. قوچاندنی سوپای توركیا لە قەندیل ئەگەر لە ژێر فشاری ئەمەریكی و دۆزی ترسناكی باشوری كوردستانیشدا بێت. ئەوە لاوازی دبلۆماسی و سەربازی و ئازادی توركیا نیشان دەدات. لە هەمانكاتدا جەربەزەیی و هوشیاری و ئازادی پارتی كریكارانی كوردستان مسۆگەر دەكات. سەركەوتن و شكستی هەموو پرۆسێسێكی سەربازی و دبلۆماسی ئەنجامەكەی دەبێت هەنگاوێكی نۆی و جێمێكی نۆی بۆ دۆزێكی نۆی بهێنێتە بەرهم. بەرهەمی ئەم سەركەوتنەی قەندیل. لە ئەنجامدا (دوور بێت یان نزیك)پارتی كریكارانی كوردستان لەقەندیلەوە دەگۆێزتەوە بۆ (هۆڵی پەرلەمانی توركیا) بوونی پەرلەمانتاریە كوردیكانی ئیستای پەرلەمانی توركیاش هەر بەرهەمی بوون و خەباتی پارتی كریكارانی كوردستانە. توركیا دەبێ ئەوە بزانی یان دەبێ هەمیشە بەقەرزاری و بیئایندە بمینتەوە یان دەبێ ملكەچی داخوازییەكانی گەلی كورد بن. ئەم سەركەوتنەی قەندیل سەركەوتنی ویستی گشت مرۆڤێكی مرۆڤۆستە.
 
 2:قەیرانی دەرەكی:
 هەر لە سەردەمی ئەتاتوركەوە و گۆرینی رینوسی ئارامی بەلاتینی و دورخستنەوەی ئیسلام لەدەسەڵاتی سیاسیەوە خەو بە ئەوروپا دەبینین. وەلێ بەسەرهەڵدانی بزوتنەوەی پارتی كریكارانی كوردستان, پیلیژكردنی مافی مرۆڤ و سەركەوتنی ئیسلامی سیاسی لە هەڵبژاردندا. ئەمانە كیشەیەكی دەرەكیان بۆ توركەكان دروستكردوە. جگە لە ئابوریییەكی داتەپیو كە ئەوروییەكانی ترساندوە.
 
 دۆڕاوەكانی سەركەوتنەكانی قەندیل :
 1:دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان
 2: فاشی و سوپای توركی
 1: بەداخەوە لەشی سیاسی كوردی لە باشوردا بەرگێكی تری بە بەرگدا كراوە ئەویش بەرگی ڕەشی مافیایە. نەك بۆچونیان لەسەر كیشەی كورد بۆچونێكی سیاسیانەیە، بەڵكو لە ئاستی عیراقیشدا كۆمەڵە كەسانێكی پەڕپووت و مافیا و گەندەڵن . هەردوو قاشەكە (بەرزانی و تاڵەبانی) خویندنەوەیان بۆ هیرشەكانی قەندیل خویندنەوەی سیاسی و كوردی نەبوون بەڵكو وەك كۆمەڵە بازرگانێكی سیاسی لە كیشەكەیان دەڕوانی. بارزانی لەترسی لە دەستدانی بازاڕی گەرمی باشوری كوردستان تۆقابوو . تاڵەبانیش لە دەسەڵاتی لەرزوێكی پایتەخت و دۆستی دیرینی (توركە)كان. نە بەرزانی و نە تاڵەبانی و نەزیباری وەك ( كورد) مامەڵەیان لەتەك كیشەكەدا نەكرد. ئەمەش سوكایەتیكردنە بە خود و تەواو كورد. تێنەگەیشتنیان لە سترۆكتۆری پارتی كریكارانی كوردستان و هێزی ئابۆریەكەیان. (بارزانی و تاڵەبانی) گەرەكیانە چۆن بزوتنەوەی ڕۆژهەڵاتیان كەلەپچەكرد ئاواش لەپارتی كریكاران كەلەپچە بكەن. ئەمە خەوێكە نایبینین. حماس هەرچی كاریك بەرامبەر بە ئیسرائیل بكات. عیراقیەكان بەتیرۆرست ناویان ناهینن. بەڵام عەرەب و زیباری عیراقیەكان پیشمەرگەكانی قەندیلیان بە تیرۆرست ناوزەد دەكرد. ئەمەش نەبوونی بڕوای برا عەرەبەكانی بارزانی و تاڵەبانیە بە (كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن كیشەیەكی مرۆڤی و ئازادی) پیناسەكردنی بزوتنەوەی نەتەوەیەك بە (تیرۆر) خویندنەوەیەكی سیاسیانە نیە. بۆیە زیباری دەبوایە وەك سەرۆكی دبلۆماسی عیراقی بدوایە. نەك وەكوو فاشییەكی توركی. كوردستان خاكی كوردانە. با دابەشكراویش بێ. بۆ هەموو كوردیك هەیە كەڵك لەخاكی كوردستان وەربگرێت. عەرەبەكان دەیانگووت پیكاكا خاكی عیراقی داگیركردوە. بەڵام لە هەمان ساتدا. لەخ اكی عەرەبەكاندا (مجاهدین خلق) سوپایەكی پڕچەكی هەیە و عەرەبەكانیش بەداگیركەریان ناونابەن. ئەم سوكایەتیكردنە بەپیشمەرگەكانی قەندیل سوكایەتیكردنە بە بزوتنەوەی كوردی چونكە بزوتنەوەی كوردی لە هەرپارچەیكدا بێت یەك رەحمی هەیە ئەویش رەحمی كوردایەتیە. بۆیە هەردوو چمكی دەسەڵات دۆڕاوی یەكەمن.
 2: هەمووهێزی فاشی توركی لە ئاوزانی جەنەڕاڵەكانی توركیادا سەوز بووە. شكستی سوپای توركی لە قەندیل شكستی فاشی توركیە.
 
 بە قوربانی چاوی ڕەشی بێ كل و ماسكارای خوشكانی قەندی بم
 بەقوربانی ریشی ڕەشی چەند ڕۆژ نەتاشراوەی برایانی قەندیل بم
 پەنجەی تەزیووی سەر پەلەپیتكەی چەكی شەرفی كوردایەتیان ماچدەكەم
 لە دەوری باڵای تەزیوتان گەڕیم.. ئێوەن میژوو دەگۆڕن .
 
 فرانكفرۆت 02/03/2008
 Jazachingiani@hotmail.com
 


2425 جار بینراوه‌