دانا ڕزگار:
وه‌ك ئاشكرایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربه‌ستی زۆر شت نایه‌ت، خه‌ڵكی كوردستانی له زۆر لایه‌نه‌وه پشتگوێ خستووه، ده‌بوو زۆر زوور ناوه‌ندی چاك كاری بۆ كردبا، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ناوه‌ندی چاك به په‌له هه‌وڵبدات ئه‌و كورده په‌نابه‌رانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه روویان كردۆته پارێزگای ئه‌نبار، بگه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ باشوری كوردستان، دیاره ئه‌و په‌نابه‌رانه له ژیانێكی تاڵ‌دا ده‌ژین، ئێستاش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕابوونه‌كانی عه‌ره‌به سووننیه‌كاندان، ئه‌و كاره‌ش ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی چاك پێی هه‌ڵسێت كارێكی مرۆڤانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی گرنگ ئه‌نجام ده‌دا، هێنانه‌وه‌شیان هه‌روا به ئاسانی نابێت، پێویسته سه‌ره‌تا پلانێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه كوێ؟ دوای ئه‌وه‌ی چۆن بژێن؟ چه‌تر-یان بۆ ئاماده‌بكرێت كه ئه‌وه‌ش پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك كردنه‌كه‌ش به پشتیوانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، ئه‌وا زووتر كاره‌كه مه‌یسه‌ر ده‌بێت، بێگومان له ڕێی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بانگه‌وازه‌كه رابگه‌یه‌نرێت تا كۆمه‌كه‌كه كۆبكرێته‌وه، به هیوای ده‌ستوبردێكی خێرا.