گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

راپۆرتێکی سه‌رنجراکێش ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، هی پێشمه‌رگه‌یه‌ یا وه‌زاره‌تی دابه‌شکردنی پێکابی ده‌بڵه‌؟!.

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on October 06,2008

image

فەرماندەیى لەشكرى كوردستانى پارتى، بەناوى وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگەوە، 125 سەیارەى دەبڵى توێتاى مۆدێل 2008 ، وەك دیارى بە سەر جاش موستەشارو رەفیق حزبى و پیاوانى ڕژێم و دۆستەكانیان دابەشكرد..
 پێشمەرگەیەكى دێرین:
 لەكاتێكدا زۆربەى پێشمەرگە دێرینەكانى شۆرششى ئەیلول و گوڵانى پارتى، لە بەر نەبوونى و هەژارى كەمدەستى، لە دواى ئەو هەموو خەبات و بەرخودانە، لە پاش تەواو بوونى ئەرك وواجباتى نێو سەنگەر و بارەگاكانیان، لە ناو شارەكانى هەولێرو سلێمانى و كەركوك، وەك سواڵكەریان لێهاتووەو بە دواى پارچە نانێكدا، بارەگاى بەرپرسەكانى پارتى نەماوە لە دەرگاكانیان نەدەن وبە هەزار شێوە خۆیان بە پاسەوان و سكرتێرەكانیان دە ناسێنن، یەكىَ دەڵێ: من یەكەم تەقەم لە شۆڕشى ئەیلول لە سەربازانى ڕژێم كردو، یەكى تر دەڵىَ: من لە داستانى خواكورك لە پێشى پێشەوەبووم و سەرۆك بارزانى بە دوربین تەماشاى جەنگەكەى دەكرد! یەكێكیتریش دەڵىَ:  من 90 رۆژ لە ژێر ئاگرو باروت و تۆپ و باراندا بووم و، مەسعود بارزانى خواردنى لە ئورومێوە بۆ دەهات، ئەوى تریان هاوارى بوو، لەوەى مەسعود بارزانى لە خۆشیا پێووتوون، بە قەدەر چیا بەرزەكانى كوردستان شەرەفتان لێدەبارىَ و ئێستاش لە نەبوونى ڕیسواى كەس بە قەدەر ئێمە بێشەرەف نیە؟!!
 لە سنورى گۆمەسپان 5 تێكۆشەر دەناسم لە تاو نەبوونى و ڕیسواى تووشى كێشەى كۆمەڵایەتى هاتوون و هاوسەرەكانیان بە جێان هێشتوون!!
 یەكێان مام مەغدید عەوڵڵا 1967 پێشمەرگە بووە، لە 56 داستان بەشدارى كردووە، 7 جار برینداربووە، ئێستا خەڵكى گوندەكان وەك وەفایەك زەكاتى دەدەنىَ و شەوانە لە مزگەوتى گوندەكە شەو ڕۆژ دەكاتەوە، بە چاوى خۆم مام مەغدید عەوڵڵام دى، دوعایى ڕیسواى ونابووتى و مردنى لە مەسعود بارزانى و دارودەستەكەى دەكرد.!!
 هێرشە حەمەد ئەو گەنجەیە، لە داستانى خواكورك 3 شەو ڕۆژ بەتەنها لە پێشەوە شەڕى كردبوو، تەنانەت مەسولەكانیش بە قادر قادرەوە هەڵهاتنیان هەڵبژاردبوو، دواى ئەوەى مەسعود پێزانیوە، ویستویەتى سزاى هەڵهاتووەكان بدات، قادر قادرو حەمیدە فەندى ، لەبەر چاوى هەموو پێشمەرگەكان بە دەنگى بەرز گووتبوویان: خۆ سەرۆك خۆى تەقەى نەكردووەو، لە ژێر خەیمەو وكونى ئەشكەوتدا، خۆى شاردۆتەوە، ئیتر چۆن دەكارێت سزاى كەس بدات؟!
 هێرش كە گەڕابوەوە، قادر قادر پێى گوتبوو: بە سەرۆك بڵىَ قادر قادریش لەلاى من بووە!!
 هەموو ئەوانە بەلایەك و ناعەدالەتى و ناداتپەروەریەكانى مەسعود بارزانى و دارو دەستەكانى خوار خۆى بەلایەك، بە تایبەتى فەریق شیروان كە خۆى بە نوێنەرى مەسعود دەزانىَ و دووەم كەسە لە بەناو وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگەو ڕۆژانە تا پێشمەرگەیەكى گوڵان دەبینێت، دەیان جاش و جاش موستەشارو ڕەفیق حزبى ئەبینێت و، جگە لە دابەشكردنى پارەو خۆراك و خاروبارو مەسروفاتى دیوەخانانە، دوو ساڵ جارێكیش وەك دیارى سەیارەى مۆدێل بەرزیان دەداتىَ، ئەوەتا لە 10 ڕۆژ پێش جەژنەوە، فەریق شیروان كە كەس نازانێت، لە كویەوە ئەم فەریقەیان دۆزیوەتوە، بۆ دژایەتى كردنى پێشمەرگە دێرینەكانى پارتى و، لەلایەكى تریشەوە بایەخدان بە خائینانى شۆڕش و ڕۆژانى سەخت و نەهامەتیەكان؟!!لە ماوەى ئەو 10 ڕۆژەدا، وەك دیارى بەسەر بەعسیەكان و جاش و موستەشارەكان پارتى دا، 125 سەیارەى دەبڵى بەرزو پرادۆو مۆنیكاى بەسەر ئەو خائینانەدا دابەش كردووە!
 لەو وەزارەتە تەنها 20 كەس لە بەرپرسانى ڕۆژانى شاخ سەیارەیان وەرگرتووە، ئەوانەش وەریان گرتووە، كە ماستاوچى و ترسنۆك و بودەڵەن، كە هەمیشە تەنها لە ئاهەنگ و فیستیفال َ و مانۆڕەكاندا خۆیان بادەدەن و دەرگا بۆ فەریق شیروان دەكەنەوە!
 جێگاى خۆیەتى تەڕو وشك بەیەكەوە نەسوتێنین، باسى فەریق نەوزاد خۆشناو بكەین، كە ڕاوێژكارى سەربازى مەسعود بارزانیەو، زۆر شارەزایە، بەڵام خۆبەرە پێشوە نیەو ماستاو بۆ كوڕانى بنەماڵەى بارزانى و مەسعود ناكات، هیچ حسابێكى بۆ نەكراوە، جارێكیان هێرش حەمەد چوەلاى پێى گزووتبوو: مەسعود بارزانى تەنها بۆ ناو ڕاوێژكارى داناوە، چونكە سەربازو پێشمەرگەى سەنگەر نەبووە، پرس بە كەس ناكات، ئەوەى خۆى و كوڕەكانى بیانەوێت ئەوە جێبە جێدەكات!!
 ئەوەشى گووت: مەسعود بارزانى هەموو عەقڵى خۆى داوەتە دەست فەریق شیروان و ئەویش دژایەتى پێشمەرگەكانى پارتى دەكاو دڵسۆزى بۆ موستەشارەكانى ڕۆژانى بەعس دەنوێنێت، هەرچى بۆ ئەوان بێت ئەوە دەكا، هەرچى بۆ پێشمەرگەو كەس و كاریان باش بێت، فایلەكانیان دەردەهێنێت و دەیانسوتێنێت!
 فەریق شیروان هەرچى منداڵە بەرپرسە لە سەرانسەرى كوردستان كردونێتە ئەفسەرى پلە جۆراو جۆر، بە چەشنگەلێك، منداڵە مەسول هەیە، پلەى سەربازیەكەى لە باوكى بەرزترە، منداڵە بەرپرس هەیە قوتابى ناوەندیە، پلەى رائیدى هەیە، پێشمەرگەش هەیە، 27 ساڵ پێشمەرگە بووە، فەریق شیروان كردویەتە جێگرى ئەفسەر!!!
 هەموو ئەو حاڵەتانە فەریق نەوزاد خۆشناو ڕاوێژكارى سەربازى مەسعود بارزانى لاى كاكە هێرش گۆمەسپانى باسى كردووە!
 ئێستا بۆتە نوكتە، ژمارەى ئەفسەر زۆر ترە لە سەرباز تەنها لەناو وەزاەرتى پێشمەرگایەتى 300 ئەفسەرى پلەى جۆراوجۆر بوونى هەیە، لەكاتێكدا یەكێتی نیشتیمانى وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگەیان هەیە!
 ئەمە وەزعى وەزارەتى پێشمەرگەیە، بۆیە حاڵى كورد لە قەرەتەپەو خانەقین ڕیسواى بوو، تا خەڵكى دڵسۆزو كوردپەروەر لە شوێنى فەریق شیروان دانەنرێت و مەسعود بارزانى پرس و ڕا بە ڕاوێژكارى سەربازیەكانى نەكا، دەبىَ بڵێن خۆزگەمان بە بەرەى كوردستانى!.


1671 جار بینراوه‌