رۆژ تیڤی -رۆژهه‌ڵاتنیوز:
HPG ئیمرۆ 6/10/2008 رایگه‌یاند که گه‌وره‌ترین چالاکی له دژی ئه‌رته‌شی تورکان ئه‌نجامداوه. له پێش جه‌ژن و به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له سه‌رداوای خه‌ڵکی کوردستان و رێکخراوه سڤیله‌کان ، HPG هه‌موو چاڵاکییه سه‌ربازییه‌کانی خۆی وه‌ستاند ، به‌لام ئه‌رته‌شی تورک به‌رده‌وام بوو له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له باکوری کوردستان و گوێی به بانگه‌وازی ریکخراوه‌کانی سڤیل وه‌کو هه‌موو جارێک، نه‌دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاند و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، ده‌رباره‌ی چالاکی سه‌ر پادگانی بێزه‌ل لێدوانێکی دا. به‌و پێیه، له چالاکی گه‌ریلاکاندا 62 نیزامی ئه‌رته‌شی تورکیا کورژراون و به ده‌یانیش بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که 3 خالی پاراستنی پادگانه‌که به ته‌واوه‌تی له لایه‌ن گه‌ریلاکانی ئه‌وانه‌وه تێک‌وپێک دراون و هه‌ژمارێکی زۆر چه‌ک که‌وتۆته ده‌ستی گه‌ریلاکان.
هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاکی بێ زه‌لێ ، لێدوانێكێ بۆ ڕای گشتی ڕاگه‌یاند.
به‌پێ لێدوانه‌که له 3ی ئۆکتۆبه‌ردا گه‌ریلاکانی کورد له به‌رامبه‌ر سه‌ربازگه‌ی بی زه‌لێ و سێ ته‌پۆلکه‌ی ده‌وروبه‌ری ، چالاکیان ئه‌نجام داوه.
چالاکیه‌که کاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد و ، تا کاتژمێر پێنج ئێواره شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه. له هه‌مانکاتدا ، سه‌ربازگه‌که‌ش به‌چه‌کی گران لێی دراوه.
له ئاکامدا هه‌رسێ ته‌پۆلکه‌که به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو براون.
به‌پێی لێدوانه‌که‌ی هه‌په‌گه، له ته‌پۆلکه‌ی یه‌که‌مدا 25 سه‌رباز کورژران. له هی دووهه‌مدا 27 سه‌رباز کوژران که یه‌ک له‌وانه سه‌رئه‌فسه‌ره و له ته‌پۆلکه‌ی سێیه‌مدا 10 سه‌رباز کوژران. هه‌په‌گه به‌گشتی 62 سه‌ربازی له‌و ته‌پۆلکانه‌دا به کوژراوی ڕاگه‌یاندووه.
دوای چالاکیه‌که شه‌ڕ تا4 ی ئوکتوبه‌ر تا دوای نیوه‌رۆی ئه‌م ڕۆژه به‌رده‌وام بووه.
هه‌په‌گه له لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه به پادگانی بێزه‌لیس ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که به‌شێکی زۆری سه‌ربازگه‌که تێک و پێک دراوه.
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه،30 سه‌ربازیش له هه‌مان چالاکیدا بریندار بوون.
هه‌په‌گه هه‌روه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ده‌ستپێشخه‌ری له‌و چالاکیه‌دا به ته‌واوی له ده‌ستی گه‌ریلاکانی ئه‌واندابووه و له هه‌مان چالاکیدا، ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کی ئێچ که‌ی 33 و دووربین و ئامێر و که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی که‌وتۆته ده‌ست گه‌ریلاکان. له‌و ته‌پۆلکانه‌ی که لێیان دراوه، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی له‌ناوبران.
هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌یه‌نێ که دیمه‌نی چالاکیه‌که‌یان به ته‌واوی فیلمبه‌رداری کردووه.
له لێدوانه‌که‌دا هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ئاماژه به شڵژانی ئه‌رته‌شی تورک ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ته‌پۆلکه‌کانی خۆشی بۆردومان کردووه.
له دوای شه‌ڕه‌که ڕۆژانی 4 و 5 ئۆکتۆبه‌ر ، ئه‌رته‌شی تورک ، هه‌رێمه‌کانی باستای بۆردومان کردووه هه‌م به فرۆکه و هه‌م به هاوه‌ن.
به پێی لێدوانه‌که، هێزه‌کانی گه‌ریلا له هه‌لیکۆپته‌رێکی کۆبرایان داوه و له دوای زه‌بره‌که له هه‌رێمه‌که دوورکه‌وتۆته‌وه.
له هه‌مان شه‌ڕدا نۆ گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له ئاینده‌یه‌کی نیزیکدا ناسنامه‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.