گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

نێچیر له‌ جه‌ژندا به‌ به‌هاترین دیاری پێشکێش به‌ که‌سو کاری ئه‌نفالکراوه‌کان و کیمابارانکراوه‌کان ده‌کات!.

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on October 05,2008

image

بانگەوازێك بۆ كەس و كار و قوربانیانى  كیمیابارانى هەڵەبجەو بالیسان و شێخ وەسانان و سوێسەنان، بڕوانن  عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم ئەحمەد ( ئەبو خوێنمژ، ئەبو بەنگین ) و ( تەمەر ڕەمەزان كۆچەر ) بە ناو پارێزگارى دهۆك، گەورەترین پڕۆژەى گەشت و گوزاریان لە سنورى بادینان داوەتە، ( زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى ) كە بەڕێوەبەرى گشتى و كڕێارى چەكى كیمیاوى و غازى( خەردەل  و سیانید ) بووە بۆ ڕژێمى بەعس و خائین و تاوانكارو لە ناوچوو( حسێن كامل ) زاواى سەدامى دوژمن بەكورد....!!!
 عەدۆ بارزانى/ ڕاپۆرتێكى مەیدانى گرنگ/ سەرى ڕەش:
 سەرەتا دەمەوێت  وەك وەبیرهێنانەوەیەك بۆ ڕاى گشتى و كوردستانیانیانى ناوەو دەرەوەى باشورى كوردستان ، باسى چەند دیمەنێكى هەست هەژێن و تراژدیاى ڕۆژانى نەهامەتى و كاولكارى و كوشتنى مرۆڤى كورد بكەم، كە لە كۆتایى هەشتاكاندا و، لە غەرغەرەو كۆتایى جەنگى هەشت ساڵەى (عێراق..ئێران)دا، ڕژێمى بەعسى لەناوچوو، و سەدامى حسێنى خوێنمژ، وەك تۆڵە سەندنەوەو ڕشتنى قین و كینى خوێناوى خۆى،  لە 16/3/1988 دا ، هەڵەبجەو سنورى هەورامان و عەنبە و بیاوێڵەو سنورى خورماڵ و كێلەسپى( ناحیەى سیروان) ونزیكەى 40 گوندیشى بەو شوێنانەوە، دایە بەر چەكى كیمیاوى و غاز باران و كیمیاى بارانى خەڵكى سڤیلى ئەو ناوچانەى كرد، زیاتر لە 5000 مرۆڤى شەهید كرو، زیاتر لە 16000 مرۆڤى لە منداڵ و گەنج و پیریش بریندار كرد، كەتا ئەمڕۆ ئاسەوارى بریندارى و زامدارى زۆرێك لەو كەسانە بەبىَ چارەسەركردن ماونەتەوە، تەنانەت ڕەزە باخ و چەم و كێو دۆڵ و هەرد و چیاى ئەو شوێنانە نەمابوو، كە بەر چەكى كیمیایى باران نەكەوتبن و بەجۆرێك سەدان هەزار پەلەوەرو باڵندەو مەلى ئاسمانى ئەو شوێنانە لە پاڵ جەستەیى پڕ لە نورو پیرۆزى خەڵكى  شەهیدى ئەو سنورانە كەوتووبوون!!  تا ئەمڕۆش نەوەكانى ئەو سنورانە مەترسى جۆراوجۆریان لەسەرەو دەینجار تیمى پزیشكى بیانى سەردانى كردوون نەك بۆ چارەسەركردن ، بەڵكو بۆ توێژینەوەو لێكۆڵینەوەو دیراسەتكردن و پۆڵێن كردنى ئەو جۆرە غازانەى لەو شوێنانە بەكارهاتووەو، لەگەڵ خستنە ڕووى ماكەكان و ئاسەوارەكانى ئەو كەسانەى تا هەنوكە بى ئازارى بێسنورى ئەو غازانەوە دەناڵێنن .... دواتریش بەهەمان شێوەو بە قەبارەیەكى بچوكتر سەدامى خوێنمژ و لەناوچوو، لە سنورەكانى بالیسان و شێخ وەسانان و سوێسەنان و بەلەكەجارو چەند ناوچەیەكى تر خەڵكى ئەو سنورانەشى بە شێوەیەكى دڕندانەو وەحشیگەرانە لە چەند خولەكێكداو بە چەند قۆناغێك مرۆڤە بێتاوانەكانى ژەهربارانكردوو سەدانى لێ شەهید كردن و ناوچەكانیشى بەهەمان شێوە خاپۆر كرد... وەلىَ سەدام و رژێمە لەناوچووەكەى كاتىَ ڕازى بوو، بە راگرتنى جەنگ لەگەڵ خومەینى، ئەو ڕازیبوونەى بە نۆش كردنى پەرداخێك ژەهر شوبهاند، و بڕیارى خۆشیى دابوو، لە بەرامبەردا دوژمنە سەرسەخەتەكانیدا، چۆك دانەداو تۆڵەى باوبەویان لێبسێنێتەوە، ئەوەبوو میللەتى كوردى لەو شوێنانەى ئاماژەمان پێدا، ژەهرى قین و دوژمنكارانەى خۆى بە میللەتى كود ڕشت، بە بەكارهێنانى چەكى كیمیاوى و هەڵمەتى دڕندانەى بە چەند قۆناغێك، بە كردەوەى تاوانكارى سەردەمانە ئەنفالیى كردن وهەزاران كوردى بەتەمەنە جۆراوجۆرەكانەوە بێسەروشوێنكردن و تەنانەت ڕژێمى بەعس و (سەدامى سەفاح) خوێنمژو جەلادى سەردەم و لەناوچوو.. ئاژەڵ و پەلەوەرو تەنانەت جوجكەكانیش كە هێشتا لە كولانەدا هەتاویان نەدیبوو..ئەوانیشى ئەنفالكرد...!!!!!
 ئەمەى سەرەوە پەیام و بانگەوازێك بوو، بۆ كەس و كارى كیمیابارانى هەڵبجەى شەهید و ئەو شوێنانەى باسمانكرد، تا ئاشنایان بكەین، بە ئاكارو ڕەفتارەكانى ئەو دوو حیزبە دەستەڵاتدارەى یەكێتى و پارتى، كە وەك دوو كۆمپانیاى خوێنمژ و مافیایى، كە مەسعود بارزانى و جەلال تاڵەبانى دووسەرە مافیا كەوتوونەتە وێزەى خەڵكى كوردستان و، بۆ دزینى سامان و مۆڵكى ئەم كوردستانە، هیچ بەهاو ئەخلاقیەتێكى نیشتیمانى و نەتەوەیى و شۆڕشگێریان نەماوەو، بۆ دەست كەوتنى تەنها دۆلارێك دەست بخەنە ناو دەستى دوژمنەكانى دوێنى و تا ئەمڕۆش هەرئەوانە لە بەغداد بوونەتە گەورەترین لەمپەر لەبەردەم ساغ نەبوونەوەو چارەسەركردنى كێشەى كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان...كە بەعسیەكان و شۆفێنێكان و فاشستەكانى پاشماوەى حزبى بەعس و ڕژێمى سەدامى لە گۆڕناون و بە هەموو ڕێگایەك هەوڵ دەدەن جارێكى تر كورد مایە پۆچ بكەن و بە ئاواتەكانى خۆى نەگات!!
 وەلىَ سەرانى مافیاى پارتى و یەكێتى، زۆر نامەردانە دارودەستەو پێوەندەكان و ئەفرادانى بنەماڵەكانیان تێگەیاندوون، بۆ كۆكردنەوەى پارەو ئەنجامدانى پڕۆژە دەستى خوێناوى دوژمنەكانیشتان تێرتێر بگوشن ، بابێن كوردستانمان بۆ ئاوەدان بكەنەوە، وەك هەردوێنێ بوو..لە كۆتاى هەشتاكاندا ئاوەدانیانكردەوە بە خۆێنى هەڵەبجەیى و بالیسان و شوێنەكانى تر..!!!!
 سەرانى بۆگەنى كورد..جەلۆو مەسعود، لە جیاتى چارەسەركردنى كێشەى ئەو شوێنانەى كە لە سەردەمى ڕژێمى بەعس بەر چەكى كیمیاوى كەوتوون، ئاوەدانى بكەنەوەو قەرەبووى خەڵكە هەژارەكەى بكەنەوەو چارەسەر بەركەووتوەكانى بكەن و سیماى كاولكارى بگۆڕن وبە نوێترین شێواز ساختمان و تەلارى چەند نهۆمى تیابكەنەوە ، تا كەس و كارى قوربانیانى كیمیابارانى ئەو شوێنانە هەست بكەن، ئەوەى سەدام بەعس كاولى كرد، ئەمان دروستى دەكەنەوەو نۆژەنى دەكەنەوە...  پاش 18 ساڵ لە حكومڕانى كوردى ئەوەى سەدامیش نەیكرد پارتى و یەكێتى بەزیادەوە كردیان...
 ئەوەتا دارودەستەكەى بنەماڵەى مافیاى بارزانى.......هێشتا بۆگەنى بۆنى غازى خەردەل و سیانید لە كوردستانە كاولبوەكەمان بنبڕ نەبوە و سەرچاوەیەكى نزیك لە یەكێك لە سكرتێرەكانى نورى عوسمان سنجارى  سەرۆكى دیوانى بەناو ئەنجومەنى وەزیران لە هەولێرەوە، پێڕاگەیاندین: كە عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم ئەحمەد ( ئەبو بەنگین، ئەبو ...واد ئەبو خوێنمژ) كە بە دەڵاڵە كاوبۆیەكەى دختۆر نێچیرەڤان بارزانى ناسراوەو خائینترین و تاوانكارترین مرۆڤى بادینانیە و حاقد ترین كە بەرامبەر سۆرانیەكان، لەگەڵ ( تەمەر ڕەمەزان كۆچەر) بەناو پارێزگارى دهۆكى دەلال و( حەمید عەلى) بەرێوەبەرى گشتى كۆمەڵگاى ئیبراهیم خەلیل، گەورەترین خیانەت و تاوانكاریان دەرهەق بە كەس و كارى كیمیابارنى هەڵەبجەى شەهید و بالیسان و شێخ وەسانان و سوێسەنان و شوێنتەكانى تر ئەنجامداوەو، هەر یەكێك لەو فەرخە مافیانەى پارتى و حزبى بنەماڵەى بارزانى بوونەتە عەلى كیمیاوى و سەدامى خوێنمژ، چونكە گەورەترین پڕۆژەى گەشت و گوزاریان داوەتە، دوژمنێكى سەرسەختى كوردو كوردستان، ئەویش( زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى )،  كە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا، بەڕێوەبەرى گشتى و هێنانى چەكى كیمیاوى بووە، لە وەزارەتى (تصنیع العسكرى) پیشەسازى سەربازى، كە ( حسێن كامل )ى زاواى سەدام وەزیرى بووە!!!
 سەرچاوەكە زۆر بەوردى ئەم زانیاریانەى پێڕاگەیاندین: كەیەمینجار 1986 دا بۆ یەكەمین جار تاوانبارو خائین بەكورد( زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى) سەردانى ئەڵمانیاى كردووە، بۆ هێنانى نمونەى غازى ژەهراوى (سیانید و خەردەل) و بۆ ماوەى 6 مانگ لە وەزارەتى پیشەسازى سەربازى و لە یەكێك لە گێڵگەكانى سنورى بادینان لە نزیك ئامێدى بە سنورى توركیا ئەو نمونەیان تاقى كردووە، بۆیان ساغ بوەوە، كە باشترین جۆرى غازى ژەهراویە بۆ لەناو بردنى میللەتى كورد!!
 بۆ جارى دووەم حسین كامل و زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى بەیەكەوە سەردانى ئەڵمانیان كردوو، گرێبەستێكیان لەگەڵ ئە و كۆمپانیایە مۆركرد، كە 18 تەن غازى سیانیدو خەردەلیان بۆ بگەیەننە عێراق و بۆ یەكەمین جار لە شەڕێكى بەرفراوانى نێوان سوپاى عێراقى و سوپاى پاسدارانى ئێرانى لە شەلەمچەو نەهرى كارون و فاو بەكاریان هێناو هەزاران پاسدارو تەنانەت بە شنەبایەكى پێچەوانەش سەربازانى عێراقیش كوشت..
 ئەى كەس و كارو قوربانیانى  هەڵەبجەو شێخ وەسانان و بالیسان و هەورامان قەرەداغ....بڕوانن ئەبو خوێنمژو ...باز و ...وادەكەى دوێنى بەعسیەكان و ئەمڕۆى بنەمالەى بارزانى و تەمەركۆچەر بەناو پارێزگارى دهۆك ، گەورەترین پڕۆژەى دروست كردنى 4000 مۆتێل و فێلایان لە هاوینەهەوارەكانى( سەرسەنگ، سوارەتووكە، ئانشكى، سۆلاڤ ، ئامێدى) یان داوەتە ( زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى )ئەو كەسەى چەكى كیمیاوى لە ئەڵمانیایەوە هێنایەو عێراق و،  لە كوردستانیش بەسەر خەڵكى كوردى سڤیل و بێتاوانیاندا كردوو هەزاران خەڵكى كوردستانى بەڕۆژى ڕوناك ژەهر خوارد كردن و هەزارنیشى لێبرینداركردوو ....... ئەمڕۆش ئەبو بەنگینى كۆنە بەعسی و خائین بە مرۆڤایەتى و كەسو كارى قوربانیانى دەستى ئەو چەكە چەهراوەیە، جارێكى تر دەرگاى ( شیمال حبیب ) یان بۆ زەڵخامەكان و تكریتیەكان كردۆتەوە، تا ( شیمال حبیب) ئەوەشى خوێن باران و ژەهرباران نەكراوە، نەخشە و ڕەنگى بۆ بكێشن، تا لەنزیكترین دەرفەتدا، تەواوى كوردستان بە هەرچوارپارچەكەیوە ، بە چەكى كیمیاوى ژەهر باران بكەن، بە غازى سیانید و خەردەل، كە ڕۆڵەكانى هەڵەبجەو هەورامان و بالیسان و شوێنەكانى تریان ژەهربارانكرد..!!
 ((((ئالانى كوڕى ئەبو بەنگین بە( ڕزگار زیبارى ) سكرتێرى باوكى گووتووە: كە تەمەر ڕەمەزان و حەمید عەلى گرێبەستەكەیان لەگەڵ زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى مۆركردووەو، لەسەر فەرمانى باوكم(ئەبو بەنگین) ئەو پڕۆژانە دراوەتە زەڵخام تكریتى،  چونكە دۆستێكى زۆر نزیكى بابم بووەو، لە ڕۆژانى حكومەتى عێراقى زەڵخام بۆ بابم زۆر باش بووە، 12 وەكالەتى جۆراوجۆرى بۆ باوكم كردبوەوەو، مانگى جارێك دەیناردە ئەڵمانیاو ئیتاڵیاو سویسراو توركیا بۆ ڕابۆاردن و كارى زەڵخام و وەزارەتى پیشەسازى سەربازى و، باوكم هەر لە ڕێگەى زەڵخامەوە 5 جار دیارى لە (حسێن كامل ) زاواى سەدام وەرگرتووە، تەنانەت ئالان ئەوەشى گووتووە: كە بەراستى زەڵخام دۆستى نزیكى بابم بوەو پیاوى چاك و دڵسۆز بووە..ئالان))))
 ئەمڕۆش ئەوەى تا دوێنى چەكى كیمیاوى لە دژى میللتەكەمان بەكار هێناوە، ئەبو كاوبۆى  بە ناو ئەنجومەنى وەزیران و دەڵاڵەكەى دختۆر نێچیرەڤان بارزانى، بە گوژمەى 1600 یەك ملیارو شەشەسەد ملێۆن دۆلار پڕۆژەى گەشت و گوزاریان داوەتە زەڵخامى ئامۆزاو زڕبراى ئەبو بەنگینى بادینىو بەروارى  و بەهدینان..
 ئالان ئەوەشى درکاندووە، كە تەمەر كۆچەر ڕاستە پارێزگارە بەڵام ناتوانێت، بەبىَ بڕیارى بابم (ئەبو بەنگین) هیچ شتێك بكات، تەمەر لە خۆشى ناسینى زەڵخام تكریتى نەیزانیوە چۆن ئیمزاى گرێبەستەكەى كردووە، ئەوا حەمید عەلى بەرێوەبەرى گشتى كۆمەڵگاى ئیبراهیم خەلیل لەولاوە بوەستێت، دووجا دەستى زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى ماچ كردووەو، پێشى گووتووە، تۆ دەنوانیت، هەرچى شت هەیە لە ئەوروپاوە بۆ كوردستانى بهێنێت، زەڵخام تكریتى بە  پێكەنینەوە گووتویەتى: تەنانەت چەكى كیمیاویش...!!
 حەمید عەلى پێگووتووە، لەسەرفەرمانى سەرووى خۆمان هەرچى بهێنێت، لەم ئیبراهیم خەلیلە نا پشكنرێت، ئێوە خاوەنى( شمال حبیب)  كوردستانن!!!
 زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى لەكاتى چوونى بۆ سۆلاڤ و سەرسەنگ 70 پاسەوانى سەرسوورى بادینى لەگەڵدابووە، 7 ڕۆژ لە خۆشترین شوێنى كوردستان بە ڕابواردن و خواردنەوە سێكس كردن كە ئەبو بەنگین و تەمەر ڕەمەزان  حەمید عەلى بۆ یان تەرتیب كردووە، بە پێى وتەكانى ئالان، زەرغام ئەلجەڕاح تكریتى سەیارەیكى مارسدیسى درعى مۆدێل 2008 بە دیارى بۆ ئەبو بەنگین كڕیوە، بە 500000 هەزار دۆلار، بەڵینیشى داوە بە تەمەر كۆچەر بەناو پارێزگارى دهۆك و حەمید عەلى كە بەهاترین دیاریان بۆ بنێرێت، لە دوبەیەوە. چونكە ئێستا زەڵخام لە ئەڵمانیاو ئیمارات و قەتەرو ئوردن خانو و فێلاى خۆى هەیەو بە ملیاردێرتین كەسایەتى بەعسیەكان دادەنرێت، كە لە ئیمارات بە شێوەیەكى گشتى نیشتەجێە!
 تۆبڵێت، مەسعود بارزانیش بۆ ئەمە بڵێ ئاگادارنیم، یا مەسرورى كوڕى بڵێ ڕاپۆرتم بە دەست نەگەیشتووە، ئەوا نوێترین ڕاپۆرتى مەیدانیەو دەتوانن، ئێوەش بە دواداچوون و لێكۆڵنەوەى لەسەر بكەن..
 تێبینى:
 
 ئەم بانگەوازە  جگەلەوەى بۆ كەسو كارى قوربانیانى هەڵەبجەیە و بالیسان و شێخ وەسانان و سوێسەنانە،لە هەمان كاتدا بانگەوازێكە بۆ ئەو شوێنانەى لاى خوارەوە:
 بۆ سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
 بۆ وەزارەتى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان
 سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
 بۆ نووسینگەى نەتەوەیەكگرتوەكانە لە هەولێر
 بۆ كونسۆڵخانەى ئەمریكى لە كەركوك
 بۆ حزبو لایەنە سیاسى یەكانى هەر چوار پارچەى كوردستانە
 بۆ ڕێكخراوى بەرگریكردنە لە كەس و كارو قوربانیان و بەركەوتووانى چەكى كیمیاوى لە هەڵەبجەى شەهیدو شوێنەكانى تر
 بۆ سەنتەرو ڕكخراوەكانى تایبەت بە بەرگریكردن لە كەس و كارى ئەنفالكراوەكانى كوردستان
 بۆ شێخان و ماقاماتى بەرزى بارزانییەكانە، لە گوندی بارزان. 


2787 جار بینراوه‌