دوكتوور محەمەد ئەلسەید تەنتاوی, ئیمامی گەورە و شێخی ئەلئەزهەر رۆژی یەكشەممە 28ی سێپتەمبری 2008 لە نووسینگەی خۆی لە قووتابخانەی دینیی ئەلئەزهەر لە قاهیرە چاوی بە بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵدەریی عێراق كەوت. دوای باسكردنێكی بە تێر و تەسەل لە سەر رەوشی ناوخۆی عێراق و بە تایبەتی پرسی شاری ئەشڕەف, كە چۆن دانیشتووانی ئەم شارە لە لایەن رێژیمی ئێران و دەست و پێوەندەكانی خراونەتە ژێر هەڕەشە, كاتێ بەڕێوەبەری هەواڵدەریی عێراق گواستنەوەی بەرپرسایەتیی ئاسایشی شاری ئەشڕەف لە لایەن هێزەكانی ئەمریكای باس كرد و تەئكیدی كرد كە ئەم كارە هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی 3500 كەس لە ژنان و پیاوانی موسوڵمان كە لە راستیدا میوانی عێراق و گەلی عێراقن, بْەڕێزیان دەربارەی ئەم پرسە لێدوانی دا و فەرمووی:
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین , والصلاە والسلام علی سیدنا و شفیعنا رسول الله ....
وە ئێمە ئێستا لە كۆتایی مانگی رەمەزانداین. هیوادارم هاوبەندی و یەكێتیی و هاوكاری باڵ بەسەر هەمووان و بە تایبەتی جیهانی ئیسلامدا بكێشێت و دەبێ رێز بگیرێت لە ئاسایشی كەسانی پارێزراو, لە هەر كوێیەك كە هەن و بە هیچ شێوەیەك پەلامار نەدرێن و دەستدرێژیان نەكرێتە سەر. لەبەر ئەوەی رێزگرتن لە ئاسایشی كەسانی پارێزراو رێزگرتنە لە ئینسان وەك ئینسان خۆی, كە گونجاوی هەموو دین و ئایینە ئاسمانی و سروشتی ئینسانی و یاسا مرۆڤایەتییەكانە. هەر بۆیە ئامۆژگاریم بۆ هەمووان و بە تایبەتی بۆ موسوڵمانان ئەوەیە كە مافەكانی كەسانی پارێزراو دابین بكەن, واتا دەستدرێژی نەكرێتە سەریان .... و بە هەمووان دەڵێین جەژنتان پیرۆز بێت.
لێرەدا بەڕێوەبەری نووسینگەی هەواڵدەریی عێراق لە قاهیرە, عەلی كلیددار گوتی: .... حەزرەتی شێخ برایانی ئێرانیمان, واتا موجاهیدینی خەڵق تەنانەت ناكۆكییەكییان لەگەڵماندا هەبێت ئایا لەبەر ئەوەی لە سەر خاكی موسوڵماناندان دەستدرێژیكردن بۆ سەریان حەرامە؟ بەڕێزیان لە وڵامدا گوتی كە "ئەمن بە گشتی باسم كرد و مەبەستم لەم قسانە بە تایبەتی برایانە لە «ئەشڕەف».
بەڕێوەبەری هەواڵدەریی عێراق وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە حەزرەتی شێخی گەورە, سوپاسی بەرێزیانی كرد بۆ ئەم دیدارە.
پێویستە بگوترێ كە شێخ محەمەد ئەلسەید تەنتاوی, موفتیی ئەلئەزهەر, باڵاترین مەقامی ئایینییە لە میسر. بەڕێزیان لە ساڵی 1986ەوە موفتیی وڵاتی میسر بووە و لە ساڵی 1996ەوە وەك شێخی گەوإرەی ئەلئەزهەر هەّڵبژێردراوە. ئەلئەزهەر گەورەترین و كۆنترین دامەزراوەی دینی و زانستە ئیسلامییەكانی جیهانە لە قاهیرە.
زانكۆی ئەلئەزهەر كە لە سەردەمی حكومەتی فاتمییەكان درووستكراوە لە ساڵەكانی 359 هەتا 361ی كۆچی مانگی, یەكێكە لە گرینگترین و بەناوبانگترین مزگەوتەكانی جیهانی ئیسلام و زیاتر لە هەزار ساڵە وەك مزگەوت و زانكۆی ئایینی كار دەكات و بۆ رێزگرتن لە حەزرەتی فاتمە (د.خ) ناوی نراوە «ئەلئەزهەر». لە ساڵی 1798 كە فەرانسەییەكان بە فەرمانی ناپێلئۆن بناپارت میسریان داگیر كرد, زانایانی ئەلئەزهەر شۆڕشیان دەست پێكرد.