نه‌ژادی حاجی برایم :
برای به‌رێزم هاوار هه‌ورامی له ستافی کوردستانپۆست ، هه‌ندێ راستی زۆر گرنگی له که‌سێتی جاش و خۆفرۆشی جه‌لال له نووسینێکیدا له‌ژێر ناونیشانی (تاڵه‌بانی یه‌ك جار ڕاستگۆ به، ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن بکه‌یت، من له به‌شه‌که‌ی خۆم خۆشده‌بم)خستبووه‌ڕوو ، هانیداین وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌ی ، ئه‌و وێنه و ئاخافتنه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌کانی پشت کاره‌کته‌ره‌کانی ئه‌و وێنه بخه‌ینه‌ڕوو .
جه‌لال هه‌میشه وه‌ک که‌سیکی کۆیله و داشدامه له ریکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌کانی تورکان له ناوچه‌که خه‌بات ده‌کات ، له هه‌مان کاتیش‌دا بۆ کۆماری ئیسلامیش به هه‌مان هێز و توانا دووپاتی کۆیله‌ی بۆ ئه‌وانیش ده‌کات ، خۆ شه‌هیدکردنی زیاتر له 500له کوردانی کۆمه‌ڵه و دیموکرات و له وڵاتپارێزانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات له باشور له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌لال به ته‌نسیق له گه‌ڵ ئیتڵاعات له رێگای عومه‌ر فه‌تاحی تاوانبار باشترین به‌ڵگه‌یه .
له‌م وێنه‌یه‌دا که هاوکارێکی خۆشه‌ویستی کوردستانپۆست بۆی ناردین ، ناویشی لێنابوو( کۆبوونه‌وه‌ی شه‌یتانه‌کان ) ،ناولێنانه‌که‌ی پڕ به پێستی ئه‌و دانیشتنه‌یه ، چونکه له‌و دانیشتنه ، تاڵه‌بانی و هۆشیاری بێ هۆش وه‌ک دوو زه‌لیل و که‌سێتی دۆڕاو ، ده‌ستخۆشیان له گوولی سه‌رۆک کۆماری تورکیای فاشی کرد و پیرۆزباییان ئاراسته‌کرد ، کاتێ ووتی: ئێمه له په‌رله‌مان خه‌ریکی نوێکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپاین بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور .هێشتا گۆته‌که‌ی ته‌واو نه‌کردبوو گوول ، جه‌لال و هۆشیار ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییان ئاراسته‌ی شه‌یتانی شه‌ڕ کرد !.
ده‌بێ که‌سێ هه‌بێت له که‌سێتی جه‌لال جاشتر له مێژووی دوور ودرێژی کوردان هه‌بوو بێت ؟!. جه‌لال وێده‌چێ کۆی سه‌رجه‌م که‌سێتییه‌جاشه‌کانی کوردان و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تیش بێت به درێژایی مێژووی بوونی مرۆڤایه‌تی.
هیچ ته‌فسیرێک نادۆزمه‌وه له پیرۆزباییکردنی تاڵه‌بانی له دڵخۆشبوونی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکان له کوشتوبڕی گریلا و بۆمبارانکردنی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل جگه له جاشایه‌تی و سووکی که‌سێتی بۆ داگیرکاران..
با راگه‌یاندنه رووڕه‌شه‌که‌ی جه‌لال بتوانێ ته‌فسیرێک بۆ ئه‌و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشییه‌ی جه‌لال بۆ کوشت‌وبڕ و بۆمبارانکردنه‌ی تورکان جاڕبدا و به‌خه‌لکی کوردستان بڵێت: ئه‌و سووکایه‌تیکردنه‌ی جه‌لال بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان بووه !.
هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵه‌فاوێکی وه‌کو جه‌لال مانه‌وه‌یه‌تی وه‌کو که‌سێکی زه‌لیل و سووک له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماریی ، جا ئه‌و مانه‌وه له سه‌ر حسابی کێ و چاره‌نووسی گه‌لێک ده‌بێت ئه‌وه گرنگ نییه !.
ئه‌م وێنه‌یه ، وێنه‌ی دانیشتنی گوول و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکان و جه‌لال و هۆشیاری بێهۆشه که له نیۆیۆرکدا به‌یه‌که‌وه له‌وێدا ئه‌و ده‌ستخۆشییه و پیرۆزباییه پیشکه‌ش کران بۆ ئه‌وه‌ی سوپای تورکیا دووباره هێرش بێنێته‌وه بۆ باشوری کوردستان له پێناو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بریاری سه‌ربه‌خۆی کوردان له قه‌ندیل و له‌باربردنی پرسی که‌رکوک و سنووردارکردنی حکومه‌تی هه‌رێم و ئاقڵکردنیانه ، بۆ ئه‌و ئامانجانه هه‌مووی سوپای تورکان وا خۆی ئاماده ده‌کات له گه‌ل پیرۆزباییه‌که‌ی جه‌لال ده‌یانه‌وێت دووباره چانسی ره‌شی خۆیان له زابدا تاقی بکه‌نه‌وه..
جگه له ریسوایی بۆ که‌سێتییه‌کی جاشی وه‌کو جه‌لال له دوای ئۆپه‌راسیۆنیی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌مجاره‌ی تورکان هیچی دیکه‌ی لێناروێت .با جه‌لال و جه‌لالییه‌کان له کۆتایی ته‌مه‌نی پڕ له نه‌هامه‌تیان بۆ کوردان ، دلنیابن جگه له جاشایه‌تی و بێ هه‌لوێستی هیچی دیکه‌ی له دیرۆکدا بۆ نانوسرێته‌وه ، به خه‌تێکی پان بۆجه‌لال ده‌نوسرێت: جه‌لال به‌ناو کوردێک بوو ، بوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق ، به‌لام له‌دوا رۆژه‌کانی ژیانییدا وێرای خه‌ڵه‌فاوی ،ئیبداعی ده‌کرد له جاشایه‌تیکردن بۆ داگیرکاران !.