هاوار هه‌ورامی:
ستاڤی کوردستانپۆست
ئه‌گه‌ر به وردی له مێژووی ته‌مه‌نی زیاتر له 75 ساڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ورد بینه‌وه، نه‌ك ته‌نیا بێویژدانی ئه‌و که‌سایه‌تییه به‌رامبه‌ر به خۆمان و به گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له زۆر خاڵ، نه‌گرین و هه‌ڵوێسته‌مان نه‌بێت، به‌ڵكو بێ ڕێزی و سوکایه‌تیش له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین. له‌وه‌ش گرنگتر به ئه‌رکی مێژوویی سه‌رشانمان هه‌ڵناسین بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه و وریاکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌کانمان له ڕووی ڕه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و مێرده‌زمه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ی کورد که که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی رابه‌رایه‌تیی کردووه، له هه‌مان کاتیش‌دا ئاشکراکردنی ده‌سته بۆگه‌ن و مه‌رامه گڵاوه‌کانی ئه‌م که‌سه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. هه‌رچه‌نده له‌لای خه‌ڵك مێژوی ڕه‌شی تاڵه‌بانی له جاشایه‌تی 66 وه ده‌ستی پێکردووه، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه، که ساڵانی پێش 66 یش که‌سێکی خۆفرۆش و دوژمن به‌گه‌ل نه‌بوبێت! لێره‌و له‌وێ، خۆی شانازیی به زیاتر له په‌نجا ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێ: زیاتر له په‌نجا ساڵه خه‌بات ده‌که‌م، خه‌باتیی چیی؟ به بێئه‌وه‌ی بۆمان ڕوون بکاته‌وه که ووشه‌ی خه‌بات له‌لای تاله‌بانی چی ده‌گه‌یه‌نێت!! یان له‌لای تاڵه‌بانی جیاوازیی له‌نێوان خیانه‌ت و خه‌باتدا ته‌نها چه‌ند پیتێکه ، چونکه هه‌ردووکیان به پیتی خ ده‌ست پێده‌که‌ن!
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌کاره‌کانی تاڵه‌بانی بدوێین، ڕه‌نگه نه‌ك ئێستا بواری ئه‌وه‌مان نه‌بێت، به‌ڵکو پێویستمان به کاتێکی زۆر هه‌یه، چونکه دوور نییه چه‌ند په‌رتوکێکی لێ به‌رهه‌م بێت، به‌ڵام بۆ کاره باشه‌کانی به‌داخه‌وه له‌وانه‌یه یه‌ك دێڕ نووسین زۆر زۆر بێت. تاڵه‌بانی جگه له ته‌مه‌نێك له خۆفرۆشتن، جاشایه‌تی، به‌کرێگیراویی و نۆکه‌ریی و سه‌ر شۆڕی بۆ به‌عسی ڕووخاو، ئێرانی سه‌رده‌می شا‌و ئێستاش، بۆ تورکیا و سوریا، بۆ هه‌ندێ وڵاتی وه‌کو میسر و نێوده‌وڵه‌تیش جگه له گه‌وره بازرگانێکی دز، هه‌روه‌ها پیاوێکی سه‌رلێشێواو و خه‌ڵه‌فاوی درۆزن هیچی تر نه‌بووه و نییه، له هه‌موو ته‌مه‌نیدا ڕاستگۆ نه‌بووه، که‌سێك نییه ڕه‌خنه‌ی له قسه‌کانی نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌یڵێت پاش بیست خوله‌ك خاوه‌نی نییه، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک که‌سی ناپاکی وه‌کوو خۆی په‌روه‌رده‌ش کردووه، که ده‌ست به په‌ناملی خۆیاندا ئه‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌و شتی وای نه‌وتووه، به‌تایبه‌تی شتێك په‌یوه‌ندیی به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه هه‌بێت و داکۆکی له مافه‌کانی بکات، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیی و گرێدانی کلکی بۆ نۆکه‌رایه‌تییه‌کی نوێ یان تازه‌کردنه‌وه و وه‌فاداریی ده‌ربڕین بۆ وابه‌سته‌یی خۆی له‌سه‌ر نۆکه‌رایه‌تی، ده‌ها ووشه‌ی بریقه‌دار به‌کار ده‌هێنێت. هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش ئیستا بوو، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی نزیکه‌ی 26 خوله‌ك قسه‌ی کرد و بۆ جارێکیش ناوی گه‌له‌که‌ی و ووشه‌ی کوردی له زاری نه‌هاته ده‌رێ، به‌ڵام زۆر به په‌رۆشه‌وه داکۆکی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین کرد.
جه‌لال تاله‌بانی، که زیاتر له 32 ساڵه سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی عێراقه، ڕه‌نگه هه‌تا ئێستا 32 ووشه‌ی بۆ داکۆکی کردن له‌سه‌ر کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی نه‌درکاندبێت. ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك شتێکی وتبێت، یان زیده ڕۆیی یان درۆیه‌کی زه‌قی بێ شه‌رمی له پاڵیدا کردووه وه‌کو له چاوپێکه‌تنه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کوردستان له 29/09/2008 دا، درۆیه‌کی شاخداری تری کرد‌و وتی: کورد‌و عه‌ره‌ب له گزنگی مێژووه‌وه براو هاوچاره‌نوسی یه‌ك بوون!.
بۆیه له کۆتایی ئه‌م چه‌ند دێڕه نووسینه‌مدا ده‌ڵێم:
ئه‌ی حاجی جه‌لالی ئایه‌توڵڵای تاڵه‌بانی، هه‌روه‌ها ده‌روێش جه‌لال عه‌ره‌ب، وه‌ك هاووڵاتییه‌کی کوردستان من ئاماده‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌قی خۆمدا لێت خۆش ببم، به‌مه‌رجێك، بۆ ته‌نیا یه‌ك جار درۆمه‌که و ڕاسگۆیانه بدوێ، ته‌نها یه‌ک جار هه‌ڵه‌کانت ڕاست بکه‌ره‌وه، چونکه ته‌مه‌نت له 75 ساڵ سه‌رده‌که‌وێت و گردی ناپاکان چاوه‌ڕێته بۆ ئه‌وه‌ی له ئامێزت بگرێت و دوایی له نه‌فره‌تی مه‌ردانه‌ی گه‌ل بێبه‌ش نابیت. من پێت ناڵێم نه‌فه‌رت له خۆت و له گۆڕه‌که‌ت، به‌ڵام ئه‌وه میلله‌ته، که هه‌قیانه گۆڕه‌که‌شت هه‌ڵته‌کێنن و نه‌ک ته‌نها نه‌فره‌ت له گۆڕه‌که‌ت، به‌ڵکوو نه‌فره‌ت له پاشماوه و به‌رماوه‌که‌شت ده‌که‌ن، که ئه‌و بنه‌ماڵه دز و ده‌وله‌مه‌نده‌یه که دوای خۆت ده‌یانه‌وێت ڕه‌وره‌وه‌ی مێژووی ناپاکیت به‌ڕێ بکه‌ن.
--------------------------------------------------------------------------------