گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

جەلال بەگ و مەسعود بەگ دوو سەركردەى مافیان

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on October 04,2008

image

ڕزگار كانى میرانى :
 بەپێى هەواڵەكانى عێراق بۆ بودجەى تەواو كارى ئەم ساڵى عێراق و ناردنى بۆ ئەنجومەنى نیشتمانى عێراق و ڕازى بوون لەسەر ى , حكومەتى عێراق هەموو ئەو پارانە لە هەرێَمى كوردستان ئەبڕىَ كە ئەم حكومەتەى لەمەڕ خۆمان كۆى كردۆتەوە و بە ناڕەوا و بە دزى هەموومانەوە حەپەلوشیان كردوە , بەپێى ئەو بڕانەى باسیان دەكەن بە ملیارەها دینارە كە ئەمە بۆ ئێمە ى میللەت زیانێكى زۆرە و بۆ جەلال بەگ و مەسعودبەگیش قازانجێكى باشە چونكە ئەو داهاتەى دەست كەوتوە بێجگە لەو دوو بەگە و دزەكانى چوار دەوریان كەس نازانىَ بۆكوىَ چوە ؟ چۆنیش سەرف كراوە , لەوانەیە دزە بچوكەكانى دەسەڵاتیش نەزانن ئەم هەموو داهاتە بۆ كوىَ چوە ؟ گرنگ ئەوەیە ئەم داهاتە باشە بۆ بەگەكانى كوردستان بێت , بەپێى ڕاپۆرتەكان بایى ((200)) ملێون دۆلار نەوت فرۆشراوە و ئەبێت ئەو پارەیە بدرێتەوە بە ناوەند , بێجگە لە گومرگەكان كە ملیارەها دینارە, وەرن ئەگەر ئەم پارەیە بە دەست پیاوى ئاقڵەوە بوایە چى پێ دەكرد , ئەگەر دەسەڵاتێك مەبەستى دزى نەبێت بۆ ئەمە دەكات , بۆ نایەت شەفا فانە باسى ئەمە بكات یان ئەمە تەنها بۆ گیرفانە , ئەم دوو سەرە مافیایەى كورد ئەوەندەى بۆیان بكرىَ ڕووتمان ئەكەنەوە و دەمان مژن , گوىَ بە هیچ نادەن تەنها ئەوە نەبێت بانكەكانى ئەورەوپا و ئەمریكا پڕ بێت لە پارەى ئەمان , چەند ڕۆژێك لەمەو بەر سەرۆكى هەرێم و گەورە مافیاى كورد مەسعود بەگ ووتى (( تەحەدا ئەكەم ئەگەر من یەك دینارم لە بانكەكانى دەرەوەدا هەبێت )) بەڵام وا ئەوە دەركەوت كە تائێستا داهاتێكى زۆر دزراوە و بەبىَ ئەوەى كەس بزانىَ تەنانەت پەرلەمانە خەوتوەكە و دزە كانى چوار دەوریان ئەمەیە خێرو بێرى ئەو پرۆژە ستراتیژییەى كە مامەو كاكە كردیان , بەڕاستى ئەمەیە دەستكەوتى گەورە , مەگەر تەنها لە ووڵاتە پێشكەوتوەكانى دنیادا پرۆژەى ستراتیژى وا كرابێت كە خێرى بۆ گیرفانى بەگ و مافیاكانى كوردستان بە ملیونەها دۆلار و ملیارەها دینار بوە , ئەوەى ئەمێنێتەوە ئەوەیە ئایا میللەت تاكەى ئەمە قبوڵ دەكات ئەو پارەیەى دەبڕدرىَ پارووى مناڵەكانمانە , هى ئەم ووڵاتە كاولەیە , ئەو پارەیە ئەبوایە بۆ ئاوەدان كردنەوە بەكار بهاتایە , پارەى خوێندكاران وكەس وكارى شەهیدان و كەم ئەندامانە , نەك بۆ گیرفانى سەرە دزەكانى كوردستان , جا بۆ پڕ كردنەوەى ئەمە وا دەسەڵاتە مافیاكەى كوردستان كەوتونەتە بڕینى پارە لە خەڵكى و فەرمانبەران و سەرەتاش لە مامۆستایانى داماوەوە دەستیان پىَ كرد , بۆ ئەوەى چوو چوو وە هەندێكى تریش كۆبكەنەوە , لێرەشەوە عومەر مورتاح كەوتۆتەوە خەیاڵى ئەوەى جارێكى تر بە موچەى فەرمانبەراندا بڕواتەوە و مەسەلەى دوو موچەى سەرى هەڵداوەتەوە , ئەمە بۆ ئەوەیە بەقەد ئەوەى دزیویانە ئەوەندەى تریش كۆبكەنەوە و جارێكى تر ڕەوانەى دەرەوەى بكەنەوە ترسى ئەوەشمان هەیە وەكو سەدام دەست بكەن بە كۆكردنەوەى مجهود حربى , جا با سەد  جارى تر سەرۆكى مافیاكانى كوردستان مەسعود بەگ هەر بڵىَ تەحەدا ئەكەم یەك دینارم لە بانكەكانى دەرەوە هەبێت , دەى میللەتى داماو تاكەى لەم دزانەى قبوڵ دەكەن ؟ تاكەى ئاوا بىَ دەنگ و بىَ هەڵویست بین و ئەمانەش دەست بخەنە بینە قاقامان و پارووى ماڵ و منداڵمان بدزن , تا ئێستا ئەم بىَ دەنگییەى ئێمەیە ئاوا كارەساتى ناوەتەوە ,ئاخر كەى بوە بە ملیارەها دینارى ئەم ووڵاتە بدزرىَ و كەسیش نەبێت قسەیەك بكات , كەى بوە پارووى دەمى مناڵەكانمان بدزن و كەسیش نەبێت قسەیەك بكات , بۆ شتى زۆر سادە و بىَ بەها دەڕژێینە سەر شەقامەكان بەڵام بۆ ئەم دزییە گەورەیە كەس قسەیەك ناكات , لەكوێى ئەم دنیایەدا بێجگە لە كوردستان ئەمە قبوڵ كراوە , دەسەڵاتێك دزیت لىَ بكات , ئەتكت بكات  , خیانەتت لىَ بكات كەچى كەسێك نەبێت قسەیەك ناڕەزایەتیەك دەببڕىَ , ئیتر گەیشتۆتە تین و تەحەمول ناكرىَ , یان ئەبێت ئێمە ئەو دزییە لە گیرفانى خۆمان پڕ بكەینەوە وەكو ئەوەى بە مامۆستایانیان كرد یان ئەبێت ئەمانە بەرد باران بكرێن و تەخت و تاراجیان تێك بدرێت .


2562 جار بینراوه‌