گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

مەراسیمی بە خاك سپاردنی (گۆران عومەر) چۆن بەرێوەچو؟!

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on October 04,2008

image

هاورێیەكی زانكۆی گۆران..
 یەكێك لە نازدارترین سیماكانی دەنگ و رەنگی كوردی،خوێن شیرین ترین و خۆشەویست ترین روخسار،لە بەهاری تەمەندا ماڵئاوایی كرد،گۆران عومەر بە زویی سەفەری كرد و ماڵەكانی بێ قاقاو بێ دەنگە زوڵاڵەكەی هێشتەوە..
 گۆران 10 ساڵ زیاترە بێ وچان دەبەخشێت،بێ وچان بۆتە چراو لە هەوڵی روناككردنەوەی شاشەی كەناڵەكەیدایە..گۆران عومرێكە خەرێكە خەندە دەچێنێت و بزە دە بەخشێتە لێوەكان..
 بەڵام بۆ لە پرسەی بە خاك سپاردنیدا تاكە یەك لێپرسراو ئامادە نەبوو،راستە ئەوە شەرەفێكی گەورەیە تۆ ئەو هەموو خەڵك و هاورێیەت لە دەور بێت..بەڵام نەنگیەكی گەورەیە لانی كەم بۆ هێرۆخان كە خاوەنی كەنەڵەكەیە ئامادە نەبێت،یان   پارێزگاری سلێمانی ئامادەی بەخاك سپاردنی نابێت و شەویش وەك ئەزعەف ئیمان و درەنگانێك بروسكە دەنێرێت..
 تەنانەت تەغتیە كردنی كوردسات بۆ بەخاك سپاردن و راپۆرتەكانیان مایەی شەرمە..تاكە پەیامنێرێك نەبوو لەوێ تا چاوپێكەوتن و دیدار و ساتە گەرمەكان بكاتە راپۆرت،ئەگەر كوری مەسئولێك بوایە دەمێك بوو ئالان عومەر و پەیامنێرە ماستاو چیەكانیان شانامەیان بۆ دەهۆنینەوە...
 گۆران ئەوەندەی بەسە كە لە دڵی خەڵكدا جێگەی بۆوە ..ئەوەندەی بەسە كە خەڵك بۆی تاسا ..بەڵام دەبێ ئەوە رونبێت بۆ خەڵك كە ئامادە نەبونی یەك تاكە بەرپرسی یەكێتی لە بەخاك سپاردنی نەنگیەكی گەورەبوو.

  
 کوردستانپۆست: دووباره‌  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی گۆرانی جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو هاوڕیێیانی راده‌گه‌ینینه‌وه‌ ..کۆچی دوایی گۆران  خه‌ساره‌تێک بوو له‌ راگه‌یاندنی کوردی که‌وت ، به‌و هیوایه‌ که‌سێکی دیکه‌ گۆران ئاسا به‌رده‌وامی به‌ کاروانی به‌خششه‌که‌ی بدات.


7627 جار بینراوه‌