کوردستانپۆست:
نێچیر وه‌کو که‌سێکی موراهیق و لاسار له پێناو پرکردنی گیرفانی ته‌نانه‌ت له پرینسیپه ساده‌وساکاره‌کانی مرۆڤێکیش له ناوه‌خنیدا نییه و تییدا نادۆزرێته‌وه. سه‌یره مرۆڤێک ئاوا بێشه‌رمانه له گیرفان و قووتی خه‌ڵکی دزی بکات و ئاواش بێ هه‌ستکردن به به‌رپرسیاره‌تی ده‌رهه‌ق به ساده‌ترین مافه‌کانی خه‌لکی هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
له‌گه‌ڵ درنده‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی و کوردان ده‌ست تێکه‌ل ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی ویژدانی بۆ یه‌ک تۆزقاڵ بجوڵێ ، هه‌مووی له پیناو ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و گه‌وره‌کردنی ره‌سیدی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان.
پاش ئه‌وه‌ی له زاگرۆس تیڤی هه‌واڵی ئیمزاکردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی له گه‌ڵ کۆرییه‌کان و بینینی له لایه‌ن سه‌رۆکی کۆریا بڵاو کرایه‌وه ، نێچیر وه‌کو هه‌موو جارێک دیار نه‌ما و خۆی شارده‌وه ،به‌ڵکو له پێش جه‌ژنه‌وه دیار نه‌ماوه و هیچ هه‌واڵێکی ره‌سمی ئاماژه به شوێن و کاره‌کانی نه‌کردووه ، تا شه‌وی 2/3ی ئه‌م مانگه گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان. خه‌لکی کوردستان ده‌پرسێت ئه‌م که‌سه سه‌رسه‌رییه ده‌بێ له‌کوێ بێت؟ !. سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له مه‌سرور بارزانی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که مه‌سعودی بابیشی نازانێت له کوێیه؟ ئه‌ویش وه‌کو خه‌لکی کوردستان عه‌وداڵه بزانێت له کوێ بووه و ئه‌و هه‌موو پاره دزراوه له کوێ سه‌رف ده‌کات؟!.
کوردستانپۆست پاش گه‌ڕان و به‌دواداچوون و به‌گه‌ڕخستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ، توانی له سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر تایبه‌ته‌وه بزانێت نیچیرئه‌و ماوه‌یه له کوێ بووه !.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که پێیراگه‌یاندین : نێچیر له ماوه‌یی رابوردوودا له (لاس ڤێگاس) بووه که شاری رابواردن و قومار و رۆڵیت و بنکه‌ی سه‌ره‌کی هه‌موو شاجوانه‌کانی دنیاێیه، که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی دنیایێ رووی تێده‌که‌ن ، ژماره‌ی دانیشتوانی نزیکه‌ی دوو ملیۆنه به‌ڵام 40 ملیۆن ساڵانه بۆ گه‌شتوگوزار رووی تێده‌که‌ن ، ته‌نها یه‌ک شه‌و رابواردن له گه‌ل شاجوانه‌کانی دنییاێێ خۆی له ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌دا ، دیاره بڕی پاره‌که به پیی ته‌مه‌ن و ساڵی شاجوانییه‌که که‌وتووه ، چه‌نده تازه بێت ئه‌وه‌نده نرخه‌که‌ی زێده‌یه. جێگای باسه له‌وێدا ته‌نانه‌ت که‌رتی گه‌شتوگوزاری سێکسی هاوڕه‌گه‌زیش له بره‌ودایه.
بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر لاس ڤیگاس و ئه‌و چالاکییانه‌ی که‌تێیدا ده‌کرێت تکایه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://www.vegas.com/lounge/centennial/
له کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان به ده‌ست گه‌نده‌لێ ده‌ناڵێنن و له‌م چه‌ژنه‌دا خانه‌واده‌ی وا هه‌بووه نه‌یتوانیوه چێشتی جه‌ژن بخاته سه‌ر ئاگر ، که‌چی نێچیر به پاره‌ی ئه‌و خه‌لکه له گه‌ل شاجوانانی دنیاێی راده‌بویرێ!. ئه‌مه چ رۆژێکی ره‌شه ئه‌و خه‌لکه له گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ل و خیانه‌تکاره تووشبووه ؟!.
کوردستانپۆست بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌کانی گه‌ڕاوه بۆ که‌رکوک سه‌ردانێکی کردن و له‌وێدا زۆرمان دی ، به‌لام تێکڕایان ئه‌وه‌ی دیمان ویژدانی دوژمنی پێده‌هه‌ژا !. ژنێکی ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌ی خاوه‌ن کۆمه‌لی مناڵ و پیاوێکی بێ ئیش و په‌ککه‌وته ، سوێندی بۆ خواردین که نه‌ک هه‌ر ته‌نها مانگی ره‌مه‌زان تامی گۆشتیان نه‌کردووه به‌ڵکو ووتی: بۆ دوو مانگ زیاتره نازانین تامی گۆشت یا خواردنێکی خۆش چییه!.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌راوردێکی ژیانی نێچیرێکی ئاوا سه‌رسه‌ری بکات له گه‌ل ئه‌و ژنه به که‌رامه‌ته ، ده‌بێت له کوێی به‌هاکانی مرۆڤپه‌روه‌ری جێگه‌ی بۆ بکاته‌وه!.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌له ، که وێنه‌ی نییه له جیهان و ته‌نانه‌ت له ده‌وروبه‌ریشدا ،راسته گه‌نده‌لی هه‌یه له ده‌وروبه‌ر به‌لام ده‌سه‌ڵات جۆرێک ئینتیمای هه‌یه بۆ خاک و ولات و خه‌ڵکه‌که‌ی ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه خیانه‌ت له به‌هاکانی کوردایه‌تی و مرۆڤایه‌تیش به ناوی دیموکراسیه‌ت ده‌کات .خه‌ڵکی کوردستان چه‌نده ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به تاوانبار ده‌زانێت ، ئیداره‌ی بۆشیش ئه‌وه‌نده ، جونکه له پاڵ بوونی پاراستنی ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌ترین تیرۆری ویژدانی و رۆحی و جه‌سته‌یی مرۆڤی کورد ده‌کرێت. ره‌وه گه‌نج ولاوانمان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی نادیار رۆژانه روو له‌زیادبووندایه ، خه‌لکی کوردستان به خێراییه‌کی زۆر له هێلی هه‌ژاری نزیک ده‌بێته‌وه، مافیاکان رۆژ به دوای رۆژ به‌هێزتر و به ده‌سه‌ڵاتر ده‌بن ، ده‌کری بووترێت ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه مرۆڤی تێدا بخنکێ ...
له کۆتاییدا کوردستانپۆست خه‌ڵکی کوردستان هان ده‌دا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕان و مانگرتن و به‌رخۆدانی سڤیلی ، تا هه‌نگاو بۆ گۆڕان نه‌نرێت ئه‌و ژینگه پیسه که هه‌ردوو بنه‌ماڵه خوڵقاندوویانه پاک نابێته‌وه ... ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه شێرپه‌نجه‌ی قه‌ده‌ری ره‌شی کوردانن ، بێبڕینه‌وه‌یان لێی رزگار نابن.