گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

لیژنە زانستیەكەی بەشی كۆمەڵناسی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان هەمووی عەرەبن، بڕوانە ئەم گه‌نده‌ڵییه‌:

له‌لایه‌ن kurdistanpost on September 07,2008

image

 مامۆستایەكی زانكۆ:
لەسەر ئەم كۆلێجە زۆر دەنوسرێت بەتایبەت ئەو بەڵگەنامەیەی كە باس لە بڕوانامەی ساخته‌ی ڕاگرەكەی كردوە. لیژنە زانستیەكەی بەشی كۆمەڵناسی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان بریتیە لەچوار مامۆستا كە سیانیان عەرەبن و كوردی نازانن و زمانی ڕەسمی هەرێمی كوردستانیش كوردیە. بەعەرەبی وانە دەڵێنەوە و خوێندكارە گەنجەكانی ئەم نەوەیە دەبێت بە عەرەبی قسەیان لەگەڵدا بكەن و ئەمان ئامادە نین فێری كوردی ببن. ئەوەی چوارەمیشیان هاوسەرەكەی عەرەبە و هەر لەم هاوكیشەیەدا كراوەتە ئەندامی ئەم لیژنەیە هەروەك لەم زانكۆیە مامۆستای كوردی تێدا نەبێت. ئەم باسە تكایە دوور لە دیدی ڕەگەزپەرستیی وه‌ریبگره‌. یەكێك لەم مامۆستا عەرەبانە لەڕووداوێكی سەیارە قاچی شكاو لەبەغدا مایەوە كەچی ئامادە نەبوون یەكێكی تر بخەنە شوێنەكەی. ئەم لیژنە زانستیە لەلایەن ئەنجومەنی بەشەوە هەلنەبژێردراون بەلكو ڕاگڕی كۆلێجەكە دلێر ئەحمەد دیناون و سەرۆك بەش مامۆستا سەرنج تەنیا وەك بوكە شوشە دانراوە و ده‌سه‌ڵاتی نییە و كەسایەتی زۆرلاوازە و دڵی زۆر بەو كورسیە لەقیوەی خۆشە. ئەنجومەنی بەش عەمەلی بوونی نیە و بڕیارەكان دیكتاتۆرانە ئەدرێن، كاركردن و بڕیارەكانی لیژنەكە لەڕاستیدا كە حسن عجیل سەرۆكیەتی بۆ بەرژەوەندی خودی ڕاگر كار دەكات لەوەی وانەكانی ماستەرو دوكتۆرا وسەرپەرشتی كردنیان ئەدرێن بەڕاگر. بەرنامەی خوێندنی باڵا دوور لە بڕیارو سەرنجی ئەنجومەنی بەش پێشتر دانراوون و وانەكانی خوێندنی باڵا وەك كورسیەكانی خوێندنی باڵا خۆی ناعادیلانە بەش دەكرێن. هەر كەسێك، هەر مامۆستایەك ڕووبەڕویان بوەستێتەوە وەك گەلە گورگ ڕاگرو باندەكەی پەلاماری ئەدەن. حسن عجیل لەگەڵ ڕێزمدا كە شیعەیە لەبەغدا جنێو بە كورد ئەدا و قسەی ناشیرین بەكورد ئەڵێت ولەسلێمانیش ڕێزی لێ دەگرن و پۆستی ئەدەنێ. ئەم شتە سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەرەكەشی بۆ كاروباری زانستی ئاگاداری ئەم ڕاستیەن. دەربارەی ئەم بەشە و سەرۆك بەشەكەی لە ئەلقەیەكی تردا ڕوونكردنەوەیەك دەخرێتە ڕوو بە بەڵگەنامەوە بۆ نمونە بەگومانەوە خاوەن بڕوانامەی ماستەرە و بەپێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاكراوەتە سەرۆك بەش.


420 جار بینراوه‌