سەبارەت بەو بابەتەو خاڵى (3) كە باس لە من كراوە , ئەم وەڵامە دەخەمە بەرچاوى كاكى دلسۆزى زانكۆ و نوسەرى بابەتەكە و سەرجەم ئەو كەسانەى ئەو بابەتە دەخوێننەوە .
كاكى دلسۆز دەڵیت كە من هیچ مواسفاتێكم نیە و لە كارى كاركێڕى نازانم , بۆیە دەلێم كە من دەرچوى كۆلێجم و هەڵگرى بڕوانامەى بكالۆریۆسم وە ماوەى (7) ساڵ بەڕێوەبەرى كارگێڕى كۆلێجى پزیشكى ڤێتێرنەرى بووم , ڕاگر و مامۆستایان و فەرمانبەرانى ئەو كۆلێجە شایەتى كارەكانم و تواناى منن لەو بوارەدا .
دانانى من وەكو بەڕێوەبەرى كارگێڕى زانكۆ لەسەر دواى من نەبووە , بەلكو لەسەر داواى بەڕێز (د.فاروق عمر ێدیق) ى. سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى پێشوو و بەڕێز (م. على) لەكۆلیجى پەروەردەوى وەرزش ئاگادارى ئەو ڕاستییەیە . پاش دەست بەكاربوونم و كاركردنم لەو بوارەدا لانەبرام , بەڵكو خۆم استقالەم كرد , لەبەرئەوەى دیاردەى جاسوسى و بىَ دەسەڵاتیم پىَ قبوڵ نەكراوەو هەموو فەرمانبەرانى كارگێڕى زانكۆ و سەرۆكایەتى زانكۆ ئاگادارى ئەو استقالەیەن و وێنەى ئەو استقالەیەش لەو شوێنانە پارێزراوە .
پاش ئەوەى بەرێز د. فاروق عبداللە بوو بە ى . سەرۆكى زانكۆ داواى لىَ كردم كە بێمەوە ئەو شوێنە چونكە ئەو ماوەى كە من لە كارگێرى استقالەم كرد هەمووان ئاگادارن كە چ فەوزایەك لە ادارە روى دابوو هەروەها لە ناو زانكۆش دا تەنانەت كار گەیشتە ئەوەى كە قاێەیەكى كۆلیجى زانست ببرێت كە برى (50 ) ملیون دینارى تێدا بوو بە هۆى ئەوەى ئەو كەسەى لە شوێنى من دانرابوو تواناى ئەو كارەى نەبوو بۆیە داوام لىَ كرایەوە بگەرێمەوە ئەو شوێنە وە گەرانەوەشم تەنها بۆ خزمەتكردنى زانكۆ بوو لە پێناو چاكردن و راستكردنەوەى ئەو كارا خراپانەو نەهێشتنى كەم و كوریەكانە.
وە ئێستاش لەو ماوەیەدا كارەكانم شایەتى شارەزایمن لە بوارى كارگێرى دا بە تایبەتى كە لە چەندین لیژنەى سەرەكى زانكۆ یان ئەندام بوم یان سەرۆكى لیژنە بووم و چەندین سوپاس نامەشم بە هۆى ئەو كارانەوە وەرگرتوە و دۆسیەكەم شایەتى ئەو راستیەن .
وەئەگەر بەرێز د.فاروق لێم نارازى بێت جۆن داینام وەكو كاكى نوسەر دەڵىَ ئاواش ئەتوانێت لام بەرێت .
سەبارەت بە دەوڵەمەند بونم و كۆكردنەوەى پارەیەكى زۆر بە كاكى نوسەر دەلێم كام پارەیە و كام خانووە و كام سەیارەم كە ئەوەندە دەوڵەمەندبم . سەبارەت بە نەوت وپارەى نەوت با ئەو زانیاریەش راست بكەمەوە بۆ كاكى دڵسۆزى زانكۆ كە ئەوەتاى من لە كارگێرى دەوام دەكەم یەك لیتر نەوت لەلایەن منەوە نە وەرگیراوە لە دەزگاى پرۆژە تایبەتەكان و نە لەلایەن منەوە كراوە بەڵكو هەمووى لە رىَ ى لیژنەوە بوە و لە رىَ ى لیژنەشەوە دابەش كراوە و تائێستاش هەر بەو شێوەیە بەردەوامە و نوسراوەكانیش ئە وراستیە دەسەلمێنن كە لە زانكۆدا هەیە .
سەبارەت بە كار ئاسانى بۆ كۆمپانیاى خاوێن ... كۆمپانیاى ناوبراو ساڵى پار بۆ ماوەى یەك ساڵ كارى پاكردنەوەیان كردووە لە زانكۆدا و وە لەلایەن لیژنەیەكەوە سەرپەرشتى كراوە و رۆژانە چاودێرى كارەكانى كراوە وە ئەم ساڵ كارى پاكردنەوەیان بۆ دەرنەچۆوە كە من سەرۆكى لیژنەى كردنەوەى تەندەر بووم و بۆ كۆمپانیاكى تر دەرچۆوە وە گەر كار ئاسانیم بۆ بكردنایە ئەوا دیارە دەبوایە بۆ ئەوان دەربچوایەتەوە .
لە كۆتایدا دەڵێم گەر كاكى نوسەر با هەر بەڵگە و دۆسیەیەكى هەیە بیخاتە روو تا چیتر روى رەش نەبێت ....وە لە كۆتایدا دەڵم دەریا بە دەمى سەگ گڵاو نابێت ....راستیەكانیش بە كەسى نا دلسۆزى وەكو تۆ ناشوێنرىَ ....