مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره:
سه‌روه‌ری یاسا یان سوڵحی عه‌شایه‌ری!
كورته وه‌ڵامێك بۆ ده‌سته‌ی پاریزه‌رانی ئه‌نفال و چه‌ند پرسیارێك؟
هاوشاریه‌كم ئاوا هاته قسه، ساڵی پار كه له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌كۆمه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیان وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه ڕوویان ده‌كرده بنكه‌ی پۆلیس و دادگا بۆ تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆنه موسته‌شارێك، له‌هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وت چاوم كه‌وت به‌كۆنه جاشێكی هه‌مان موسته‌شار و پێم ووت ئاگات لێیه كۆنه سه‌رۆك جاشه‌كه‌ت چی به‌سه‌ر هاتووه چه‌ندین كه‌س شكایه‌تی لێ كردوه؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵاما ووتی: ئاغام پشتی به چیای قه‌ندیله‌وه‌یه (واته سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له پشته) له‌م ڕۆژانه ٦٠ ده‌فته‌ر دۆلاری داوه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی سوڵحی عه‌شایه‌ری بكات و هیچ نه‌بێ ژماره‌ی شكایه‌تكه‌ره‌كان كه‌مبكاته‌وه.
به‌ڕێزان ده‌سته‌ی داكۆكیكه‌ر له كه‌یسی ئه‌نفال و پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌كان چاوه‌ڕێ بووم
لایه‌نێكی حزبی بێته وه‌ڵام، به‌ڵام وا دیاره ئه‌م كاره‌یان به ئێوه‌ی ماندونه‌ناس سپاردوه..
به‌ڕێزان كاتێ ئێوه سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمتان كرد بۆ هیچ كام له ئێوه زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد بڵێ جه‌نابی سه‌رۆك. . ناو نه‌هێنانی جاش و ئه‌نفالچیه كورده‌كان له‌پای چی؟
كاتێ سه‌رۆكی هه‌رێم پێی وتن باسی جاشه‌كان مه‌كه‌ن، كه‌سوكاری قوربانیان ده‌توانن له‌داگاكانی كوردستان داوایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن، پێم وایه سه‌رۆكی هه‌ریم هه‌م ئێوه و هه‌م خۆشی خه‌ڵه‌تاندوه، ئه‌گینا ته‌نانه‌ت ته‌نیا له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ٤٧ داوای یاسایی له سه‌ر كۆننه موسته‌شارێك تۆمار كراوه له سێبه‌ری سه‌رۆكدا وه‌ك شا ده‌ژی.. تاكه مه‌رجی ئه‌م سه‌رۆك جاشه ئه‌مرێکی سه‌رۆكی هه‌رێمه که پێی بڵێ..بۆ ئاماده بوونی له دادگا‌و پیاده كردنی یاسا ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێكیش بێت!
ساڵی پار كاتی به‌لێشاو كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، چوون و ده‌یان داوای یاساییان له‌سه‌ر ئه‌و كۆنه جاشه تۆماركرد، سه‌رۆكی هه‌رێمتان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی دداگای بكات، که‌چی ٦٠ هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخان كرد بۆ سوڵحكردنی عه‌شایه‌ری، به‌ڵكوو بتوانێ ژماره‌ی سكاڵاكان كه‌متر بكاته‌وه، به‌ڵام به‌ڕیزینه پارێزه‌رانی یاسا. له‌م شه‌ره یاسایه‌دا ئێمه بردمانه‌وه.. له پشده‌ره بۆ سلێمانی و پاشان بۆ داگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له به‌غدا.
به‌ڕیزینه له كوێی ئه‌م سه‌رزه‌مینه بووه، هاوڵاتیه‌ك داوای پیاده‌كردنی یاسا بكات و سه‌رۆك پێشێلی بكات؟
به‌ڕیزینه .... پێش لێدوانه بوێرانكه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا عه‌سكه‌ری له‌مه‌ڕ ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم له كاروباری یاسادا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای باڵای تاوانه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌ی به ته‌له‌فۆن پێڕاگه‌یاندم، که سه‌ره‌تا كه‌مێک دڵگران بووم، به‌ڵام پاشان له لام زۆر ئاسایی بووه‌وه، خۆم هێورکرده‌وه، چونكه ئه‌مه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه بوو بۆ من.
كاتێک ئێوه‌ی به‌ڕێز باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داگای باڵای تاوه‌نه‌كان شتێك نیه ناوی كه‌یسی جاش و ئه‌نفالچیه‌كان بێت، به‌ڵام زیاتر له ٢٦٤ جاش و ئه‌نفالچی كورد ناویان وه‌ك تاوانباری به‌شدار بووی ئه‌نفال هاتووه، زوربه‌شیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه موعه‌زه‌ز موكه‌ڕه‌م پارێزراون و سه‌رۆكی هه‌رێمیتان به‌شی شێری به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له ناوه‌ندی چاك ئێمه كه‌یسێكمان هه‌یه به‌ناوی كه‌یسی جاش و ئه‌نفالچیه كورده‌كان و خۆشبه‌ختانه من به‌رپرسی ئه‌و كه‌یسه‌م.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی، كه ئێوه ده‌ستخۆشی له‌وه ده‌كه‌ن، ئێمه داوای یاساییمان له‌سه‌ر كۆنه ئه‌نفالچیه‌ك له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌دانمارك تۆمار كردوه. پێم باشه ئه‌وه بیر جه‌نابتان و سه‌رۆكی هه‌رێمی بهێنمه‌وه، كه ئه‌و كۆنه موسته‌شاره له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆكه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی دانمارك كراوه و چوار ساڵی ڕه‌به‌ق به‌رپرسی یه‌كه‌می پارتی بوو له دانمارك و له‌چاو پێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی هاوكاری سه‌رده‌می به‌عس به شانازیه‌وه باسی به‌شداری كردنی خۆیی و فه‌وجه‌كه‌كه‌ی ده‌كات له ئه‌نفالی 1، 2، 3، 4
من دڵنیام له‌وه‌ی له كاتی داگایی كردنیدا هه‌مان هه‌لوێستی ناشۆڕشگێری ده‌نوێنن وه‌ك له‌داگای كردنی نزار خه‌زره‌زی كردیان.
به‌ڕێزان ئێوه وه‌ك ده‌سته‌ی داكۆكیكه‌ر له ئه‌نفال كراوه‌كان، ئایا چی هه‌ڵوێستێكتان نواند له مه‌ڕ ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی له كه‌یسی سوڵتان هاشم وهاوكارانی ؟ بۆچی نه‌گه‌ڕانه‌وه لای سه‌رۆكی هه‌رێم و پێی بڵێن جه‌نابی سه‌رۆك وه‌ك چۆن داوات لێ‌کردین كه باسی جاشه‌كان نه‌كه‌ین ئاواش ڕێنوێنیمان بكه چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری داگا جێ به‌جێ بكرێ..به‌سه‌ر سوڵتان هاشم و هاوكارانی؟
ئه‌مه‌ش لینكی لێدوانه‌كه‌ی ڕێزدار مسته‌فا عه‌سكه‌ریه..
http://www.sbeiy.com/News/NewsDetailMain.aspx?id=2959
سه‌ركه‌وتووبن بۆ گه‌لی كورد و كه‌سوكاری قوربانیان.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
msto123@hotmail.com