دهستپێک : ههواڵ : خۆپیشاندانەكەى گەڕەكى گوڵان و یادگارى لە هەڵەبجەى شەهید دواخرا بۆ 10 ڕۆژی تر
خۆپیشاندانەكەى گەڕەكى گوڵان و یادگارى لە هەڵەبجەى شەهید دواخرا بۆ 10 ڕۆژی تر
لهلایهن Kurdistanpost KP.N on September 06,2008
ناسح عبدالڕەحیم-هەڵەبجەى شەهید: Nasehh2007@yahoo.com دانیشتوانى هەردوو گەڕەكى گووڵان و یادگارى لە هەڵەبجەىشەهید ماوەى دە ڕۆژ مۆڵەت دەدەن بە قائیمقام و دائیرەى ئاو بۆ چارەسەر كردنى كێشەى كەم ئاوى گەڕەكەكەیان و سورن لەسەر داواكاریەكانى دیكەیەكان. بڕیار بوو یەكشەمە 7-9 دانیشتوانى هەردوو گەڕەكى یادگارى و گووڵان لە هەڵەبجەى شەهید خۆپیشاندان بكەن و داواى لێپرسینەوە لەو بەرپرسانە بكەن كە كەمتەرخەمن بەرامبەر بە نەبوونى خزمەتگوزارى لە هەردوو گەڕەكەكەیاندا. غالى حەمەساڵەح تەمەن 50ساڵ پیاوماقوڵێكى گەڕەكەكە گووتى ئێمە چووین بۆ وەرگرتنى مۆڵەت بۆ خۆپیشاندانەكە بەڵام قائیمقام و بەڕێوبەرى دائیرەى ئاو پێیان گووتین خۆپیشاندان مەكەن ئێمە خۆمان دێین بۆتان لەگەڵتاندا كۆبوونە دەكەین. سەعات 12:30 نیوەڕۆ فوئاد ساڵح قائیمقامى هەڵەبجە و ئەندازیار نورەدین بەڕێوبەرى دائیرەى ئاو لە مزگەوتى ابو بكر لە گەڵ دانیشتوانى هەردوو گەڕكەكەدا كۆبوویەوە. مامۆستا سەعید حەمە فرەج وەك نوێنەرى گەڕەك قسەى كردوو گووتى:بێئاوى تینى بۆ هێناوین و كەمتەرخەمى بەرپرسانیش ڕقى هەستاندوین" هەموو ڕۆژێك ئاوى بەلۆعا " داواكارى فەوریمانە و دەبێت لە كورترین ماوە بۆمان جێبەجێبكەن,ئەگەر لە كورترین ماوە چارەسەرى نەكەن ئەوا خۆتان بەرپرسیان لەوەى كە ڕو ئەدات,لەو كاتەدا ئامادەبووان پشتگیرى خۆیان بۆ قسەكانى نوێنەرەكەیان دەربڕى. ئەندازیار نورەدین بەڕێوبەرى دائیرەى ئاو لە قسەیەكیدا گووتى : حكومەتى هەرێم تا ئێستا 1 دینارى بە دائیرەكەى من نەداوە بۆ ئەوەى من كێشەكەتان بۆ چارەسەر بكەم,نۆ مانگە لە پارەى مەعاشى فەرمانبەران زیاتر هیچ بڕە پارەیەكمان پێنادەن,كێشە ئاوى گەڕەكەكەى ئێوە ئەوەیە كە كارەباكە ڤۆڵتیەى نزمەو ترومپاكان بەباشى كار ناكەن. فوئاد ساڵح قائیمقامى هەڵەبجە لە كۆبوونەوەكەدا بەڵیێنیدا كەبڕى" 45 ملیۆن دینار "بۆ كڕینى مۆلیدەیەكى كارەبا تەرخان بكات تا ترومپاى ئاوى گەڕەكەكە بەباشى كار بكات و كێشەكە بە چارەسەر بگات و كێشەى كەم ئاویتان نەمێنێت. مامۆستا یاسین عبدولكریم گەنجێكى گەڕەكەو بەناوى گەنجانەوە گووتى: جەنابى بەرپرسان ئێمە وەك كۆمەڵێك گەنج 2ساڵ لەمەوبەر كێشەو گرفتەكانمان لەم یاداشتە چەند خاڵیەدا خستە بەرچاوتان بەڵام هیچ كارێكتان بۆ نەكردوین ,ئێمە دووساڵ لەمەوبەر داواى ئاومان كرد كەچى ئێستا ووشكەساڵیتان كردووەتە بیانو خۆ دوو ساڵ لەمەوبەر ووشكە ساڵى نەبوو ,ئێوە هاتوون هەر قسە بكەن,ئێمە كردەوەمان دەوێت. ئەحمەد محەمەد تەمەن 60 ساڵ ڕووى كردە قائیمقام و گووتى: تۆ هاتووى باسى كێشەى هەڵەبجەم بۆ دەكەیت,من نامەوێت گوێم لەم قسانە بێت,من دەمەوێت كێشەكانى گەڕەكەكەى من باس بكەیت و چۆن بۆ منى چارەسەر دەكەیت وپێویست ناكات باسى هیچ شتێك بكەیت. عومەر على تەمەن 55 ساڵ گووتى: ئێوە هاتوون هەر قسە بكەن ئەگەر ڕاست ئەكەن بۆ چەند ساڵە كێشەى كەم ئاوى ئێمە چارەسەر ناكەن,ئەى بۆ ئاو بۆ شوێنەكانیتر هەیە بۆچى ئاو بۆ گەڕەكەى ئێمە نییە,ئێوە ناحەقى ئەكەن و بە عەدالەت ئاوى هەڵەبجە دابەش ناكەن. سەبارەت بە داواكاریەكانیترى گەڕەك مامۆستا سەعید حەمە فرج یاداشتە چەند خاڵیەكەى گەنجان دوو ساڵ لەمەوبەر خرابووە بەردەمى بەرپرسانى بۆ جارى سێیەم هەمان داواكارى دایە دەست قائیمقام و پێى ڕاگەیاند كەوا ئێمە سورین لەسەر داواكاریەكانمان و بەهیچ شێوەیەك بێدەنگ نابین و كەمتەرخەمەى لە هیچ بەرپرسێك قبوڵ ناكەین,ئەوە ماوەى 10 ڕۆژ مۆڵەتان پێدەدەین بۆ چارەسەر كردنى كێشەى كەم ئاوى و بەدواداچوونى بەردەوام دەكەین بۆ چارەسەر كردنى كێشەكانیترى گەڕەكەمان ,ئەوا ئەمجارەیان خۆپیشاندانمان نەكرد بەڵام دڵنیابن ئەم جارەیان خراپتر ڕو ئەدات ئەگەر كێشەكانمان چارەسەر نەكرێت. مەلا نەجمەدین ئیمام و خەتیبى مزگەوتى گەڕەك گووتى : من هێندە دەڵێم با كێشەكە بە ئاشتى خۆشى چارەسەر بێت زۆر باشە و بۆ هەموولایەكمان ئەگەر نا خراپە.
236 جار بینراوه
|
|
|
|