خێڵان بەختیار :
Xelan11@yahoo.com
هەردەم لە كاتى یاریكردندا، گەر كەسێكمان ئاگاى لە یارییەكە نەبوایە و خەیاڵى بڕۆشتایە، كورد گوتەنى "ئاگاى لە مەحمووى بێ زەوا نییە"، ئەوا پێمان دەگوت: (خووو)، ئەمەش لە پێناو بە ئاگا هاتنەوەى هاوڕێكەمان، ئیدى كاكى هاوڕێش بەخۆ دەهاتەوە.
ئەم (خوووو)ەى من كە لە جەناب عالى وەزیرى ریازە و هەرزەكارانى دەكەم، ئەوەیە، كە جەنابیان ئاگاى لە مەحمووى بێ زەوا نییە. رەنگە بپرسن "هۆكار چییە؟".
لە ژمارە 11ى گۆڤارى (هەڵهبوون*) كە مانگانەیە، دیمانەیەكیان لەگەڵ ئەم وەزیرەدا كردووە، كە لە پرسیارێكى گۆڤارەكەدا هاتووە: "ئەو گەنجانەى كە لە شەڕى ناوخۆ شوێن بزر كراون، هیچ سۆراغێكیان نییە، وەك وەزارەتى لاوان چ هەنگاوێكتان هاوێشتووە بۆ دۆزینەوەیان، كە دەزانین خانەوادەكانیان ئێستاش لە چاوەڕوانیاندان؟"، جەنابى خاوەنشكۆ وەزیرى ریازە و هەرزەكارەكان، زۆر بێ باكانە و دوور لەوەى هیچ حیسابێك بۆ كەسوكارى ئەو شوێن بزر بوانە بكات، كە دیارە خۆیشى باداوە، دەڵىَ: "من هیچ زانیارییم لەبەر دەستدا نییە بە ناوى لیستى (معین) خەڵكێك بزر كرابێت و لە ژیان مابێت و شتى وا بەر گوێم نەكەوتووە و نەهاتووەتە لاى من، بىَ خەبەر بوومە لەو بابەتانە. من چەند رۆژێك لەمەوبەر خەبەرێكم خوێند لە رۆژنامەیەك، كە خێزانێك بىَ سەروشوێنە، موتابەعەیەكى جددى دەكەم لە رێگەى خۆمەوە".
كارەساتە گەر كەسێك ئاگادارى مێژووى نەتەوە و حیزب و خاكەكەى نەبێت، كەچى لەپڕىَ و بىَ ئەوەى ئاگاى لە گوزەرانى میللەتەكەى بێت، پلەى وەزیرى قبوڵ بفەرموێت!
- دەڵێى منیش خوووو لە خۆت بكەم!
• بۆ!؟
- ئىَ خۆت باش دەزانى ئێرە غاباتە و یاساى دارستان بەڕێوەى دەبات و ئەو یاسایەش سەروەرە.
• بلە گیان راستەكەى، گەر یاساكەمان دارستانى نەبێت و مەملەكەتەكەشمان غاباتى نەبێت! ئەو هەموو بىَ ئاگا و مافیا و بازرگانە عیملاقانەمان نە دەدى!
لە شوێنێكى ترى وەڵامەكەیدا جەنابیان باس لەوە دەكەن، گەر كەسێك بێ سەر و شوێن كرابێت و مابێت من نەمبیستووە! ئىَ خۆ هەموو كەس دەزانێت ئەو گەنجانەى كە لە لایەن حیزبەكەتەوە بىَ سەر و شوێن كراون، ئێستا ئێسكیشیان نەماوە، ئەم كابرایە كە نە گەنجە و وەرزشكاریش، بە قودەرەتى حیزبەكەى كە هەرگیز كەسى شیاو لە شوێنى شیاو داناسەكێنىَ، مەگەر بە دەگمەن نەبێت، ئەم كابرایەى لە دەرەوە و بۆ بەدبەختى گەنجى هەمیشە خێر لە خۆ نەدیوى ئەم مەملەكەتە غاباتییە ئامدیوى كردەوە و كردیە وەزیر.
سەیرە حیزبەكەى تەنها كەسێكى تێدا بوو، كە بولبول ئاسا دەیخوێند، ئەوەبوو ئەو بولبولەیان سامت كرد، دەكرىَ بزانین تەها بەروارى چۆنە دەیەوىَ وەك كەنارى بخوێنىَ!؟ چ خوێندنێك؟ خوێندنى بایەقوش ئاسا، كە خۆشى و حیزبەكەشى دەخاتە بەردەم چەندەها پرسیار! ئەو پرسیارانەى كەوا، سەر لە نوىَ دەبێت ئەو خێزانانەى خەڵكیان بىَ سەر و شوێن بووە، وەڵام بدرێنەوە، چونكە ئەمڕۆ دەگوزەرىَ و رۆژێك دێتە پێشەوە، ئەوانەى دەستیان هەبووە لە بێ سەر و شوێنكردنى رۆڵەى ئەم گەلە هەردەم ستەم لێكراوە، راپێچى دادگا بكرێن.....هتد
سەمەرەیە كاكە تەها ئاگاى لە كوشت و بڕینى شەڕى ناوخۆ و یەكتر كوژى نەبوبێت!؟ ئەى ئاگاى لە 31ى ئاب، كە پەڵەیەكى رەشە بە مێژووى حیزبەكەیەوە، بۆیان نەخوێندبێتەوە!؟ ئەى زیندانییە نهێنیەكان!؟ مەگەر گۆڤارى لیڤین و سایتى كوردستان پۆست و سەربەخۆیى و هاوكاریش، لە تۆ قەدەغە كراوە؟
- دەشبێت، گەرنا چۆن لە وەڵامى ئەو گۆڤارەدا بىَ ئاگایى خۆیى دەر دەبڕى! ئەى ئەوەش بۆ ناڵێى، كە دەڵىَ ناوم بۆ بێنە من متابەعەى جددى بۆ دەكەم!؟
• ئەوە هەموو فەلسەفەى سەرۆكەكەشیەتى، كە زۆر جار دەڵێت، بە بەڵگەوە گەندەڵیمان بخەنە بەر دەست، با چارەسەرى بكەین و لێكۆڵینەوەى لە بارەوە بكەین. وەك ئەوەى جەنابیان ئەم خەڵكە بە عەوام بزانن بە نرخى شوێن كەوتووەكانیان، كە وەك قاز ئاسا دوایان كەوتوون، رۆژانە دەیەها گەندەڵى بە بەڵگەوە لە سایت و رۆژنامەكان دەخرێتە بەر دیدى كوێرەوەبوویان، كەچى وەك نە بایان دیبىَ و نە بۆران.
- ئاگایان لە مەحووى بىَ زەوا نییە، پێویستە رۆژانە مێژووە رەشەكانیان بخەینەوە بەردەم، تا خۆیانیان لىَ نەگۆڕىَ و بزانن رۆژنێك بووە، كە چۆن و چى و پیاوى كىَ بوون. بۆیە دەبێت دووبارە لە جەنابى وەزیر و سەرۆك و دار و بەردى دار و دەستەیان بڵێین: خووووووووووووو .
------------
کوردستانپۆست: ئهو ڕوونکردنهوهی کاک خێلانمان پێگهیشتووه، که له خوارهوه بڵاوی دهکهینهوه، له ههمانکاتدا ئهوهی که برادهرێکی هاوکارمان له کوردستانپۆست نووسیبووی وهکو روونکردنهوه، ئێمه لامان برد و داوای لێبووردن دهکهین (کهمال)
گۆڤارى هەڵبوون و پاراستنى پارتى، رونكردنەوە
خێڵان بەختیار
Xelan11@yahoo.com
چەند رۆژێك لەمەوبەر بابەتێكى رەخنەییم لەسەر تەها بەروارى نووسی بوو، ئەویش لەسەر قسە و وەڵامەكانى، كە لە گۆڤارى هەڵبوون دیمانەیەكیان لەگەڵ سازدابوو، تێیدا خۆى نەبان كردبوو لەو كەنجانەى كەوا لەشەڕى نەگریسى ناوخۆ و پارتى گوتەنى "شەڕى دژە جەلالى"، لە خوار بابەتەكەمەوە ستافى سایتى كوردستان پۆستى خۆشەویست و بوێر و هەق بێژ، سەرنجى خۆیان لەمەڕ گۆڤارى (هەڵبوون) بەمشێوە نووسیوە: "گۆڤارى هەڵبوون گۆڤارێكە سەر بە پاراستنى بنەماڵە، لە لایەن چەند پۆلیسێكى پارستنى بنەماڵەوە دەردەچێت". لێرەوە ستافە بوێر و هەردەم خۆشەویستەكەى سایتى گەندەڵ و خائین ترسێن و خوێنەرى ئازیز ئاگادار دەكەمەوە، كە ئەو دێڕە راى من نییە، بەڵكو راى ستافى كوردستان پۆستە، هۆكارى ئەم روونكردنەوەیەشم، تەنها ئەوەیە كە من دوور و نزیك نازانم ئەو گۆڤارە سەر بە چ لایەنێكە، بۆ زانیارى تەواوى خوێنەران و سایتى كوردستان پۆستی خۆشەویستیش، چەند ژمارە لەو گۆڤارە دەرچووە، نەمخوێندۆتەوە، بەڵكو وەك سەبەبێك بۆ بە ئاگا هێنانەوەى خاوەن شكۆ (تەها بەروارى) لەو خەوەى كە دەڵێى لەبن دار گوێزدا خەوتووە (لە باوەشى بنەماڵە)، ئا بەو شێوە تەپ و بىَ ئاگا بووە، لىَ بۆ یەكەمجاریشە ئەو گۆڤارەم خوێندۆتەوە.