گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

بۆ بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on September 06,2008

image

چاودێرێك لە زانكۆی سلێمانی :
 سەرۆكی بەشی خوێندنی ئیسلامی زانكۆی سلێمانی ماجستێری لەعەرەبیدا هەیەو 15 ساڵە ئەو بەشەی داگیر كردووە..
  یەكێك لە هۆكارەكانی پێشكەوتنی ئەمڕۆی زانست و زانیاری لە بواری خوێندنی باڵا لە جیهانی خۆرئاوا پەرەپێدانی بەشە زانستیەكانی كۆلێژەكانی زانكۆكانە ئەمەش بەدانانی پرۆگرامی تۆكمە بۆ ئەو مەبەستە دیارە لێرەدا سەرۆكی بەشی زانستی ڕۆڵی خۆی هەیە لە دانانی پرۆگرامی پێویست بەو گەشەكردنە وە سادەترین پێویستی كە دەبێت لە سەرۆكی بەشدا هەبێت بریتی یەلە(پسپۆری) كەدیارە دەبێت پسپۆری سەرۆكی بەش لە هەمان پسپۆری بەشەكە بێت ئەمەش لەپێناو سەركەوتن لەدانانی پرۆگرامی بەرەوپێشبردنی بەشەكەدا، ئەوەی كە لێرەدا مەبەستە تاكەی جەنابتان چاوێك ناگێرن بە زانكۆی سلێمانیدا كە چەند حاڵتێكی لەم جۆرەی تیادایە كە یەكێك لەو حاڵەتانە بەشی خوێندنی ئیسلامیە كە سەرۆك بەشەكەی یەكەم ماجستێری لە عەرەبیدا هەیە دووەم كە لەوەی یەكەم مەهزەلە ترە ئەوەیە كە لە كردنەوەی ئەم بەشەوە لە ساڵی 1993 هەتاوەكو ئێستا تەنها ئەو سەرۆك بەشە خۆی كولفی كولە كەدیارە وەكو ئەوەی زانراوە لە بەشەكەدا چەندین پسپۆری هەمان بەش بە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر هەیە ئەمە جگە لە چەندین هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە هەمان بەشدا. لەبەرئەوە هەقە جەنابتان لێكۆلینەوە بكەن لەو بابەتانەی كەلەم زانكۆیەدا دەگوزەرێت.


414 جار بینراوه‌