فهرمان :
بێگوومان کورد یەکێکە لەو کۆمەلگایانەی کە کاروانی ژیانی.بە هەزار دەردی سەری وسەختی و
کۆسپ وگرێدا هێناوە، تائێستا نکووڵی لێ ناکرێ
کە دوو هۆکاری سەرەکی ڕۆڵی گێڕاوە لە ژیانی ئەم میلە تەدا،ئەویش ناوەکی و دەرەکی بووە،واتە ئێمە نابێت هەر تەنها داگیر کە ران و دووژمنانی دەرەکی
بە هۆکاری باری دژواری ژیانی هە مە لایەنەی کورد بزانین،بە ڵکوو خۆمان گەورە ترین هۆکاری دواکەوتن و دواخستنی کورد بووین،لە مێژەوە تا ئەمڕۆ چەند پیلانی دەرەکی وفشاری سیاسیمان لێکراوە،خۆمان هێندە یەکگرتوو خاوەن بڕیاڕ نە بووین،تا حیساب لە سەر سەنگی سیاسیمان بکرێ،کورد عاتیفی وسۆزداریانە کە زووڵم و ستەمی لێ کرابی هەڵچوونێکی کردووە دوایی کپ و خاو بۆتەوە،هەروەها بۆ دیاردەی ناپاکی وخیانەتی کورد لە خۆی پێویست بە بەلگە هێنانەوە ناکات،هەر لە (ماد) ە کانەوە تا ئەمڕۆبە ناپاکی وخیانەتی ناوخۆیی کورد، کە وتووە،هە میشە کورد بە شێکی هاوکاری دووژمنە کانی بووە،بۆ سەر بە شەکەی تری،
سەرۆك خێڵەکانی کورد لە کۆنەوە ئەوە کاریان بووە،
(یەزدان شێر)(نوورەڵابەگ)(مە لای خەتێ و)(مشیری حەمەی سڵێمان) وهتد،لەسەردەمی ڕژێمی بەعسیشدا
سێ لەسەر چواری کوردجاش وئیستخباراتی ئەو ڕژێمە بوو،ئەوانەشی کە بە حساب شۆڕشگێر بوون وبەحساب چەکی شۆڕشگێریان لە شان کردبوو کەوتبوونە ناو شاخەکان،بە تایبەت بە رپرسەکان،وائێستا دەرکەوت کە ئەوانیش (فایل دارن) واتە کورد خوا نە یبڕی دەوڵەمەندە لە (میرابۆو فایل داروو جاش وناپاکان ومیروو ئاخوڕدا)
جا ئەم نووسینەم بۆیە ناو نا( ڤایرۆسی کورد) هەموو دەزانین،کاتێ کۆمپیوتەر تووشی ڤایرۆس دەبێ ئیتر زۆر گران کاری پی دەکرێ،قفڵ دەبێ و بەرنامەکان تێك دەدات،ئیتر یەکێ شارەزا نەبێت کۆمپیوتەروو هاردیسکەکەی لەکار دەکەوێ وبێ کەڵك دەبێ،دەبێ فڕی بدرێت، کە واتە کوردیش(ڤایرۆس) ی خیانە ت لێ ی داوە ،دەبێت هاککەرەکانی لە ناو ببرێن،دووبارە داتا بکرێتەوە،ئەوەش بە مرۆڤە جوامێرەکان و دەست وداوێن پا کە کانی کورد دەکرێت،جا کێن ئەوانە..؟
نازانین،گەلی کورد لەم بەشەی کوردستان(17) ساڵ نی یە کە گرفتاری دەستی پارتی و یەکێتی بووین،هەر لە سەرەتای چلە کانەوە کورد گرفتاری ئە و دووبنە ماڵەیە،ئە وکاتانەی کە هاو سەنگی هێزیان نە بوو ئەو کاتانەش لە ناو شاخەکانی کوردستاندالە جیاتی شەڕی داگیر کەر بکەن.شەڕی خۆ بەخۆیان کردووە.واتە کورد پەنجا ساڵە نیو سەدەیە.بەدەست کێشمە کێش و ململانێ ی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی یە وە دەناڵێنن،ئێمە چەند باجی ستەم وزۆرداری حووکمەتەکانی یەك لە دوای یەکی پاشایەتی وجمهوری کە ریم قاسموو عبدوولرحمان عارف و ئینجا بەعسیەکانمان داوە، سەد هێندە کۆڵەواری ناکۆکی وخیانەتی ناوخۆمان بوین،یەکێتی و پارتی بە خۆیان دەڵێن دیمووکڕات وسۆشیال دیمووکڕات وباس لە کۆمەڵگای مەدەنی ومافەکانی مرۆڤ وعەدالەتی کۆمە ڵایەتی دەکەن،بە ڵام بە واقعی کۆمەڵگای کوردیان نقومی سەرگەردانی وماڵویرانی کردووە.لە ناو گەندەڵی ودووڕووی و تاوانکاریدا کوردیان سەد هێندەی تر داڕزاند.نازانین ئە مە چۆن دیمووکڕاسی یەکە .حیزب جێگای هەموو دەسەڵاتەکانی گرتۆتەوە.لە بواری ئابووری و،بازرگانی و،ئیداری وڕاگەیاندن و،دادگاو،...هتد،
ئە مانە هەر هەمووی بە دەستی حیزبەوەن،کە ئە مە فڕی بە دیمووکڕاسی یەوە نی یە، سیستەمی دیمووکڕاسی واتە جیا کردنەوەی دەسەڵاتەکان ،
تا ئەم کاتەش بارزانی وتاڵەبانی کاریزمای هەموو دەسەڵاتەکانیان لە خۆیان دا کۆکردۆتەوە،ئە مەش لە گەڵ ئەم چەرخەدا ناگوونجێ و ئیرادەو بڕیاری میللەتیان گۆج وئیفلیج کردووە، گەورەترین بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە پارتی ویەکێتی دیموکڕا تی نین ئەو دوو حیزبە ناتوانن ئەنجامی هەڵبژاردنێکی
پاك وبێ تەزوویر پەسەند بکەن ،کە بەلیستی جیاواز دابەزن وهەرکامیان دەرچوون پیرۆز بایی لە وی تر بکات،کە ئە مە بە های ڕاستەقینەی سیستەمی دیمووکڕاسی یە، دوای دووسەعات لە دەرچوونی ئەنجام لوولەی چەکەکان دەخەنەکار،،،یان گەورەترین مەهزەلەی مێژووی ئەمانە تۆماریان کرد فیفتی فیفتی بوو،باشە گەلی کورد ڕوو بکاتە کامیان..؟؟؟بۆ داوا کردنی داخوازیەکانیان؟؟،یان لە هەموو دامەزراوەکاندا.وێنەی دوو سەرۆك هەڵواسراوە ئە مەش ئە وە دەگەیەنی کە کورد یەکتری قبوول نی یە و ئە مەش ئەوە دەگەیەنێ یا دەبێت هەردووکمان سەرۆك بین یا هیچمان،لەو لاشەوە تاوانی ئەخەنە ملی گەلی کورددەڵێن ئاژاوە گێرن،ئەی ئێوە نازانن؟؟
تا ئەم گەلە ستەم دیدەیە تەجاوزی بارزانی وتاڵەبانی نەکات لەو نە هامەتی و سەرگەردانی یەی ئێستا هەرگیز ڕزگاری نابێ ،ئەم ووڵاتە بەدەست دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی یەوە وێران بوو ،ئێمە کۆمەڵگایەکین ڕەنگە لەم سەر زەمینەدا وێنەمان نە بێ بۆ بێ سەروو بەرەیی و بەرەڵایی وسەرگەردانی وماڵوێرانی،ئە وەی پێی دەوترێت ڕێکخستن وتەنزیمی ژیان بە هۆی ئێوە وە نیمانە
میللەت لە ناو فەوزاو بێ ساحێبی دا دەژی
دەسەڵاتی کوردی بە ڕاگەیاندن وبڵندگۆو میدیای پاوانکراو مێشك وگوێیان ئاخنیوین،بە درووشمی بریقەداری دەسەڵاتی کوردی وەك سەربەخۆیی،کۆمەڵگەی مەدەنی،مافەکانی ژنان و مناڵان،گەنجان ومافەکانی مرۆڤ یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی سەروەری یاساو چی وچی بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع چ شتێك نابینی مایەی دڵخۆشی بێت،کە واتە کوردستان خێڵ بە ڕێوەی ئەبات نەك یاسا،مە کتەبە بەناو سیاسیەکانی ئەودووبنە ماڵەیە بارزانی تاڵەبانی جگە لە کۆمپانیای بازرگانی چیتر نین،ئەگەر یاسا سەروە ئێوە چۆن ئەتوانن بازرگانی بە هەموو ئەو شتانەوە بکەن کە یاسا بە تاوانی ئە زانێت،ئەوە چ یاسایەکە ڕێگەی بە ئێوە داوە بازرگانی بە خۆێنی هەزاران
شەهیدی کیما باران وبێ سەرووشوێنکراووقوربانیانی هەڵەبجەوە بکەن تامێزەکانتان بێ ویسکی نەبێ وشەوە سورەکانتان بێ سۆزانی نەبێت ئە ی ئەوە چ یاسایەکە ڕێگەی بەئیوە داوە دەست درێژی بکەنە سەر ناموسی خووشك و دایکی ئە و شەهیدانەی کە بە خوێنی خۆیان پارێزگاریان لەم ووڵاتەکرد؟دەك ڕووتان ڕەش بێت ئەی ڤایرۆسەکانی کورد بەڕاستی ئێوە ڤایرۆسن لە جەستەی ئەم میللەتەدا دەبێت ئەم میللەتی کوردە دووبارە ڕاپەڕێتە وە دووبارە کوردستان داتا بکرێتەوە ئێوەی ڤایرۆسیش بۆ زبڵدانی مێژوو تووڕ فڕی بدە ..
سلێمانی...