گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ئاگاداری.. له‌ هه‌ولێر چه‌ته‌ حوکم ده‌کات!.

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on September 06,2008

image

 چەتەیەكی چەكدار لە كۆمپانیای ستارلایت ( گۆاستنەوەی ئاسمانی) لە عێنكاوە هاووڵاتانی كوردستان روت دەكەنەوە بەزەبری چەك و هەرەشە.
 
 جەردەیەك بریتی یە لە جنان خلف عبدالكریم وە ناوێكی تری هە یە بە ناوی جیفانی مارسیل ( خاوەنی كۆمپانیای ستارلایت) , رشید عزیز علی ( برای خێزانی جنانە) , عبداللتیف عمر , جامی محمد و فرید عیسی موسی ( بەریوبەری كۆمپانیای ستارلایتە لە عێنكاوە).
 
 ئەم ناوبراوانە كارو ویستەكانی خۆیان جێ بە جێ دەكەن بە زەبری چەك و هێز , وەبە هیچ شیوەیەك رێزی یاسای هەریمی كوردستان ناگرن.
 
 بێ گومان ئەم جەردەیە پشتێكیان هە یە , بەر پرسێك گلۆپی سەوزی بۆ هەلكردون تاكو خەلكی كوردستان تیرۆر كەن. (وە بەرێز كاك مەسعود دەفەموێ یاسا لەسەر هەمووە!...)
 
 ئەم عەسابەیە نە رێزی یاسا دەگرن وە نە رێزی سەرۆك هەریمی كوردستان دەگرن.
 
 ئەم عەسابەیە ناوی ووڵاتمان پیس دەكەن وەترسناكی دەخەنە ئاسایشی ووڵاتەكەمانەوە.
 
 
 من كە ناوم سەرتیپ محمد قادر , دانیشتوی ئیماراتم, پارچە زەویەكم فرۆشت لە شەقلاوە بۆ ناوبراو جنان خلف عبدالكریم پێش دوو سال . 
 
 وە بەپیلان و فیل كوتی كاتێ دەچی بۆ هەولێر وە زویكە دەخەیتە ناومەوە, هەر لەوێ گشت پارەكەت دەدەمەوە.
 
 لە رێكەوتی 26/8/2008 زەوێكەم خستە سەر ناوی جنان كات ژمێر دوانزەی نیوەرۆ لە شەقلاوە بە ئامادە بونی پارێزەری جنان بە ناوی سامی ئیبراهیم رۆژبەیانی وە ناوبراو فەرید عیسی وە لێخوری كۆمپانیای ستارلایت بە ناوی كاك ئاری.
 
 دوای ئەوەی 21 چەكی بانقی ئیماراتم وەرگرت لە پارێزەر بەنەرخی 316,790 هەزار درهەم , كە دەكاتە 86,792$ دۆلاری ئەمریكی. (مایەی زەوی و قەرزی دو سالە كە لای جنان مابوو)
 
 بەرەو گەرانمەوەم لە شەقلاوە بۆ هەولێر بە فێل منیان برد بۆ كۆمپانیای ستارلایت هەر لەوێ سێ چەكدار كە دوایی ناویانم زانی كە ناویان, رشید عزیز علی ( برای خێزانی جنانە) , عبداللتیف عمر و جامی محمد هەر لە وێ بۆ دو سێ سەعات دەست بەسەر بووم لە ئەنجامدا بەزەبری چەك و هەرەشە 19 چەكی بانقیان لی سەندم (توانیم دوو چەك بشارمەوە).
 
 داوام كرد تەلەفون بكەم بۆ پارێزەرەكەم یان بۆ كەس و كارم , رشید گوتی بۆت نی یە تەلەفون بكەی بۆ كەس وە لێرە دەرناچی تاكو ئەو چەكانت لی نەسەتێنین , دوایی دەچی بۆ كوێ بچۆ ئێمە لە كەس ناترسین.
 
 دوا ئەوەی شكاتم لی كردن لە دەزگای پۆلیس وەپەیوەندیم كرد بە خەلكی ترەوە توانیمان نیوەی پارەم وەرگرمەوە , وە شكاتەكە بەردەوامە دژی ئەم چەتانە.
 
 زۆر بە داخەوە ئەم عەسابەیە خۆیان لە یاسا بەرزتر دەبینن , ئەوەش دەكەوێتە سەر ئەستۆی ئەوكەسەی پشتی ئەم عەسابەیەی گرتووە.
 
 داوا دەكەم لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە ئەم چەتەیە یان هەر عەسابەیەك كە هیچ رێزیكیان نی یە بۆ یاساكانی كوردستان, وە گەلەكەمان دەترسێنن بە زەبری چەك و هەرەشە بگیرێن وە بدرێنە دەست یاساو سزای خۆیان وەرگرن تا وەكو ببن بە عیبرەت بۆ چەتەكانی تر.
 
 با بزانن كە یاسا لە هەموو بەرز ترە.
 
 براتان/ سەرتیپ محمد قادر
 دانیشتوی ئیمارات وە ( 25 سال لە بریتانیا)
 كار / كاسپ
 تەلەفونی مۆبایل/ 00971507382473

 sarteep@hotmail.com
 


1593 جار بینراوه‌