گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

دەرپەڕاندنی پێشمەرگە و ئاكامە مەترسیدارەكانی لەئاییندەدا

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on September 06,2008

image

 شامیل قادر :
 هەڵبەتە هەموو نەبەردێك رۆڵەی ئازاو بەجەرگی خۆی هەیە. بەبێ ئەوەی ئیرادەی بەهێزیش هەبێت ئەوا هیچ كارو خەباتێكی پێشكەوتو و سەركەوتوو بەئامانج ناگات و ئاكامەكەی شكست و پەشیمانی دەبێت.هەروەها ئەمە لەرووی سیاسی و سەربازیشەوە راستە چوونكە نەبوونی ئیرادەی بەهێز واتا هەڵویستی لاواز هەڵوێستی لاوازیش هیچ كات و زەمانێك كاریگەری نەبووە لەهیچ بوارێكدا مادام هەڵوێستێكی لاوازە ئەوا بۆخۆی بەئاسانی پووك دەبێتەوە و وەك بڵقی سەرئاو لەناو دەچێت.
 لەم رۆژانەی رابووردودا جۆرێك لەئاڵۆزی و ركەبەری كەوتە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتەكەی مالیكی ئەو حكومەتەی تەنیا بەهێز و توانای هەرێمی كوردستان هاتەسەرپێ و پێرۆكەبوو.لەدوای هەڵمەتی سوپای ئێراق بۆسەر گرووپە تیرۆریستیەكانی نێو شاری دیالە و پەلاماردانی بارەگاكانی پارتەكوردیەكانی ئەوپارێزگایە مەترسی گەورە كەوتەوە لەوەی كەسوپای ئێراق نیازی هەبوو شارەكە لەژێردەستەڵاتی ئەو حیزبانە دەربهێنێ .خۆی لەخۆیدا كارێكی وەها زەنگێكی مەترسی ئامێزە بۆخەڵكی كوردستان و حكومەتەكەی چوونكە بەم ئاراستەیە حكومەتتی مەركەزی پێگە و شوێن خۆی لەو ناوچانەی دەرەوەی دەستەڵاتی خۆی كەئێستا كێشەی لەسەرە توونتردەكات و شوێنی كورد و پێگەو دەستەڵاتیان كەم دەكاتەوە.
 هەڵبەتە كشانەوەی پێشمەرگە لەناوچەكانی دیالە سەرەتایەكە بۆ بێكاریگەری كردنی پێشمەرگەو كەمكردنەوەی تواناو وورەی پێشمەرگە و گەل. بوونی پێشمەرگە لەوناوچانە دەبێتە هۆی دڵنیایی بۆ خەڵكی كوردی ئەو ناوچانەو جۆرێك لەمتمانەدان بەسەلامەتی و ئاسایشی خەڵكی وئایندەی ئەو ناوچانە.بەدەرپەڕاندنی پێشمەرگە واتا چاوترسێن كردنی كورد چونكە تاكە هێز ئێستا كەخەڵكی باشورپشتی پێدەبەستن هێزی پێشمەرگەیە هێزی پێشمەرگەش وابەسوك وئاسانی پێگە و بنكەكانی خۆی چۆل بكات ئەوا هەموو خەڵكی كورد پێی چاوترسێن دەبێ بەبێ ئەوەی هیچ بەرگریەك بكرێت لەدژی ئەو سوپا نوێیە كەهێشتا سەرەتای ژیانیەتی واتە سبەینێ كاتێ بەتواناتر بێت ئەوانەك لەدیالە بەڵە لەسەرجە م خاكی ئێراق رێگای بوونی لێ دادەخرێ و ئەو ساتەش وەك هەڵەكانی تری پێشومان خۆمان بە فاكتەری گرنگی ئەو شكست و دۆڕانانە نازانین وڕەخنە لەحكومەتی مەركەز دەگرین.
 كورد دەڵێ : تاریكی شەو سەرلەئێوارە دیارە ئەی بەرێزینە سەرۆك كۆماری ئێراق و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەیردەبێت هێشتا بەڕێزتان لەنیاز و پیلانەكانی حكومەتی ئێراق نەگەیشتبن؟ ئاخۆ دەبێ ئەم پاشەكشێ كردنەی بەڕێزتان جۆرێكی تر بێت لەسیاسەتی سەردەمیانە لەپێناو ئایندە و چارەنووسی گەلە ستەمدیدەكەماندا؟..
 حكومەتی ئێراق بەئاشكرا و بێ پەردە لەهەوڵی گەرانەوە و كۆنترۆل كردنی سەرجەم ناوچە و شارەكانە بڕیاری چۆڵ كردنی بینایە و بنكە و فەرمانگە حكومیەكان لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی ئێراق یەكەم هەنگاوی گەڕانەوەی دەستەڵاتی حكومەتی مەركەزە نەك تەنیا بۆ دیالە و جەلەولا بەڵكە لەئایندەدا بۆ هەرێمیش,باشە ئێمە كە ئەو ڕاستیانە وەك ڕۆژی ڕووناك دەبینین بۆچی بێدەنگین؟ ئاخۆ توانای بەرگریكردنمان نیە یاخوود یاخود پیلانی توند و تۆڵی بەهێزمان هەیە و چاوەروانی گۆڕانكاریەكانین ئەگەروایە ئەدی بۆ كەنگێ وەڵامی ئەو زیادەڕۆییە دەدەینەوە؟ كاتێك كە هەموو شت لەدەست دەدەین و كارلەكار دەترازێت؟یاخوود هەتا لەكەركوك و موسل و ناوچە و شاروو شارۆچكەكانی تریش دەردەكرێین و بستە زەویەك نامینێ لەسەری لەنگەربگرین و بەرگری لێ بكەین؟
 باپیرانمان گوتوویانە ئاسن بەگەرمی لێدانی چاكە ئێمەش ئەگەر تۆزێك هەڵوێستی نەتەوەیی و دڵسۆزی خاك و نیشتمان لەنێو ناخی دڵەكانمان ماوە پێویستە ئێستا بەرگری لەبچووكترین مافی ڕەوای خۆمان بكەین و گەرماو گەرم داكۆكی لەمانەوەی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بكەین نەهێڵین حكومەتی مەركەز هێزی خۆی بەسەرماندا لەسەرەتاوە زاڵ بكات و تەنگمان پێ هەڵ چنێ !تالە ئایندەدا هەمان كارەسات لەكەركوك و موسڵ و شارەكانی هەرێمیش جێبەجێ نەكرێ, تاجارێكی تر سەدامێكی تر بەبێدەنگیەكانمان سەر هەڵ نەدات و ئەنفالێكی تر دووبارە نەبێتەوە؟......


152 جار بینراوه‌