گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ئەبو بەنگین ، دەڵاڵە بەعسیەكەى دختۆر نێچیرەڤان بارزانى، له‌ گه‌ڵ ساجیده‌ کۆده‌بێته‌وه‌!.

له‌لایه‌ن Kurdistanpost KP.N on September 05,2008

image

عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم ئەحمەد(ئەبو بەنگین)، دەڵاڵە بەعسیەكەى دختۆر نێچیرەڤان بارزانى، لە هۆتێل (رۆیال)ى عەمانى پایتەختى ئوردن چاوبە ساجیدەى هاوسەرى سەدام و ئەحمەد سوڵتان رەشید بەرپرسى پاسەوانەكانى سەدامى لە گۆڕناو كەوتووە!!
 عەدۆ بارزانى/ بەدواداچونێكى مەیدانى/ سەرى رەش :
 لە راپۆرتەكانى پێشووماندا، هێمامان بۆ كەسایەتى پڕ خیانەتى عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم ئەحمەد(ئەبو بەنگین) بە ناو ڕاوێژكارو دەڵاڵە كاوبۆیەكەى نێچیرەڤان بارزانى كرد، هەر لە سەرەتاى بوون بە حەرەس قەومى و پەیوەندیكردنى بە فەرعى حزبى بەعس لە دهۆك و، پاشانیش بۆ بەغدادو، دواتریش كلك گرێدان بە دارودەستەو تاقمە پیاوكوژو مافیاكانى ساجیدەى هاوسەرى سەدامى گۆڕبەگۆڕو عودەى كورى دیكتاتۆرى لەناوچوو!!
 هەروەها ئاماژەمان دا، بە پەیوەندیەكانى ئەبو قووقووو ئەبو خوێنمژ كە لە ڕێگەى فازیل میرانى كۆیلەكەى ماڵباتى بارزانیەوە، لە سنورى بادینانەوە دەستى رەش و پڕخیانەتى لە دختۆر نێچیرەڤان بارزانى گیر كرد، ئەویش وەك گەنجێكى مراهیق و نەزان و تازە پێگەیشتوو، ئامێزى بازاڕ گەرمى و دزى و گەندەڵى بۆ ئەبو خیانەت ئەبو بەنگین كردەوەو، بە چەشنێك لە بەعسیەكانەوە فێربووە، كە چۆن كارى تەخریب و پیلانگێرى لە هەناوى گشت دەزگا حكومى و حزبى و ئەمنیەكان و تەنانەت لەشكریەكانى پارتى ئەنجام بدات، لە ژێر ناوى راوێژكاربۆ كارو بارى ئابورى و بازرگانى و سەرمایەگوزارى......!!!
 بەپێى وتەكانى ئالانى كوڕى ئەبو بەنگین دختۆر نێچیرەڤان لە ڕێگەى باوكیەوە تا ساڵى 2003 پەیوەندى بازرگانى و ئابورى لەگەڵ عودەى و ساجیدەوە دروستكردووە، ئەوەشى دركاندوە، بە بڕى 600 ملێۆن دۆلار پەیوەندى بازرگانى و شەراكەتى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان عودەى و نێچیرەڤان ئەنجامدراوە!!!
 خوێنەرى ئازیز
 بابزانین مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى و مەسرورى كوڕى چەندە ئاگادارى ئەم زانیاریانەن، كە بە ئاشكرا ئەبو بەنگین پەیوەندى بەردەوامى ماوە لەگەڵ ساجیدەى هاوسەرى سەدام و ئەحمەد سوڵتان رەشید بەرپرسى پاسەوانەكانى سەدام كە ئێستا لە عەمانى پایتەختى ئوردون ژیان بەسەر دەبەن!
 لە ڕۆژى یەكشەمە بەرامبەر 31 ئاب 2008كاتژمێر 6 ئێوارە عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم ئەحمەد( ئەبو بەنگین ) لە هۆتێل (رۆیاڵ) لە عەمانى پایتەختى ئوردون چاوى بە ساجیدەى هاوسەرى سەدام و ئەحمەد سوڵتان رەشید بەرپرسى پاسەوانەكانى كۆشكى كۆمارى سەدامى لەناوچوو كەوتووە، كە نزیكەى 3 كاتژمێر بەیەكەوە دانیشتوون!!
 ئەم زانیاریانە لە روناك خانەوە وەرگیراوە كە شەریكى ئەبو بەنگینەو بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى كۆمپانیاى گۆڵى نیلە، كە بە ناوى ئەبو بەنگینەوەیە و لە راپۆرتەكانى پێشوودا هێمامان بۆ گەندەڵى و دزیەكانى ئەبو بەنگین كردووە، كە بە هۆى كۆمپانیاى ( زهرەتە نیل)ەوە بڕى 87,500 ملێۆن دۆلارى لە كۆمەڵگاى ئیبراهیم خەلیل دزیوە، كە بە پێى وتەكانى ئالانى كوڕى مەسرور بارزانى بەرپرسى دەزگاى پاراستن نیوەى ئەو پارەیەى لە باوكى وەرگرتووە!!!!
  هەروەها روناك هاوسەرى نهێنى ئەحمەد سوڵتان رەشیدى بەرپرسى پاسەوانەكانى سەدام بووە، تا ئەوڕۆ پەیوەندى ماوە لەگەڵ هاوسەر خوێنمژەكەى ، كە پارێزگارى سەدامى لە ناوچووى كردووە ، زیاتر لە 20 ساڵ !!ئێستاش لە هەولێر لەلایەن ئەبو بەنگینەوە كراوەتە شەریكى چەند پڕۆژەیك و لە 5 كۆمپانیاش سەهمى لەسەدا 35 هەیە و چەند جارێك ئەبو خوێنمژ روناكى گەیاندۆتە لاى دختۆر نێچیرەڤان بارزانى و شوقەیەكى لەوانەى بەناو زەكەریاى پێدراوە!!
 ئەوەى گرنگە ئەم زانیاریانەیە....
 بە پێى وتەكانى ڕوناك عودەى كاتىَ زانى لە كۆتایى 2002 ئەمریكا لێان دەداو تووشى شەڕێك دێن و لێى دەرباز نابن، لە ڕێگەى روناكى هاوسەرى نهێنى ئەحمەد سوڵتان رەشیدەوە 65 باڵەخانەو بازارگاو تەلارى جۆراوجۆرى كردووە بە ناوى ئەبو بەنگینەوە، بە ماوەى 10 ڕۆژ لە بەڕێوەبەرایەتى تاپۆى خانووبەرەى( راشدیە، كازمیە، ئەعزەمیە) لەم شوێنانە تاپۆكەى بە ناوى ئەبو بەنگینى كۆنە بەعسى و پارتیە عەیارە 24 كەى رەفیق دختۆر نێچیرەڤان بارزانى یەوە..!!!!
 روناك لەو سەردانەى یاوەرى ئەبو بەنگین نەبووە؟؟؟!! ئەوەش زانراوە  سەردانەكەى ئەبو بەنگین بۆ ئەوە بووە، كە حساباتى فرۆشتنى خانووەكان و تەلارو بازارەكانى عودەى و ساجیدەى دەست پێكردووەو 25 تەلارى بە 35 ملێۆن دۆلار ساغ كردۆتەوەو بە رێگەى حەواڵە لە بەغدادەوە ڕەوانەى عەمانى پایتەختى ئوردن كردووە، بەڵام روناك خان یاوەرى ئەبو بەنگین نەبووە، بە پێى ووتەى روناك ئەبو بەنگین 5 ملێۆن دۆلارى لە كاتى مامەڵەكردندا دزیوە، روناك ئێستا داواى ئەو 5 ملێۆن دۆلارە دەكاتەوە!!
 كە ئەبو خوێنمژ لە ساجیدەو ئەحمەدى هاوسەرى دزیوە!!
 ئالانى كوڕى ئەبو بەنگین ئەوەشى پشتڕاست كردەوە، كە ساجیدەو ئەحمەد سولتان رەشید خەریكى كۆكردنەوەى سامان و مۆڵكەكانیانە بۆ بەناو بەرەى مقاوەمەت، كە عزەت دورى لە  سنورى موسڵ دیالەو حەویجە خەریكى خۆڕێكخستنەوەن، هەروەها ساجیدە داواى لە ئەبو بەنگین كردووە، بە پێى ئەو زانیاریانەى ئەوان سەردانى عزەت دورى لە سنورى موسڵ بكات، روناك ئەوەش راگەیاندووە، كە عزەت دورى ماوەى 40 رۆژێكە لە سوریاوە داخڵى موسڵ بۆتەوە..
 ئەبو بەنگین لاى رزگار زێبارى  سكرتێرى گوتویەتى بۆ مالیزیاو چین و كۆریا سەفەر دەكەم، بەڵام ئەوتا ئالان و روناك خان بە ئاشكرا بە درۆیانخستۆتەوە، كە بۆ سەردانى خاڵوانى چووە بۆلاى بەعسیەكان كە دوێنىَ 8000 بارزانیان ئەنفال و بێسەروشۆێن كردوەو ئەو ڕۆش مەسعود بارزانى ڕابەرى تاوانى 31 ئاب و مەسرورى كوڕى وەها نیشانى دەدەن كە ئاگادارى كارە نهێنى پڕمەترسیەكانى ئەبو خوێنمژو ئەنفالچى ئەبو بەنگین نین؟؟!!!
 ئەبو بەنگین لەلایەك خۆى وەها نیشانداوە كە كوڕى بنەماڵەى 31 ئابەو لەلایەكى تریش هاوكارو كۆمەك بەخش و پارێزەرى موڵك و سامانەكانى عودەى و ساجیدەو بۆتە ئەبو شەلالەى قریشى كۆمەك بۆ عزەت دورى و مقاوەمەت كۆدەكاتەوە....یا ئەبو بەنگین دەورى پارێزەرێكى دڵسۆز و بەوەفا بۆ بەعسیەكان دەبینێت!!
 گەر باوەڕناكەن فەرموون...سەردانى بەرێوەبەرایەتیەكانى تاپۆى ڕاشدیەو كازمیەو ئەعزەمیە بكەن، بزانن زۆربەى مۆڵك و سامانەكانى عودەى و ساجیدە كە وەك دختۆر نێچیرەڤان لەو میللەتەیان دزیوەو بە ناوى ئەبو بەنگینەوە تۆمار كراون، لە ناو ملێۆنان عەرەبە شۆفێنى و سونەمەزهەب، بەعسیەكان ئەبو بەنگینیان بە پارێزەرى سامان و مۆڵكەكانیان زانیوە....
 با بزانین مەسعود بارزانى و مەسرورى كوڕى بۆ ئەم تاوان و خیانەت و كارە پڕشەرمەزاریە چ دەڵێن؟؟؟؟!!! 


4150 جار بینراوه‌