ئالان گهرمیانی :
هەر چەندە نهوشیروان مستهفا دوورە لە ناوەندی دەسەلات, بەڵام وەكو كەسێكی ریفوَرمیست ئێستاكە پێگەیەكی جەماوەری باشی هەیە . تێوەگلاندنی سەركردەكانی كورد لە گەندەڵی و دزینی سامانی ولات وچەنسی ئەم سەركردەیە زیاتر كردووە بوَ ئەوەی بتوانی رەوتی ریفورمخوازانەی بەرەو پێشەوە بەرێ وبتوانی سەركردایەتی ئوپوزیسیون بكات , لەوانەیە نهوشیروان مستهفا نەیەوێ وەكو موعارەزە خوَی دەردەخا و بیەوێ لە سەر میراتە گەورەو بەهێزەی( ئابووری ومروَیی) یەكیتی گوَڕانكاریەكان بە ئەنجام بگەیەنێت و دەست باری ئەو هێزە زەبەلاحەی ی ن ك نەبێت لە ئایندەدا.ئەمە لە لایەك و لە لایەكی تریش پووكاندنەوەی ئەو حزبانەی لە حزبی دایك جیابوونەوە ترسێكی تربێ لە بەردەم نهوشیروان مستهفا بەلام لە ژێر كاریگەری خێرای ڕووداوەكاندا وا خەریكە تەڕو وشك پێكەوە دەسووتێ و چاوەروانی و تەماشاكردنی بێهوودە واتای تەسلیم بوونە .
جەماوری كورد زور ئومیدیا بە( نهوشیروان مستهفا)یە كە بتوانێ روَلی سەركردەیەكی رزگاركەرو قورتاركەرببینێَ وە چاوڕێ ئەوەی لێ دەكرێ لە هەموو ڕووداوەكاندا هەڵویستی هەبێو بە تێبینی و سەرنجەكانی لە سەر رووداوەكاندا بەرچاو روونی بداتە جەماوەر, چوونكە ئەو جگە لەوەی سیاسەتمەدارێكی ناودارە , بە ئەندازیاری راپەرین ناسراوەو كوڕی ساتە ناهەموارەكان ڕوَژگارە سەختەكانە.سەرەرای ئەوە نهوشیروان مستهفا لە دانانی دەستووری عیراقدا جێ پەنجەی دیارەو لە تەفسیركردنی بەندو مادە دەستووریەكاندا پسپوَرو شارازەیەو لە وردەكاریەكانی دەستوور ئاگادارە.
نهوشیروان مستهفاو جەماوەریش ئەزانن كە هەردوو سەركردەو تەتەرەكانیان بە دوَراوی لە گەمە سیاسیەكەی ناوچەی سەوزی بغدا بە دوَڕاوی دەرچوون و گەمەكە خەریكە دێتەوە بوَ ناوچەی شینی پێش 2003 بوَیە ئێستا بارێكی شڵەژاوی باڵی بەسەر كوردستاندا كێشاوەو لە ئەنجامی ئەوەدا دەیان پرسیار خوَی قووت پرسیارێك لای خەڵك دروست بووە ئایا نەوشیروان مستەفا تاكەی بێ دەنگی دەپارێزێ؟ ئەوە خانقین وناحیەكانی داگیر كرانەوە, پاشان نوَرەی كەركوكە و لەوانەیە درامای تراجیدیای روخاندنی كوَماری مهاباد لە سەر شانوی كوردستانی باشور دوبارە بێتەوەو بە راستی بێدەنگی نهوشیروان مستهفا و ئەو سەركردانەی هاوبیری ئەون لە ئاست ئەم كارەساتە گەورەیە خوی لە خوَیدا كارەساتە.
لە ئیمزاكردنی پەیمانە نهێنیەكانی مسعودو جلال لە گەل توركیا و لەشكركیشی كەمالیەكان بوَ قەندیل چاوەرێی هەلویست بوین كەچی كاك نهوشیروان مستهفا بێدەنگی پاراست. وا خەریكە عەرەبەكانی عیراق بە فیتی ئیران و توركیاو سوریا بوونی كورد لە عیراقدا بسڕنەوەو سەركردەكانی خومانیش دەستە وەستان راوەستاون لە بەرانبەر ئەو پیلانە و خەریكە خوَیان تەسلیمی قەدەر دەكەن, بوَیە میللەت چاوەڕێ هەڵویستی رون و ئاشكرای نەوشیروان مستەفایە لە سەر ڕوداوەكانی ئەم دواییە خانەقین و دەوروبەری. سەركردەی ئازاو بلیمەت هەمیشە لە نێو قەیرانەكاندا دەركەوتوون بوَیە هەموومان چاوەڕێ ی ئەوەین نهوشیروان مستهفا لەو سەركردانە بێ بتوانێ وەكو كەشتیوانێكی لێهاتوو كەشتی سیاسی كوردایەتی لە نێو ئەم گێژاوە بە سەركەوتووی بەرەو كەناری ئارامی بەرێ.
alangermiany@yahoo.com