دکتۆر کاروان قه‌ره‌دا‌غی:
دیاره به‌هۆی حه‌ساسیه‌تی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری که کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووه ، ژن هه‌ر له‌شکڵییه‌وه تا ده‌گاته هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی زیاتر ده‌که‌وێته به‌ر چاودێریی و له‌سه‌ر بناخه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌کرێت و ده‌نرخێنرێت.
به‌کورتی و به‌کوردی ، ژن له پێگه‌یه‌کی لاوازدایه له نێو کۆمه‌ڵگا ، ته‌نانه‌ت ناموس و شه‌ره‌فی یه‌ک خێزانی گه‌وره و،یا یه‌ک کۆمه‌ڵه مرۆڤ و عه‌شیره‌ت ده‌به‌سترێته‌وه به پاکیزه‌یی نێو گه‌ڵی ته‌نها یه‌ک تاکه مرۆڤ که ژنه. زۆر باس له کوشتن و خۆسوتاندنی ئافره‌ت ده‌کرێت و رۆژانه رێژه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌وه‌نه له زێده‌بووندایه که تێکڕا به دیدی من هۆکاره‌که‌ی خۆ له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان له ناموس و شه‌ره‌ف له مرۆڤدا ته‌نها له ژن و له‌ژنیش له نێو گه‌لیدا ده‌بینرێت..ئه‌مه راستییه‌که هه‌رکاتێ دوور له‌و راستییه مرۆڤ واقیعی ژن هه‌ڵبسه‌نگێنێ دیاره گاڵته به‌خۆکردن ده‌بێت و ناشیه‌وێ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ریی دابنێ.
ژنێکی دز له پیاوێکی دز ریسواتره ، خۆ هه‌ردووکیان هه‌ر دزن و هه‌ردووکشیان مرۆڤن ، به‌ڵام کاتێ ژنێک دز بێت ، تاوانه‌که‌ی لای کۆمه‌ڵگا قورس‌تر ده‌بێت ، وه‌ک چون کرده‌ی سێکسی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساورێساکانی خێزان له لایه‌ن ژن و پیاو ده‌کرێت ، سزای ئافره‌ته‌که قورستتر ده‌بێت له پیاوه‌که ،بۆ دزی و تاڵانییه‌که‌ش به هه‌مان شێوه.ره‌گی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه دیسان له تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگاوه دێت و ئه‌و که‌ڵچه‌ره‌ی که پێی په‌روه‌رده بووه.به مانا ژنێک له کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی وه‌کو کورد ، کاتێ دزی ده‌کا یا ده‌ست بۆ گه‌نده‌ڵی درێژ ده‌کات له نه‌زه‌ر کۆمه‌ڵگا وه‌ک پیاوێکی گه‌نده‌ڵ حسابی بۆ ناکرێت ، به‌وه‌ی مادامه‌کی دزی کرد ، که‌واته زۆر ئاساییه بۆ ئه‌و دزییه له‌شفرۆشیش بکات که دواتر هه‌موو مرۆڤه‌که به نێو گه‌ڵییه‌وه حسابی بۆ ده‌کرێت و ده‌نرخێنرێت.
که‌واته ژنێک که ئه‌گه‌ر دزییه‌ک یا گه‌نده‌ڵییه‌ک بکات ، پێش ئه‌و کرده‌یه سه‌دانجار بیر ده‌کاته‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی پیاو ، بۆیه ده‌بینرێت ژماره‌ی ژنه دزه‌کان له چاو پیاوه دزو گه‌نده‌ڵه‌کان له کوردستاندا زۆر که‌مترن .
ئه‌گه‌ر چاو له ژنانی خاوه‌ن پۆستی باڵا بکه‌ین له نێو حکومه‌تۆکه‌که‌ی نێچیر و پێشتریش کابینه‌کانی دیکه ، ده‌بینرێت دوو ئافره‌ت یا ژن جورئه‌تێکی بێ نه‌زیریان هه‌بووه له خۆگه‌یاندییان به که‌ڵه‌دزه‌کانی پیاو له نێو حکومه‌تدا !. ئه‌و دووژنه‌ش دیاره کافییه‌ی خێزانی عومه‌ر فه‌تاح و نازه‌نین وسووه.
گه‌لێ ژنی مه‌رد و بێگه‌رد به مانای ووشه له نێو کابینه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم جێگای شیاوی خۆیان هه‌بووه یا هه‌یه ، به‌ڵام بۆ مێژوو ئه‌و دووانه که هه‌ردووکیان پۆستی وه‌زیری شاره‌وانیان هه‌بووه و هه‌یه ، نه‌ک هه‌ر هه‌ر داکۆکی‌یان له نرخ و به‌های ئافره‌ت نه‌کرد به‌ڵکو له پیاوێکی گه‌نده‌ڵ و بێ به‌ها له دژی ژن و مافه‌کانی زۆر شێلگێرانه تێکۆشاون.
نامه‌وێ لێره‌دا باس له‌و ژنه به‌تواناو بێگه‌ردانه‌ی نێو حکومه‌ت بکه‌م ، نه‌وه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌و دووانه‌وه که ده‌سترۆیشتوون هێرشیان بکرێته‌سه‌ر ، ئه‌گه‌رنا بۆ مه‌زن نیشاندانییان پێویسته ناویان بهێنرێت.
کافییه سڵێمان به ده‌ر له هه‌موو یاسا و رێسایه‌ک وه‌ک که‌سێکی گه‌نده‌ڵ و بێ به‌ها و بێ شه‌رم ، له فرگه‌ی سڵێمانی به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی 4 ملێۆن دۆلاری بۆ ده‌ره‌وه به‌تاڵانبرد و، نازه‌نین وسوو ئه‌ویش زۆر بێشه‌رمانه به‌به‌رچاوی هه‌موو حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بێ‌مانا ، ده‌ست ده‌خاته نێو ده‌ستی خاوه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکی وه‌همی دیسان له فڕگه به‌ڵام ئه‌مه‌یان له هه‌ولێر به جانتای پڕ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ تورکیا ، دوو نممونه له ژنی گه‌نده‌ڵ له ته‌ک پیاوه گه‌نده‌ڵه‌کان له نێو ده‌سه‌ڵاتدا نیشان ده‌دا.
حه‌یف نابێ و ناکرێت ژنێک که دایک بێت و دزیش بێت ، دایک ئه‌وه‌نده پیرۆزه که سنووری هه‌موو پیرۆزییه‌کان ده‌به‌زێنێت خۆی وه‌ک نممونه‌یه‌کی ئه‌زه‌لی پاک ده‌خاته‌ڕوو ، بۆیه ئه‌م دووه نابێت دایکیش بن ، له هه‌مان کاتیش‌دا نابێ مرۆڤیش بن.
له سایه‌ی کافییه که بۆ عه‌یامێکه سه‌رۆکی ژنانی یه‌کێتییه ، داری بۆ ژنان نه‌خستۆته سه‌ر به‌ردێک و، له‌و باوه‌ڕییه‌دام یه‌ک کێشه‌ی ژنان چییه نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ر بکات ...ئاخر ژنی گه‌نده‌ڵ وه‌ک پیاوی گه‌نده‌ڵ به‌ڵکو خراپتر ده‌چێته سه‌ر ژنان و هیچی بۆ مافه‌کانی ژنانی پێنابێت .
نازه‌نین وسوو ئه‌ویش له‌وه‌زره‌تی شاره‌وانی که وه‌زاره‌تێکی گرنگه بۆ ژیاری خه‌ڵکی کوردستان ، جگه له پرۆژه‌کانی تایبه‌ت به کۆمپانیا وه‌همییه‌کانی نێچیر هیچی به‌رهه‌م نه‌هێناوه .. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه بکه ، ئینجا ده‌زانی که وه‌زیری شاره‌وانی جگه له پرۆژه وه‌همییه‌کانی نێچیر ئاگای له هیچ پرۆژه‌یه‌ک نییه ، له‌م وێنه‌یه‌دا که تایبه‌ته به پرۆژه‌یه‌کی ئاوه‌ڕۆی شارۆچکه‌ی چوارقورنه که بۆڕییه‌کانی ئاوی پاک و قورس(پیس) به ته‌ک یه‌کدا تێده‌په‌ڕن و له رووی مواسه‌فاتی ئه‌ندازیاری کارێکی ره‌تکراوه‌یه.
ئێمه ئه‌و نممونه‌مان ته‌نها بۆ ئاستی گرنگی پێدانی وه‌زیری شاره‌وانی بۆ کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان خستۆته‌ڕوو و تا ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنین ژنێکی گه‌نده‌ل کاتێ ده‌ست بۆ پیرۆزییه‌کان درێژ ده‌کا و ده‌که‌وته نێو گه‌نده‌ڵستانی پیاو له نێو ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردیی ، له به‌ها پیرۆزه‌کان وه‌ک ژن ته‌نانه‌ت وه‌ک مرۆڤیش داده‌ماڵریت .خه‌می سه‌ره‌کی ده‌بێته رازیکردنی سه‌رووی خۆی تا به‌رده‌وام بێت له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌و دووژنه ، مۆدیلی خراپترین ژنی گه‌نده‌ڵ نیشانده‌دا که له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ وه‌به‌رهاتووه ، بۆیه ئاوڕدانه‌وه له‌م پرسه‌دا ، هیچ ئاکارێکی نێگه‌تیڤ بۆ خودی ژن و مافه‌کانی نابێت به‌لکو ژنی پاک و بێگه‌رده‌کانه که له پێناو ژنان خه‌بات و تێکۆشان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له ژنه پیس و چه‌په‌ل و گه‌نده‌ڵ و تاڵانجییه‌کان جوێده‌کاته‌وه، وه‌ک چۆن بۆ پیاو کاری به‌راوردی و پۆلینکاری ده‌کرێت پێویست ده‌کا بۆ ژنیش ئه‌و کاره بکرێت..