کوردستانپۆست ویرای سوپاس و دەستخۆشکەری لە بەڕێزانی ئاسایشی سلیمانی لە دەستگیرکردنی تاوانباران. به تایبه‌تیی وه‌ک له نووسراوی ژمارە 83ی 2 / 9 / 2008یاندا هاتووه، ئێمه‌ش به پێویستمانزانی سه‌باره‌ت به کارێکی ساخته‌کاریی دیکه، زانیاریتان بده‌ینێ، که وه‌ک ئاگادارکراوینه‌ته‌وه، خوودی ئاسایش ده‌ستیی تێیدا هه‌یه و ئاسانکاریی تێدا کردووه.
ماوەیەکه کوردستانپۆست ئاگادارکراوەتەوە، کە بەیارمەتی ئاسایشی سلیمانی، بەتایبەتی بەڕێز (وەستا حەسن). ساختەکارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆمارکردنی خانووبه‌ره (تاپۆ)ی سلێمانی کراوە، که هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی سلێمانی، ئیستا نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه، خانوویه‌کی هه‌یه، به بێ ئاگاداریی و ڕه‌زامه‌ندی خۆی، به‌ڵێننامه (وه‌کاله‌تێک)ی ساخته‌ی به ناوه‌وه دروست کراوه، به پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌ییه، خانووه‌که خراوه‌ته سه‌ر که‌سێکی تر، ئه‌و کورده، خاوه‌نی ئه‌و خانووه‌یه ئاگای له‌م که‌ین و به‌ینه نییه، له پشتی ئه‌وه‌وه، ئه‌م کاره کراوه و خانووه‌که‌ی لێ زه‌وتکراوه، بۆ ئه‌م کاره که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی ناسراوی نێو یه‌کێتیی نیشتیمان کوردستانیش، ده‌ستیی له پرۆسه‌ی ئه‌م کاره‌دا هه‌یه، چونکه خاوه‌نی خانووه‌که، که‌سێکی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه.
کوردستانپۆست ماوەیەکە بەدواچوون له سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه ده‌کات و په‌یامنێره‌که‌مان له ئه‌ڵمانیا زانیاریی پێداواین، ئیستا پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانیا له شاری موینشندای ئه‌ڵمانیی ئاگادارکراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به گه‌رمی سه‌رقاڵی به‌دواداچوونن بە مەبەستی دەستکەوتنی ڕاستی له سه‌ر کیشەکە. پێده‌چێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببێته بابه‌تی ڕۆژ له نێو میدیاکانی ئه‌ڵمانیا، بۆیه ئێـمه بەم نووسراوە داوا لە بەڕێزانی ئاسایشی سلیمانی، بەتایبەتی (وەستا حەسەن) ده‌که‌ین، وەک لێپسراوی یەکەم، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن.
ئێمه جارێ له‌و باره‌یه‌وه هیچ شتێک بڵاوناکه‌ینه‌وه، داوا کارین به زووترین کات وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه:
• ژمارەی پارچە زه‌وییه‌که (رقم المقاطعه): 248/204
• ژمارەی ناوچە (رقم المنطقه): 8/ ئابڵاخ
• به‌ڵێننامه‌ی ساختە: ژمارە (313)، گوایه لە بەرلین لە ساڵی 2006 خاوه‌نی خانووه‌که ئیمزای کردووه.
• به‌پێ ئه‌و به‌ڵێننامه ساخته‌یه، وه‌ستا حه‌سه‌ن، داوای له (تاپۆ) کردووه، ئاسانکاری بۆ ئه‌و که‌سه بکرێت و کاره‌که‌ی بۆ به‌ڕی بکرێت، کە به ناوی (X) بخرێته سەر هاووڵاتی (X). ئه‌میش لە ڕۆژی 08/07/2007 (له ڕۆژی تاپۆکردنه‌که دڵنیا نیین).
• وەکالەتەکە بەناوی (X) کراوه‌ته‌وه کە ژمارەی شوناسنامەکەی 126052 لە دایکبووی شاری سلیمانیی هه‌یه.
• بۆ زانیاریتان هەڵگری وکالەته‌که، که ناوی (X) لە ساڵی 2006 لە سلیمانی بووە، نه‌ک له ئه‌ڵمانیا، واته له حاڵه‌تی کردنه‌وه‌ی وه‌کاله‌تدا، ده‌بێ هه‌ردوو که‌سه‌که له یه‌ک شوێن بن. ئیستا ئه‌و که‌سه‌ش بۆ خۆی هاتۆته ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌کات، دوای پەیوەندیکردن به خاوەنی خانووه‌که و هەڵگری به‌ڵێننامه ساختەکه، بۆمان ده‌رکه‌وت، که هیچیان ئاگایان لەم ساختەکارییە نییە، واته که‌سی سێیه‌م به‌و کاره هه‌ڵساوه. ئیستا کیشەکە بۆ لیکۆڵینەوە، لە بەردەم پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانیا شاری مۆینشدایە.
ئێمە وەک کوردستانپۆست بە پیویستمان زانی، ئیستا ناوی هیچکام لە خاوەنی پەیوەندیدار ئاشکرا نه‌که‌ین، تا ڕوونکردنەوەی دەزگای ئاسایشی سلیمانییمان به ده‌ست ده‌گات، بەتایبەتی (وەستا حەسەن).
له کۆتاییدا خاوه‌نیی خانووه‌که، ده‌ڵێت: هەموو خوشک و برایه‌کی ڕۆژنامەنووس و میدیاکان بۆیان هه‌یه بچن بۆ تۆمارکردنی خانووبه‌ره (تاپۆ)ی سلیمانی، تا به‌دواداچوون له سه‌ر ڕاستیی و دروستی ئه‌و کاره بکه‌ن.
کوردستانپۆست لەم بارەیەوە چاوەڕێی هەڵویستی ئاسایشی سلیمانیە. دواجار ناچار دەبین ناو و ناونیشانی ئەو کەسانە بنووسین کە بەم کارە ناشارستانییه هه‌ڵساون بە هیوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی وەک هاوکارێکی پۆلیسی نیودەوڵەتی به ئەرکی ئاسایشی نێو نەتەوەیی بڕوانیتە ئەم کیشەیە؟ چونکە پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییەکی خۆی و بەده‌ستهێنانی زانیاریی لە سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه پۆلیسی نێودەوڵەتی ئاگادار دەکاتەوە. بەهیوای ئەوەی ئاسایشی سلیمانی لە ئاستی ئەم به‌رپرسیارێتییه‌دا بێت و یاساکانی نێوده‌وڵه‌تیی په‌یڕه‌و بکات و چالاکی خۆی بنوێنێت.
تیبینی : پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانیا وینەی ته‌واویی تۆمارکردنی خانووبه‌ره (تاپۆ)کەی له‌لایە، خاوه‌نی خانووه‌که ئامادەیە لە کاتی پێویستدا کۆپێکەی بەڕێگەی پۆستی پۆلیسی تاوانەکان/ئەڵمانیا بۆ ئاسایشی سلیمانی بنێرێ.