کۆمێنتاری کوردستانپۆست:
نیچیر له ئاهه‌نگی ده‌رچوانی کۆلیژی پۆلیسی بنه‌ماله ، له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی رۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به پاشه‌کشه‌ی چه‌کداره‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و باره‌گای حیزبه‌کانی به‌ناو کوردستان له قه‌ره‌ته‌په و باقی ناوچه‌کانی دیکه ووتی: زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه پاشه‌کشه بکات و ئه‌و شوێنانه به جێبهێلێت .
بۆ ئه‌و وه‌لامانه‌ی جه‌نابیان! پێویسته بگووترێت ، نێچیر به‌لای ئاساییه ئه‌گه‌ر پرسی که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه ، تێکڕا به هه‌وه‌سی حکومه‌تی ناوه‌ندی و سوونه‌ی عاره‌ب بشکێته‌وه و خه‌لکه‌که‌ش با بۆ خۆیان مشوری کێشه‌کانیان له گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمان باقی پێکهاته‌کانی دیکه بخۆن و ، به‌لاشییه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی باقی حزبه گرێدراوه‌کانی دیکه‌یان له بیناکانی حکومی له‌و ناوچانه ده‌ربکرێن ، به‌لکو ئه‌وه‌ی گرنگه و ئاسایی نییه به‌لایه‌وه دیاره ئه‌و بوودجه‌یه که له مه‌رکه‌زه‌وه بۆیان دێت که له نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه دابه‌شی ده‌که‌ن .
دلنییاین ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی ته‌نها بوودجه‌که‌یان بۆ بنێرێت ، له که‌رکوکیش پاشه‌کشه ده‌که‌ن و پییان ئاسایی ده‌بێت ، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه چه‌ته‌یه ته‌نها به نه‌مانی بوودجه‌و ده‌ستکه‌وته ته‌نگه‌کانیان ره‌وشه‌که‌یان پێ ئاسایی نابێت.
ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه وه‌ک دوو کۆمه‌ڵه چه‌ته‌ن که به‌سه‌ر سه‌ر بانکێکیان دابێ . پێشتر ناومان له و بانکه نابوو "بانکی 17% ی بوودجه‌ی کوردستان".هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک به‌لایانه‌وه گرنگ نییه ، جگه له‌و قه‌رسه‌نه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و بانکه..
له مادده‌ی 140 برگه‌ی "ب" له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دایه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه جگه له که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێم ، وه‌ک شه‌نگاڵ ، مه‌خمور و قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین ،به‌لام سه‌رۆکی په‌ککه‌وته‌ی مافیای سه‌وز له جێگای خۆی جووڵه‌ی بۆ ئه‌و بڕگه له مادده‌ی 140 نه‌کرد و ، تا دوایی ئه‌و شوێنانه‌شمانیان پێدۆڕاند. به‌مه‌ش خیانه‌تێکی دیکه‌یان خسته سه‌ر کۆی خیانه‌ته‌کانیان که به‌درێژای 50 ساڵه له دژی خه‌لکی کوردستان ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
که‌سێکی موراهیقی وه‌ک نێچیر به‌لایه‌وه ته‌نها گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت و بوودجه‌ی هاتوو له ناوه‌نده‌وه گرنگه ، هه‌میشه مه‌رایی به‌رامبه‌ر ناوه‌ند ده‌کات و ده‌یه‌وێت زۆرترین ماوه بوودجه‌که رێڕه‌وی خۆی له به‌غداوه بۆ نێو گیرفانیان بگرێت.
موراهیقێکی وا سووک جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌نگه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ، هیچی دیکه‌ی نه‌کردۆته ئامانج..باشه ئه‌گه‌ر به‌لایه‌وه ئاساییه پارته‌کانیان له بینا حکومییه‌کان بکشێنه‌وه و ده‌ربکرێن ، بۆچی له بینا حکومییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ناکشێنه‌وه و چۆڵی ناکه‌ن و، نێجیر به‌لایه‌وه ئاسایی نییه.. خۆ که‌س نییه نه‌زانێت هۆتێله‌کانی شیراتۆنی هه‌ولێر و سلێمانی پاڵاس(حه‌سیب ساڵح) و چه‌نده‌ها بینای دیکه له لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه داگیرکراوه ، نه‌ک هه‌ر داگیرکراوه به‌لکو بازرگانیشی پێوه‌ده‌که‌ن..با نێجیر داهاتی مانگێکی شیراتۆنی هه‌ولێر بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌یان بکات..ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌ته هیچ له کوردستان نه‌ماوه ئه‌گه‌ر کۆنتڕۆڵیان نه‌کردبێت. بۆیه لێره‌دا دووڕوویی و هه‌لپه‌رستی و بێ که‌رامه‌تیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی نێچیر ده‌رده‌که‌وێت ، له کاتێکدا له ژێر فشاره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی بینا حکومییه‌کان و ناوچه‌کان چۆڵ ده‌که‌ن و به‌لایانه‌وه ئاساییه ، که‌چی له کوردستان نه‌ک هه‌ر چۆڵی ناکه‌ن به‌لکو تاپۆشی ده‌که‌ن به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و بازرگانیشی پێوه ده‌که‌ن.
با سه‌رۆک په‌رله‌مانی "ئه‌ویش نه‌خۆش" و بێ هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی ، له نێچیری موراهیق بپرسێت ، بوودجه‌ی 2008 کوانێ ؟ و، به‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی چۆن چۆنی خه‌رجیان کردووه ؟!و به‌ئاشکرا له به‌رده‌م خه‌لکی دینار دیناری ئه‌و بوودجه‌یه به‌یان بکات..
نێچیر زۆر بێئابڕوویانه باس له بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی ده‌کات ، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی سه‌رۆکی گه‌نده‌لکاران نه‌بێت..ئێمه هه‌ر بۆ نموونه له داهاتوویه‌کی نزیکدا گه‌نده‌ڵییه‌کی هاوبه‌شی نێوان وه‌زیرێک و نێچیر بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خه‌ینه‌ڕوو ، بابزانین ئه‌و کاته چی ده‌لێت ؟!. ئێمه په‌رله‌مانی کارتۆنی سه‌رپشک ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ده‌توانن لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رهه‌ق هه‌واڵه‌که بکه‌ن و ئه‌نجامه‌که‌شی رابگه‌یه‌نن بۆ خه‌ڵکی کوردستان کارێکی ئه‌وها پێمانوانییه په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده بوێر بێت بیکات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێی نه‌کرا ئه‌وا با جاڕی بدات . بێده‌نگ مانه‌وه‌ی په‌رله‌مان له لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه‌که ، راستی هه‌واڵه‌که و ترسنۆکی و کارتۆنی په‌رله‌مان چه‌ند جار دووپات ده‌کاته‌وه..
بۆ زیاتر وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌ر گۆته‌کانی نێچیر فه‌رموو کلیک ، له سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:
http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=2256&LinkID=78