کۆمێنتاری کوردستانپۆست:
بۆ خه‌ڵکی کوردستان سێ هه‌واڵ که ئیمرۆ بڵاوبۆته‌وه، هه‌رسێکیان جێگای پێکه‌نین و ناره‌حه‌تین له هه‌مان کاتدا، ئاماژه‌ی ره‌وشی بێهێزی و لاوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌رامبه‌ر به ته‌نگژه جدییه‌کان، که له‌وپه‌ڕیدان، ده‌خاته‌ڕوو ..
سوپای نوێی !عێراق وه‌ک میدیاکانی ده‌سه‌ڵاتی مافیا ناوی ده‌هێنێ، گه‌مارۆی هێزی جه‌کداره‌کانی ده‌سه‌لاتی له قه‌ره‌ته‌په داوه، داوایان لێده‌کات چه‌که‌کانیان دابنێن و ته‌سلیم بن، مه‌سعود بارزانیش له بریارێکی زۆر شه‌رمنانه که نازانرێت ئه‌و بریاره‌ی ده‌رکردووه یا نا به چه‌کداره‌کان ده‌ڵێت؛ هێز له دژی سوپای نوێی عێراق! به‌کار ببه‌ن و ته‌فروتونایان بکه‌ن و ته‌سلیم نه‌بن..ئه‌مه هه‌واڵی یه‌که‌مه .. هه‌واڵی دووه‌م، تاله‌بانی نه‌خۆش و که‌نه‌فته‌و خه‌ڵه‌فاو به ده‌روێشه‌کانی ده‌لێت: مه‌سعود چی بریار بدات ئێوه به رێنماییه‌کانی کار بکه‌ن. هه‌واڵی سێیه‌م: هه‌ڵاتنی سه‌رۆکی! هه‌رێمه بۆ شوینێکی نادیار، که‌سێ غه‌یری بنه‌ماله مافیاکه‌ی، نازانێت بۆ کوێ هه‌ڵاتووه؟!.
ئه‌گه‌ر چاو له‌م سێ هه‌واڵه بکه‌یت، ئه‌وسا پێگه‌ی کورد رۆژ به‌دوای رۆژ له ته‌ک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه لاواز ده‌ببینرێت و، ده‌ستکه‌وته‌کانیان که هه‌موانیان پێ گێژکردووه و هه‌رای زۆریان بۆکردووه له فیدراڵییه‌ت و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکوک هیچ نین جگه له خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی کوردستان و، هیچ به‌هایه‌کیان بۆ تاکی کورد نه‌ماوه..
سه‌رۆکێک بۆ ددانێکی و یا بۆ قاتکڕینێک بۆ ئیتاڵیا یا ئه‌وروپا بچێت، گه‌نجێکیش به‌هۆی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی له به‌ریتانیا بۆ کوردستان دوێنێ له سلێمانی خۆی بکوژێت، له بیستنی ئه‌م دوو هه‌واڵه و به‌راوردکردنی، ماهییه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که چه‌نده تاوانبار و تیرۆریست و گه‌نده‌ڵه.
له کۆتادا، ده‌بێ بڵیین و بپرسین: گه‌لۆ سه‌رۆک! له گه‌رمه‌ی کێشمه‌كێشه‌کاندا، بۆچی ئه‌وه‌نده به ئازایانه راده‌کات و به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ر شۆر ده‌کات و هێرش بۆ سه‌ر سوپه‌رمارکێته‌کان ده‌بات؟!.له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گه‌نده‌ڵێک یا خیانه‌تکارێک حه‌تمه‌ن دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت: پێموایه ئه‌وه‌ش حیکمه‌تی جه‌نابی سه‌رۆکه !.. له هه‌ڵاتنیش حیکمه‌تێکی هه‌یه!.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر هه‌واڵه‌کان و هه‌واڵی راکردنی مه‌سعود ، فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه بکه‌ن:
http://www.iraq-ina.com/showthis.php?type=&tnid=32030
http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=1989&LinkID=78
http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=1972&LinkID=78