گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا
بۆ کورد باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌ک له‌م دووه‌ سه‌رکه‌وێت.
مه‌کین
ئۆباما
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

مەلاى ئاینى و وتاربێژیى و ئمامەت و دەزگاى پاراستن و زانیارى كوجا مەرحەبا؟!!

له‌لایه‌ن kurdistanpost on August 01,2008

image

 سەیوان هەورامى:
 پیاوە ئاینییەكان دەبىَ خاوێن بن و نابىَ پشتیوانى حاكمان و دەسەتەڵاتداران بكەن، دەبىَ پشتیوانى راستى و عەدالەت و خەڵكى بكەن (تاگوور)


 لە سەدەى رابردوو كاتىَ هندیەكان لەناو سەدان كێشەى نەبوونى و بێكارى و زۆردارى دەستەڵاتدا دەیاناڵاند، پیاوە ئاینى و زاناكانیان بە هەموو مەزاهیبەكانیانەوە، پێشڕەوى و ڕابەرایەتى خەڵكى هندستانیان دەكرد، دژ بە دەستەڵاتى زاڵمى ئەوساى ئینگلیز و زۆر قوربانیان بۆدا و، لەماوەى  زیاتر لە سەدەیەك ، هەزاران زاناو پیاوى ئاینى و پێژ نوێژو دەستگیركران، لە ژێر ئەشكەنجەدان گیانیان لەدەستدا، لەو ماوەیەدا، تەنها 2 پیاوى ئاینى لەلایەن خەڵكى هندۆسەكانەوە كوژران بە تۆمەتى یارمەتى دان و هاوكارى كردنى دەزگا ئەمنیەكانى ئینگلیزەكانەوە، ئەمە گەورەترین سەرمایەى مێژووى پاشخانى زانایان و پیاوانى ئاینى هندییەكان بوو، كە تا مرۆفایەتى مابىَ شانازى پێوەدەكەن.
  لە دواى ڕاپەرینى ئادارى 1991 دیاردەیەكى نامۆو غەریب ڕووى لە زانایان و مامۆستایانى ئاینى و وتاربێژان و ئیمامەتى مزگەوتەكانى موسڵمانان كرد، بەوەى هەر مەلا و مامۆستایەكى ئاینى بوونە ئەندامى حزبەكانى كوردستان و وازیان لەو ئایەت و سونەتانەى پێغەمبەرى مەزن(محەمەدى كوڕى عەبدوڵڵا) هێناو، هەریەكەیان بۆ دەستكەوتنى سامان و پلە و پایەو پاراستنى بەرژەوەندییەكانیان رووى ڕاستى خۆیان هەڵماڵى و روویان لە بارەگاكانى حزب و ڕێكخراوەكانى كوردستان كردو، پشتیان كردە ماڵى خواو، لە جیاتى ئیمامەت ، پاشمامەتیان هەڵبژاردوو، لە جیاتى ئاڵاى سپى ئەڵڵا و ئەكبەر، ئاڵاى سەزو زەردو شین و سوورو قاوەیان بەرزكردەوەو، تا ئەو ڕادەیەى كاریگەرى خراپیان كردەسەر بارى دەروونى و سایكۆلۆژێتى مرۆفى كوردى موسڵمان، كە ئەوانیش هەمان فایرۆسى مەلاكانیان وەرگرت، لە جیاتى پاڕانەوە بۆ نەخۆشەكان و هۆشیاركردنەوەى ئاستى ڕۆشنبیرى مرۆفەكان، هوتاف و دوعایى گەورەیان بۆ مانەوەى سەركردەكان دەكرد!!
 مەلاكەى شارباژێر یەك سەعات دوعاى بۆ مام جەلال كردبوو، كە زاڵبێت بەسەر پارتیداو، مەلاكەى ئاكرێش دوعاى بۆ مەسعود بارزانى كردبوو، زاڵبێت بەسەریەكێتیداو، مەلاكەى شیرەمەڕیش دوعاى خێرى بۆ محەمەدى حاجى مەحمود كردبوو، لە نێوان ئەو دوو بەرداشەدا نەهاڕدرێت و بمێنێت...هەرئەم دوعایە ڕاست دەرچوو، كاكە حەمە ما، بەڵام چۆن مانێك؟!
 تا شەڕى ناوخۆ گەرمتر دەبوو، ئەوا وتارى مەلاكانیش بەزیادەوە گڕدارتر و ئاگرینتر دەبوو!
 هەر كە ئاشتى نزیك دەبوو، گێڕی مەلاكانیش وەك هۆرەى جافى خاوتروو نوزە كزتر دەبوو!
 لە ساڵى 1994 كاتىَ لقەكانى پارتى لە سلێمانى و دەربەندیخان و هەلچەبجە فاتیحەیى لەسەر خوێندرا، شەوكەتى حاجى موشیر لە مزگەوتەكەى هەڵەبجە كۆبوونەوەى بە مەلاكان و پیاوانى ئاینى كردوپێى ڕاگەیاندن دوعاى خێر بۆ كاك جەبار فەرمان بكەن، كە پارتیەكانى لەم ناوچەیە نەهێشت! ئالەو دەمانەدا چەند مەلایەك جەبار فەرمانیان بە عومەرى كوڕى عەبدولعەزیز شوبهاندوەو ، كە زاڵ بووە بەسەر زاڵمان و لە خوا یاخى و كافراندا!
 بە هەمان شێواز مەلاكانى زەردى پارتیش هەمان بۆچونیان بۆ پیاوكوژەكانى پارتى هەبووەو، مەلایەك جارێكیان بە فرانسۆ هەریرى گوتووە، تۆ بە ڕوشت و ئاكارو دڵسۆزیت لە سەعدى كوڕى وەقاس دەچى، فرانسۆش لە زەرفێكدا 1000 هەزار دۆلارى دا بەمەلاكە، كە دەیكردە 40000 هەزار دینارى سویسرى!
 لەم ڕۆژگارەدا مەلاو شێخ و ساداتێكم پێشك نایەت، سەر بە لایەنێك نەبن و ئەحفادەكانیشیان پلەو پایەی بەرزیان پێنەبڕابىَ، ڕێزم بۆ ئەو مەلاو زانایانەى كە لە چەنجەى دەستى مەیمونێك تێناپەڕێت و تەنها پیاوى خۆیان و خواى گەورەن و لەسەر ئایەت و سونەتى پێغەمبەرى مەزن لایان نەداوە.
 ئێستا مۆدەیەكى ترى لە زانایان و پیاوانى ئاینى پەیدابوون، كە لە زمانى هەردى كوڕى ئەخمەد تەنزیلات براى هێمن هەورامى وەرگێرى زمانەوانى پاراستنى پارتیەوە،ئەم زانیاریەمان پێگەیشتووە، گوایە هەندێك مەلا لەوەش لایانداوە كە بەس پارتى بن یا یەكێتى ، بەڵكوبوونەتە پیاوى دەزگا ئەمنیەكانى پارستن و دەزگاى زانیارى !
 كاتىَ هەردى لە ماوەكانى ڕابردوو لە هەڵەبجە لە گردبوونەوەیەكى لەگەڵ چەند گەنجێكدا، باسى مەلا تاهیرى بامۆكى و كوڕەكەى كردووە، كە وتارەكانى لەلایەن پاراستنەوە هەفتانە بۆ ڕەوانە دەكرێت، بە جۆرێك كە ببێتە گڕدار بۆ دژایەتى یەكێتى و یەكگرتوو، تا خەڵكیان لێ هەڵبسێنن و تەنانەت بڕى پارەى مانگانەى مەلا تاهیرو كوڕەكەشى دركاندوە، كە لە مەسیف سەڵاحەدینەوەوبۆیان دەچێت بڕى 1500000 یەك ملێۆن و پێنج سەد هەزار دینارى چاپە!
 ئەم زانیاریە لەلاى كەسێكى نەخوێندەوارەوە نەدركێنراوە، دەبىَ حسابى جدى بۆ ئەم مەلاو بەناو زانیایەنە بكرێت، كە دەیانەوێت ئاشوب و نەهامەتى و كێشە بۆ خەڵكى دروست بكەن، دەبىَ چەند بە ناو زاناو وتاربێژى تر لە دەزگاكانى پاراستن و زانیاریەوەى پارەى سیخوڕیان وەرگرتبىَ؟!
 ئەى دەبىَ لە ڕۆژى حەشر سزاى خواى گەورە بۆ ئەم مەلاو وتاربێژانە چى بێت، كە لە دینى پاك و بێگەردى خواى گەورە لایاندابێت ، كە ڕوویان لە دونیاى فەسادو ئەهلى فەحشائ كردبىَو ڕێگاى ملهۆڕانیان هەڵبژاردبىَ؟!


1398 جار بینراوه‌