ڕیسوایی بۆ ئه‌منه سه‌وزه‌که‌ی سلێمانی
له‌لایه‌ن kurdistanpost on July 16,2008
ئارام ئه‌حمه‌د علی: مامۆستا سه‌یفه‌دین و وه‌ستا حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئه‌منه سه‌وزه‌که، ده‌بێت وه‌کوو هه‌ر ئه‌منێکی سه‌رده‌می به‌عس چاویان لێبکرێت و جه‌ماوه‌ری کورد هیچ لێبوردنێک بۆ ئه‌مانه ده‌رنه‌کات. ئه‌وانه ناپاک و خاین و پیاوکوژن.  له جموجۆڵییه‌کی ڕه‌فتار به‌عسیانه‌دا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، پیاوه قه‌زه‌مه‌کانی ئه‌منه سه‌وزه‌که‌ی سلێمانی، چه‌ته و ڕێگر و شه‌وکوته‌کانی ئه‌منه‌که به‌خۆیان و حه‌فتا تفه‌نگچی و قه‌مه‌وه‌شێنه‌وه، کاتژمێر دوو نیوی دوێنێ شه‌و په‌لاماری خوێندکاره مانگرتوه‌کانیاندا، خۆیان ئاسا وه‌ک پیاوه ناشیرینه‌کانی ئه‌منه سوره‌که‌ی سه‌رده‌می به‌عس به‌شه‌ق و قۆناغه تفه‌نگ، که‌وتنه لێدان و شکاندنی ده‌ست و قاچ و لوتی خوێندکاران. قژی کچانی خوێندکاریان به‌دوای خۆیاندا ڕاده‌کێشا، جاشه‌که‌ی لێپرسراوی لقی زانکۆی کۆمه‌ڵه ڕوو زه‌رده‌که‌ی خوێندکارانیش به‌چه‌که‌وه به‌شداری کرد. ڕاستییه‌که‌ی قسه‌کردن له‌گه‌ل ئه‌منه‌کاندا بێماناییه، ئه‌من وه‌ک ده‌ڵین سه‌گی ده‌سه‌ڵاته و خه‌ریکی ڕاوی خۆیه‌تی، پێم وایه ئه‌مانه به به‌رنامه‌وه به‌عس ئاسا به‌ربوونه‌ته گیانی خه‌ڵک. ئه‌مانه به‌وپه‌ڕی ئاگاییه‌وه بۆ ڕسواترکردنی یه‌کێتی، بۆ هه‌ڵته‌کاندنی پێگه‌ی یه‌کێتی، له کایه‌دان، بۆیه نه‌ک شه‌رافه‌تیان بۆ خۆیان وه‌ک تاک نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵكو ئه‌ندام و کادرانی یه‌کێتیشیان ڕسواکردوه، بۆیه ئه‌وانه‌ی که تا دوێنێ یه‌کێتیی بوون و له‌سه‌ر یه‌کێتیی به‌ده‌نگ ده‌هاتن، ئه‌مڕۆ یان دژیی ئه‌م کاره وه‌ستاونه‌ته‌وه، یان کیسه‌ڵ ئاسا خۆیان گرمۆڵه‌کردووه و له شه‌رمدا ده‌نگیان نایه، بۆیه من لێره‌دا پیاوه‌کانی ئه‌منه سه‌وزه‌که به‌جێدێڵم بۆ ئه‌وکاته‌ی که‌لله‌ی سه‌ریان وه‌ک تۆپی فۆتباڵ ده‌که‌وێته به‌ر شه‌قی خه‌ڵکی، ئاخر ئه‌وان ئاینده‌ی خۆیان له به‌رچاودایه، باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن، جا‌رێکی تر خه‌ڵكی کوردستان لێیان خۆش نابن و ئه‌منه سه‌وزه‌که‌یان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنن و به ڕووخساری ڕه‌ش و خوێناوییه‌وه ده‌یان خه‌نه زبڵدانی مێژوه‌وه، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که مێژوو زۆر له‌وان دڕتری له‌به‌رپێی خۆیدا چه‌قاندوه. کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵێک باند و دز و سه‌رسه‌ری به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌م کۆمه‌ڵانه که‌سیان نامه‌ی ئه‌وی که‌یان ناخوێنێته‌وه، بێماناترین قسه ئه‌و قسه نابه‌جێیه‌یه، که پێی ده‌ڵێن یه‌کگرتنه‌وه‌ی ستراتیجی به‌ینی یه‌کێتی و پارتی، یان باشتره بڵێم یه‌کگرتنه‌وه‌ی باندی تاڵه‌بانی و بارزانی، له‌گه‌ڵیدا ئه‌منه سه‌وزه‌که‌ی سلێمانی چه‌نده حساب بۆ ده‌هۆڵ ده‌کات، ئه‌وه‌نده‌ش حساب بۆ به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت، په‌ڕله‌مانه ده‌سه‌نه و خوارو کۆیله‌که‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان خاوه‌نی ڕه‌وشتی سیاسی بوونایه، نه‌ختێ که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فیان هه‌بووایه، ئه‌گه‌ر ته‌نها مانگانه ده‌ست و قوڕگیان بۆ موچه‌کانیان نه‌گرتایه‌ته‌وه، ده‌بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو بێدادی و ته‌عدایه‌ی ئه‌منه سه‌وزه‌که‌ی باندی جه‌لالیدا که‌لله شه‌کرێکیان بشکاندایه، سه‌رۆکی کوردستان (مه‌هزه‌له‌یه). ئه‌گه‌ر خۆیشی باوه‌ڕی به پیشه‌که‌ی خۆی هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر بیزانیایه قسه‌کانی بستێک بڕده‌کات، ده‌بوو کڵۆشه‌کرێک له زمانی که‌وتایه‌ته خواره‌وه، ئاخر هه‌موویان ده‌زانن قسه‌کانیان ته‌نها له ماڵی خۆیاندا ده‌خوات، له‌وه به‌ده‌رکه‌س کڵاوه‌که‌یان ناکات به ته‌راز و بۆ کێشان. لێره‌دا باسه‌که ئه‌وه نییه که جیاوازیه‌ک بخه‌مه به‌ینی هه‌ردوو باندی ماڤیایی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالان، ئه‌وانه یه‌ک سانتیمه‌تر جیاوازیان نه‌هێشتۆته‌وه، له هه‌ولێریش ئه‌منه زه‌رده‌که، هاوشانی ئه‌منه سه‌وزه‌که‌ی سلێمانییه و به‌موو له یه‌کتر لایان لانه‌داوه، هه‌ردوکیان دوو ده‌عبای نه‌فره‌ت لێکراوون له کوردستانادا و بۆ ئه‌وه ده‌نراوون، که ناموسی خه‌ڵكی به‌رن. له کۆتایدا ماوه بڵێم، سه‌ری بۆگه‌نی کۆیله‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی زۆر له خوار پێڵاوه‌کانی ئه‌و کچه خوێندکاره‌وه‌یه، که به‌ده‌ستی پیسیان قژه‌کانیان ڕاکێشا.
4050 جار بینراوه
|
|
|
|